11/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ هانده‌رانی مانچسته‌ر یونایتد
رۆبن ڤان پێرسی یاریزانی هۆڵه‌ندیی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی به‌هۆی نوێبوونه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ی دیكه‌ش له‌یاریگاكان دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ئاشكرایكرد ڤان پێرسی له‌پێكانه‌كه‌ی چاكنهبۆتهوهو بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ی دیكه‌ش دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌و ره‌وانه‌ی هۆڵه‌ندا كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ربگرێت.
دێڤید مۆیس له‌مباره‌یه‌وه گوتی”بێگومان ئێمه تامه‌زرۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێرسین به‌خیرایی، به‌ڵام وادیاره پێكانه كۆنه‌كه‌ی لێ نوێبۆتهوهو نامانه‌وێ په‌له‌ی لێبكه‌ین، ره‌وانه‌ی هۆڵه‌ندامان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له‌و پزیشكانه وه‌ربگرێته‌وه كه‌پێشتر چاكیان كردۆته‌وه.