بیرونی ... مەوسوعەی زانستەكان
10/01/2014 نوسەر: bzavpress

بیرونی ... مەوسوعەی زانستەكان

بیرونی لەبەر بیرفراوانی و زانستە گشتگیریەكەی لەبوارەكانی "فەلەك و بیركاری و فیزیا و مێژوو و ئەدەب و پزیشك و فەلسەفە و تەسەوف و دینەكان"دا نازناوی "مەوسوعە"یان لێناوە.
*مێژوونوسە: خاوەنی كتێبەكانی "مێژووی هیند" و "لێكۆڵینە لەدین و مەزهەبەكانی هیندستان". 
* ئەدیبە: بەهۆی دانانی كتێبی "شرح شعر أبی تمام".
*فەلەكیە: بەپێی كتێبی "القانون المسعودی" كە باسی لەدیاریكردنی جوڵە و خوڵانەوەی هەسارەكان كردووە،لەگەڵ دەرهێنانی پێوانەی كەمەرەی زەوی. 
* شارەزا لە مەزهەب و ئاین و فەلسەفەدا: بەهۆی ئەو دانراوەیەوە كە جیاوازی و لێكچونی كردوە لەنێوان فەلسەفەی فیساگۆرس و ئەفلاتونی و دانایی هیندی و مەزهەبی سۆفیدا. 

بیرونی بەهۆی زیرەكیەكەیەوە چەندین جار لەلایەن سوڵتان "مەنسوری دووەم"ەوە بانگهێشتی كۆشك كراوە و لەیەكێ لە دانیشتنەكانیدا چەند داهێنانێكی خۆی نیشانداوە لەكاتی گفتوگۆی لەگەڵ گەورە زاناكانی ئەو سەردەم كە ئیبن سیناش یەكێ بوە لەوانە، ئەم داهێنانەی نیشاندا بەسەلماندنەوە: 
1. خێرایی تیشك "ڕووناكی" زۆر خێراترە لەخێرایی دەنگ. 
2. جیاوازی كردووە لەنێوان پلەی گەرمی ئاوی كوڵاو و سارددا كە ناوی بردووە بە پلەی "غلیان". 
3. دیاریكردنی كێشانەی كانزاكانی كردووە وەك "ئاڵتون، ئاسن، یاقوت، زومرد، زیو، مسی زەرد،...). 
.....................................
ناوی تەواوی "ئەبو ریحان محمد كوڕی ئەحمەد بیرونی"یە لە ژی الحجەی 362ك/ ئەیلولی 973ز". ڕەچەڵەكی دەگەڕێتەوە بۆ (بیرون) كە شارێكە لە "سند" كە ئێستا دەكەوێتە بەشێكی پاكستانی ڕۆژئاوا.
................................
سەرچاوەكان
1. عبدالمنعم الهاشمی: العلماء والعباقرة المسلمون، ص33-40. 
2. د.فاضل أحمد الطائی: علماء العرب في الكيمياء ص226.
3. د.أحمد محمد عوف: صناع الحضارە العلمیة في الاسلام، ج1/ ص45.