11/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پەرلەمان + یەک سەعات دانیشتن بەسوێندەوە + زیاتر لە سێ مانگ بێدەنگى = بە 17ملیۆن دینار
خولى چوارەمى پەرلەمان کە لە 21/9/2013 ئەنجام درا گەل بەگور و تینێکى زۆرەوە بەرەو سندقەکانى دەنگدان رۆیشتو، دەنگیان بەوکەسانەدا و بۆ ئەو کەسانە بوو کەسەنگەرەکانیان سەنگەرى گەل و لەدژى گەندەڵیی، و قۆرغکارى و نەمانى رۆتین و ئازادى زیاتر و بەرەو پێشچونى زیاترى هەرێم بوو، داوا و ویستى دیموکراسى و شەفافیەت و عەدالەتیش لەهەنگاوەکانى دەنگدەران دەبینرا کە هەموو ئەوانەیان بەزەرورەتى قۆناغەکەدەزانى و بەو نێتەشەوە دەنگیانداو ( 111 )بەربژێریان بەو هەموو بەڵێنانەوە رەوانەى پەرلەمان کرد.
سەرجەم بەربژێرەکانیش وادەهاتنە بەچاو کە زۆر بە هەڵپەو بەلەز وەکو دەروێش جەزم بوون و وەکو کەترى دەکوڵان بۆ ئەوەى لە یەکەم دانیشتنى خولى نوێى پەرلەمان و لە رێکەوتى دیارى کراوى یەکەم دانیشتنى خولى چوارەم وەک پەرلەمانتارى خولى نوێ دەستبەکاربن ، هەندێکیشیان بە موزایەداتى زۆرەوە سوێندى یاساییان خوارد، جگە لەوەش لەبەر سەرگەمیان وەک ئەندامى نوێى پەرلەمان، لە یەکەم هەنگاویانەوە هەر 111 ئەندام پەرلەمانەکە بە پێشێلکردنى پەیرەوى ناوخۆى پەرلەمان دەستیان پێکرد و ئەوەیان پشگوێخست کە پەیرەوى ناوخۆیان پێشێلکردووە ،
چونکە بەپێى پەیرەوى ناوخۆ دەبوو لە کۆبوونەوەى یەکەم دانیشتنى خولى نوێى پەرلەمان دەستەى سەرۆکایەتى هەڵبژێردرێت، کە دانیشتنەکە زیارتر لە سەعاتێک بەردەوام بوو، بەبێ ئەوەى دەستەى سەرۆکایەتى نوێى پەرلەمان هەڵبژێردرێت. تا ئێستاش دانیشتنەکە بەکراوەیى ماوەتەوە. ئەوە سێ مانگ زیاتریشە نەک هەر کردارمان نەبینیوە لە نوێنەرانى گەل بەرامبەر ئەو هەموو بەڵێنانەیان، بێدەنگیشیان هەر لەسەرەتاوە ئەوەمان پێدەڵێ کە بەڵێنەکانیان دەنگدەران خۆیان خۆش، خۆئەوەتا دیارە بەربژێەکانى گەل لە پەرلەمان ژیانى خۆیان لە خەڵک و بەرژەوەندیە باڵاکانى گەلەکەمان پێبەنرخترە، و بەبوێرى بیرناکەنەوە، و بەبوێرى قسە ناکەن و بە بوێرى و بەکردەوە هەنگاو نانێین، بەزمان دەیڵێن و بەکردەوە ئەنجامى نادەن،
رۆژ بەرۆژیش گەل هیوا و ئومێدى کەمتردەبێ بەو پەرلەمانە دەستەوستانەى کە ئێوە لە بانگەشەى هەڵبژاردنەوە تارۆژى سوێند خواردنتان وەکدەروێش جەزم بوون و وەکو کەترى دەکوڵین بۆ مووچەکەى خۆتان!، نا نا ببورن بۆ ئەوەى جوانترین و باشترین یاسا بۆ گەلە بەشمەینەت و خێر لە خۆنەدیوەکەتان لەم هەرێمە دابرێژن، یان ئەو قسانەى لەکاتى هەڵمەتى هەڵبژاردنەکاندا گوێمان لێبوو لێشاوێک بوو لە بەڵێن کە لەو کاتەدا گوتان و کە خۆشتان بەئامانج گەیشتن پشتگوێتان خستن ..
ئەو 17 ملیۆ دینارەش کە لەو ماوەیەدا وەرتان گرتووە بەم بێدەنگى و بێ هەڵوێستیەتان قسەو باسى زۆرى شەقامى کوردستانە و بیر خەرەوەى ئەو سەردانەى خۆشمە کە تەمەنم 12 ساڵ بوو لەسەر خواستى دایکم چومە یارمەتى ماڵى خاڵم کە ئەوساڵە خاڵم توتنى زۆر کردبوو پێویستى زۆرى بە هەرەوەز و هاوکارى بوو بۆ ئەوەى منیش هاوکاریان بکەم ئەو رۆژە ئامادەبووم. دایکیشم دڵخۆش بوو کە کورەکەى ئێستا یارمەتى خاڵى دەدات بەڵام تانیوەرۆ نەمتوانى یەک داوى توتتن پێوە بکەم خاڵۆژنیشم بەهۆى چونى هەرەوەز و هاوکارى دۆستانیان دوو و سێ قازى قەڵەوى سەر توتنانى بۆ کردبوینە خورادێنکى بەتامى ئەو نیوەرۆیە ئاى ئەو نیوەرۆیە چەند ئارەقەم کردو هەستم بەشەرمەزارى کرد کە هەموومان بۆسەر سفرەى نان خواردنى نیوەرۆ بانگ کراین و خاڵم پێى گوتم "بەکرى" خوارزام بای نانەکەى نەکردووە خاڵم راستى دەکرد بەو رۆژە درێژە تا نیوەرۆ من یەک داو توتتنم پێوە نەکردبوو لەشەرمەزاریم خۆم دزییەوەو نانەکەم نەخوارد و بەبێ ماڵئاواى و بەبێ دەنگى مەجریسى ئەو رۆژەى سەر توتنان و هەرەوەزەکەى خاڵم لەشەرمان بە برسیەتى بەجێهێشتو گەرامەوە، ئەندامانى پەرلەمانى کوردستانیش لەو سێ مانگە بێدەنگیەیاندا بە مووچەى 17ملیۆن دینارەوە وەک فەرمووەکەى خاڵم دێتە پێش چاو بەبێ ئەوەى ئەو گەلەیان لەبیربێ کە بە دەنگى ئەوان گەیشتنە پەرلەمان و لە بەرامبەر ئەو بەڵێنە زۆرانەیان دەنگیان پێدان کەچى ئەوە سێ مانگە 17 ملیۆن دیناریان موچە وەرگرتووە و باى نانەکەشیان نەکردووە نەک هەر ئەوە 17 قسەى هەق و خێریان وەک وەفایەک بۆ ئەم گەلەو دەنگدەرەکانیشیان نەکردووە . و تائێرەش ئەوە دیارە کە قبوڵیانە ئەم دۆخەى ئێستاى خولى چوارەمى پەرلەمان زیاتر بکێشێ. پەرلەمانیش لە 1/1ە وە تا دوو مانگ کەوتە پشووە لەبەر ئەوەى نوێنەرانى گەل بەهەق زۆر ماندون. بەداخەوەشم گەل چاوەروان و بێدەنگەو وەک خاڵم قسە لەرونییە