10/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
فیكری به‌ره‌نگاری و ئایدیای قه‌یران
گه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێكی بزافى ئيسلامى ئه‌مڕۆكه خۆی له ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی فیكری دا ده‌بینێته‌وه به‌وردی شوێن پێ ی زاناوسةركردةو بیریاره ئیسلامیية بةئةزموونةكان هه‌ڵگرێت وه‌ك(ابن عباس)و (عبدالله-ی كوڕی –مه‌سعود)و(ابن تیمیه)و امام احمد‌و شافعی‌و زانا‌و پێشه‌ویانی تری ئیسلام كه ڕێگای رااست‌و ماقوڵی تێگه‌یشتن له بنه‌ماكانی ئیسلام‌و ڕێسا‌و سیستمه شیكاری یه‌كانیان گرتبووه‌به‌ر، ئه‌وه پێگه‌ی سه‌ره‌تایی یه‌كه‌م بۆخۆی مسۆگه‌رده‌كات له‌به‌ره‌و ڕوو بوونه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ‌و یه‌كخراودا بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌كانی بنیاتنانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌و پاشان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شاڵاوی فریودانی ماددی‌و ئیباحیه‌تی شارستانێتی هاوچه‌رخی خۆرئاوایی دا.. فیكری به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ش یان فیكری به‌رگری‌و(مقاوه‌مه‌ت) له‌مه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دات، واته له‌پێناوی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژیانه ئیسلامی یه‌دا كه‌له‌سه‌ر بناغه‌ی بیركردنه‌وه‌ی قووڵی زانستیانه‌و ڕاوێژی وورد‌و په‌ی بردنی ساغ‌و سه‌لیم به‌خواسته‌كانی ئیسلام له‌ژیان دا ده‌بێت.. فیكری به‌ره‌و ڕووبوونه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی تره‌و بایه‌خ‌و مه‌ترسیشی له‌ڕێچكه هه‌ره‌س هێنراوه‌كانی پێش خۆی كه‌مترنی یه.ئه‌مه له‌و فیكره دا په‌ناگیره‌و ئیفرازاتی ده‌سته‌و تاقمه‌كانی پێشووه له‌بوواری ئه‌و قه‌یران‌و ئاژاوه‌و شوێنه‌واره داخراوه‌دا كه ئاسه‌واری ڕه‌شیان تا ئه‌مڕۆش ماوه‌و ده‌كرێت ناوی(ئایدیای قه‌یران)یشی لێ بنێین كه به‌روبومی تاڵی زه‌مه‌ن‌و ساته‌وه‌ختێكی دیاری كرا‌و بوون، له‌وانه‌شه خودی گیروگرفته‌كه له‌جوغزی ئایدیای قه‌یران دا نه‌بێت(چونكه وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی سروشتی ململانێ یه).. به‌ڵكو هه‌موو گیروگرفتێك له‌و عه‌قڵیه‌ته‌دایه كه هه‌وڵ ده‌دات هه‌ر خۆی میكانیزمی گشتگیری كردنی بێت‌و كراسی نه‌مریی پێ بپۆشێت ،چونكه نه‌یتوانیوه له‌كات‌و شوێنی گونجاوی دا دایبنێت..ئه‌م جۆره عه‌قڵیه‌ته له‌خولگه‌ی ئه‌ندێشه‌ی دا وای بۆ چووه گوایه بۆ هه‌مووكات‌و حاڵه‌تێك ده‌شێت.. له‌م بۆچوونه‌ش دا له خۆ ده‌رخستن‌و خۆپێش خستن دا ده‌سته‌وسان‌و شكست بووه‌و ئایدیاكه‌شی په‌ك خستووه‌و كه‌وتووه‌ته ئه‌و داوه‌وه كه خۆی بۆ خۆیی نابوه‌وه..به‌ڵام دوژمنیشی به‌شدار بووله پاڵ پێوه‌نانی دا بۆ سه‌ر ئه‌ڵقه‌ی داوه‌كه‌ی..
ئه‌مڕۆش هه‌ندێك له بیریاران كه‌وتوونه‌ته قه‌یرانێكی فیكری یه‌وه‌و ناتوانن به‌رهه‌مێكی خوازراو و پێویست‌و گونجا‌و بۆ ئه‌م قۆناغه دابین بكه‌ن.. دیاره ئه‌مه‌ش هه‌ر ئیفرازاتی ئایدیای قه‌یرانه.. هه‌ر بۆیه‌ش زۆر له‌و كه‌سانه‌ی كه په‌روه‌رده‌ی فیكری له‌م جۆره بیریارانه یان له‌گرووپ‌و ده‌سته‌و تاقمه‌كانیانه‌وه وه‌رده‌گرن‌و به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست‌و ڕێك گه‌شه‌ناكه‌ن ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی په‌روه‌رده‌ی ناڕاست‌و چرپه‌چرپی خۆپارێزی‌و نه‌ریتی پراگماتی ئه‌و ململانێ یه‌شه كه‌باڵی ڕه‌شی به‌سه‌ر وه‌رزێكی كار‌و چالاكیاندا كێشاوه ..هه‌ر په‌روه‌رده‌ی ناڕاست‌و شێواوی فیكری بوو كه زۆر ئه‌ندامی گرووپه كه‌م ته‌جره‌به‌كان‌و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی حكومه‌ته سیكۆلاریستی یه‌كانیشی بۆ ململانێ ی خۆبه‌خۆی یه‌كتری هاندا ..تاكه فاكته‌ری ڕۆشن له‌و جۆره ململانێ‌و به‌ره‌و ڕووبونه‌وانه‌دا كه‌م بوونی خورپه‌ی ئه‌منی‌و هه‌ست كردن به مه‌ترسی كه‌متر..
(چاره‌سه‌ری گرفته‌كه‌و چه‌ند هه‌نگاوێكی پێویست)
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌وچه‌ند هۆیه‌كی تریش په‌روه‌رده‌ی شێواو‌و ناته‌واو هه‌میشه وا له ئه‌فراد ده‌كات كه له‌هه‌ر مه‌قام‌و شوێن‌و ده‌ڤه‌رێك دابن ئه‌ندێشه‌ی خۆپارێزی‌و خورپه‌ی تێكدانی هێمنی به‌دووایانه‌وه‌بێت‌و بیانخاته ته‌نگژه‌ی شه‌رمه‌زاری یه‌وه‌و پاشان كۆت‌و پێوه‌ند له‌گه‌ردنی چالاكی یان توندكات‌و ژیانی سرووشتییان لێ تاڵ بكات.. به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفتانه پێویسته ئه‌م هه‌نگاوه بنچینه‌یی‌و پێویستیانه بنرێت:
1-پێك هێنانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كی نوێ كراوه‌ی سیاسی‌و فیكری‌و سه‌ربازی هاوچه‌رخ كه جێی هیواو متمانه‌ی قه‌واعید‌و جه‌ماوه‌ر بێت‌و به‌رده‌وامی به‌ڕه‌وتی بزاڤه‌كه‌یان بدات تاگه‌یشتن به ئامانجه گرنگه‌كان.
2-تێگه‌یشتنی پێویست له‌مه‌ودا‌و ڕه‌هه‌نده‌كانی فه‌رمانه ئه‌رك سپێره‌كانی قورئان‌و سوننه‌ت به‌پێی هه‌ل‌و مه‌رجی ڕه‌خساو له‌قۆناغی جیهادی گه‌یاندن دا..بێگومان ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌یه‌كه‌م جار وتاری ڕێنمایی كار‌و ئاڕاسته‌كراوو فه‌رمانی ئه‌رك سپێری به‌تاكی موسڵمان گه‌یاند‌و ئه‌ویش به‌پێی توانا‌و ماوه‌ی شیاو له‌كایه‌ی عه‌مه‌لی دا جێ به‌جێی ده‌كردو به‌و جۆره ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌پێی ئه‌و شێوازه سه‌ركه‌وتووه زیاتر مه‌ودای جێبه‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كان‌و كار‌و چالاكی فراوانتر ده‌كرد.
3-نرخاندنی توانا‌و پسپۆڕی‌و شاره‌زایی كه‌سانی تر‌و دابه‌شكردنی ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتی به‌گوێره‌ی پێویست..
4-سوود وه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌ته ڕه‌خساوو گه‌ورانه‌ی كه واقیعی سیاسی‌و ئیقلیمی ده‌سته‌به‌ریان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌وازی زیاتری تێدا بكرێت به حیكمه‌ت‌و په‌ند‌و وته و(موغگه)ی جوان‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌حكامی ئیسلام‌و خۆ ناساندنی زیاتر به‌جه‌ماوه‌ری ئیسلام خواز.. تا هێدی هێدی ده‌ست بخه‌ینه ناو ده‌ستیانه‌وه‌و ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌یان له‌گه‌ڵدا ببینین. چونكه گومانی تێدانی یه خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆ خۆی به موسڵمان ده‌زانێت‌و ئیسلام به‌تاكه ئایینی خۆی ده‌زانێت‌و هیچ به‌شداری‌و جێ ده‌ستێكی نی یه له‌سه‌پاندنی حوكم‌و یاسا ده‌ستكرده‌كان‌و له‌نه‌مانی هه‌ندێك بنه‌ماو هه‌روه‌ك له نه‌مانی هه‌ندێك په‌یوه‌ندی‌و بنه‌ماو پێودانگی ئایینیش دا جێ ده‌ست‌و به‌شداری نه‌بووه.
5- په‌ره‌پێدانی توانا‌و كه‌سێتی ئافره‌ت نه‌ك هه‌ر ته‌نها پاراستنی له‌شاڵاوی نه‌فامی..كه‌سێتی(شخصیه)ی ئافره‌ت به‌هه‌موو بوعده‌كانی یه‌وه پله‌و شوێنی شیاوی خۆی له‌كاری ئیسلامی دا پێ بدرێت‌و ئه‌و پێشه‌نگی یه‌ی ده‌ست بكه‌وێته‌وه‌كه له‌سه‌ره‌تاكانی بانگه‌وازه‌وه‌تا دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌و خه‌لافه‌ت‌و سه‌رده‌مه پرشنگداره‌كانی تر دا به‌یعه‌تكار‌و موهاجیرو زانا‌و شاعیر‌و مامۆستا‌و پزیشك‌و جیهادكارو سسته‌رو برین پێچ‌و فه‌رمانكار به‌چاكه‌و ڕێگری خراپه‌بووه .
6- ته‌رجه‌مه‌ی بنه‌ماگشتی یه‌كان‌و عه‌قیده‌ی خاوێن بۆ نه‌خشه‌و پڕۆگرام..
تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه چه‌ند شاده‌مارێكی شه‌رعی‌و چه‌ند عه‌قڵێكی بلیمه‌تیش به‌بزافی جه‌ماعی‌و نه‌ته‌وه‌ی موسڵمان ده‌به‌خشێت.
كه‌وابوو ئاوڕێكی پێویست له مێژووی فیقهی ئیسلامی‌و سڕینه‌وه‌ی دیارده ئازاربه‌خشه‌كانی ئایدیای قه‌یران‌و زه‌رووره‌تی پێداچوونه‌وه‌ی فیكری ئیسلامی له‌م قۆناغی به‌ره‌و ڕووبوونه‌وه فیكری یانه‌و ململانێی تیۆر‌و به‌رنامه‌كان دا له‌هه‌نگاوه هه‌ره پێویسته‌كانن . پێ خستنه سه‌ر پێگه‌ی پڕۆسێسی خۆ گواستنه‌وه له قۆناغی به‌ستن‌و دۆگما‌و وشك بوونه‌وه‌ی مێشك‌و دڵه‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلامی‌و بنیاد نانه‌وه‌ی شارستانێتی به‌شه‌ریی‌و ده‌رخستنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ڕه‌سه‌نی موسڵمانێتی‌و ته‌رجه‌مه‌ی نه‌خشه‌و پلانیش بۆ واقیعی عه‌مه‌لی ..
تاكه ڕێگای ڕزگاركردنی موسڵمانان‌و هه‌موو گرۆی ئینسانی یه له سه‌رنگومی‌و تیاچوون