11/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نامەیەك لە رێبوارێكەوە بۆ پێغەمبەری ئازیز "صلى الله عليه وسلم ".!
نامەیەكی كراوەیە گوزارشت لە ناسۆرییەكانی ئوممەتی ئیسلام دەكات لەسەر دەستی ناحەزانی.!
له‌م زه‌مه‌نی بێخیلافه‌تییه‌دا، له‌م زه‌مه‌نی غوربه‌ت و بێكه‌سییه‌دا، له‌م زه‌مه‌نی عه‌وله‌مه‌دا، لەم زەمەنی مافی مرۆڤ و دیموكراسییەدا، له‌م زه‌مه‌نی هێرش و داگیركردنی وڵاتانی ئیسلامییه‌دا، هه‌موو ساڵێك و ته‌نانه‌ت هه‌موو ڕۆژ و هەفتەو مانگ و چركه‌یه‌كیش كه ده‌كه‌ومه یادی جه‌نابتان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر.!
ئیتر خه‌م و غوربه‌تییه‌كه‌ی خۆمم تا له‌بیر ده‌چێته‌وه‌و ده‌كه‌ومه یادی ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه به‌ڕێزتانیان تیا ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار ده‌داو ئه‌وه‌ی ئه‌هلی كوفر‌و شیركی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا به ئه‌هلی ئیسلام و موسوڵمانانی ده‌كات، هه‌مان شێوه به ئێوه‌ی به‌ڕێزیشیان ده‌كردو بێ هیچ شه‌رم و حیسابكردن بۆ پلەی پێغەمبەرایەتیی و كه‌سایەتیی و بنه‌ماڵه‌و عه‌شیره‌ت، ئه‌وه‌ی ویستیان به‌رامبه‌رت ئه‌نجامیان دا!
هه‌رگیز له‌یادمان ناچێت ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه هه‌رجاره و جه‌نابتانیان به درۆزن و شێت و ساحیر‌و جادووگه‌ر ناوزه‌د ده‌كرد! هه‌رگیز له‌یادمان ناچێت ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه جه‌نابتان له‌ده‌وری كه‌عبه‌ی پیرۆز نوێژتان ده‌خوێند و سوجده‌تان بۆ خوای تاقانه ده‌برد، ئه‌وان دەهاتن پیسایی و ناوسكی وشتریان به‌سه‌ردا ده‌كردی! هه‌رگیزاو هه‌رگیز له‌یادمان ناچێت كه سه‌رانی شیرك و بتپه‌رستی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له شیوی ئه‌بووتالیب جه‌نابتان و ماڵ‌و منداڵ و خزم و كه‌سوكارو یاوه‌رانت له هه‌موو جۆره جموجۆڵێك ته‌نانه‌تی له كڕین و فرۆشتن و خواردن گه‌مارۆیان دابوون و گریان و زاریی مناڵان له‌چوارده‌وری مه‌ككه ده‌بیسرا. وه خه‌ریك بوو زۆرێك له كه‌سوكار و یاوه‌رانت له‌برسا ده‌مردن!!! هه‌رگیز له‌یادمان ناچێت كه چ ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی یاوه‌رانتانیان ده‌داو ئه‌وه‌ی ویژدانی مرۆڤایه‌تی قبووڵی نه‌ده‌كرد، ئه‌وان به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامیان ده‌دا. وه هه‌رگیز ده‌ربه‌ده‌ریی و غه‌ریبییه‌كه‌تم له‌یاد ناچێت كه ئه‌هلی تائیف چی‌یان به‌رامبه‌ر كردیی و ده‌ستوپێی موباره‌كتیان خوێناوی كرد‌و دواتر به چ شێوه‌یه‌ك و به چ حه‌سره‌ت و بێتاقه‌تییه‌كه‌وه به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بوو توانیت بگه‌ڕێیته‌وه شاری مه‌ككه.. هه‌رگیز له‌یادمان ناچێت ده‌ربه‌ده‌ریی و ئاواره‌ییی به‌ڕێزتان كه به‌و پێیه موباره‌كانه‌ت له‌گه‌ڵ هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌كه‌تدا زیاتر له ٤٥٠ كیلۆمه‌ترت له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه بەناو ئەو بیابانە وشكانییەدا بڕیی و وڵات و ماڵ و مناڵی خۆتت به‌جێ هێڵا.
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌م، نووری چاوه‌كانم، ئێستاش ئوممه‌تت له زه‌مه‌نی غوربه‌تدا ده‌ژی و له‌ماوه‌ی ئه‌م ١٠٠ ساڵه‌ی ڕابوردووەدا هه‌رگیز به‌قه‌ده‌ر ئێستا ئوممه‌تی ئیسلام وای به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و بێ‌ناز نه‌بووه! ته‌نانه‌ت له زه‌مه‌نی هۆلاكۆشدا كه زیاتر له ٢ ملیۆن مرۆڤ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان له به‌غدادی پایتەختی ئیسلامەتی كوژرا، هه‌رگیز ئه‌وه‌نده ئوممه‌تی ئیسلام لاواز و بێده‌سه‌ڵات نه‌بووه!! بۆیه دڵه‌كانمان پڕه و چاوه‌كانمان پڕ له‌فرمێسكه بۆ ئه‌و غوربه‌ته‌ی كه تێیكه‌وتووین.!!
سه‌ركرده‌كه‌م، ئه‌وه‌نده خۆت به‌ئازار و به‌خه‌م بووی، دڵم نایه هه‌واڵی بێنازیی ئه‌م ئوممه‌ته بێسه‌ره بێخاوه‌نه‌ت، بۆ باس بكه‌م. نازانم چۆن و له‌كوێوه ده‌ست پێبكه‌م؟! نازانم هه‌واڵی فه‌له‌ستین یان عێراق و سووریا و لیبیا، یان هه‌واڵی میسر و توونس و پاكستان و ئه‌فغانستانت بۆ بگێڕمه‌وه؟!
سەروەرەكەم، ئه‌وه‌ی ئه‌هلی كوفر و شیرك به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا و هاوكارانی به‌م وڵاته ئیسلامییانه‌یان كردووه، مه‌گه‌ر ته‌نها سه‌رانی قوره‌یشی بێ‌ویژدان به‌رامبه‌ر به جه‌نابت و یاوه‌رانتانیان كردبێت!! بۆیه نامه‌وێ له‌وه زیاتر خه‌مبارتر و بێتاقه‌تترت بكه‌م.! ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه ده‌ڵێین: (انما أشكو بثی و حزني الی الله).
رابەرە‌كه‌م، به له‌دایكبوونت مرۆڤایه‌تی له تاریكی و گومڕایی و خۆخۆری ڕزگاری بوو. مافی گه‌وره و بچووك و پیر گه‌نج و ئافره‌تت دیاری كرد‌و هه‌مووی به‌پێی مافی خۆیان تاجی زێڕینت نایه سه‌ریان. بێ له‌وانه سو‌و و ڕیباخۆریت له‌ڕیشه ده‌رهێناو مافی قه‌رزدار و هه‌ژارانت گه‌ڕانده‌وه. له هه‌موو گرنگتر به‌نده‌كانت له به‌ندایه‌تیی به‌نده‌وه لادا بۆ به‌ندایه‌تیی خوای تاك و ته‌نها، كه ته‌نها ئه‌وه‌ش بوو كه ئه‌وكات و به ئێستاشه‌وه ئه‌هلی كوفر و شیرك لێیده‌ترسێن.! بێگومانیشم كه هێڵی سووری نێوان ئیمان و كوفر ته‌نها ئه‌وه بووه، كه خۆی له وشه‌ی یەكتاپەرستیدا ده‌بینێته‌وه: (لااله الا الله). ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌ی یه‌كتاپه‌رستییه گرنگ نه‌بوایه، پێغه‌مبه‌ری نازدار هه‌رگیز خۆی و ماڵ و مناڵ و یاوه‌رانی نه‌ده‌خسته ناو گه‌مارۆی سێ ساڵی ڕه‌به‌قی برسییه‌تی و بێخانه‌و لانه‌یییه‌وه، كه برسییه‌تی وای كردبوو گریان و زاریی ژن و منداڵ له شیوی ئه‌بووتالیب ده‌گه‌یشته سنوور و چوارده‌وری مه‌ككه! بۆیه ئه‌وه‌ی گرنگ و جێی باس و خواست بێت ته‌نها ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئێمه‌ی شوێنكه‌وته‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره سه‌روه‌ره زۆر گرنگی به‌و بابه‌ته هه‌ستیاره بده‌ین و خۆمان بۆ مه‌سه‌له‌ی یه‌كتاپه‌رستی یه‌كلا بكه‌ینه‌وه! به‌تایبه‌ت زانایان و بانگه‌وازكاران ده‌بێت له په‌ره‌وه‌رده و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی داهاتوو زۆر گرنگی به بابه‌تی ته‌وحیدو بیروباوه‌ڕی ئیسلامی بده‌ن، پێش باسكردنی هه‌ر باسێكی تری به‌رنامه‌ی ئیسلام، بۆئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی یه‌كتاپه‌رستی دامه‌زراو دروست بكه‌ین.
دڵخۆش و دڵگه‌شین به له‌دایكبوونت سه‌روه‌رو سه‌ركرده‌كه‌م. خوای گه‌وره له‌بری ئه‌و هه‌موو ئه‌زیه‌ت و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ی كه له‌پێناوی یه‌كتاپه‌رستیدا قبووڵت كرد پاداشتت بداته‌وه و ئێمه‌ی شوێنكه‌وتووانیشت شانازی به سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك جه‌نابتەوە ده‌كه‌ین.
12ی ڕه‌بیعی یه‌كه‌می 1435ی كۆچیی