11/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
لە هەواڵیکی بەپەلەی ڕادیۆ ئیسرائیلدا ڕاگەیەنرا کەوا ئەمڕۆ سەرۆکی پێشوی ئیسرائیل ئاریل شارون مرد.
سەرۆکی پێشوی ئیسرائیل لە بەرواری ٤ی ژانویەی ٢٠٠٦وە لە حالەتی کۆمادا بەسەر دەبات تاکو ئەمڕۆ حکومەتی وڵاتەکەی بەڕەسمی هەواڵی مردنیان بڵاو کردەوە.
هەفتەی پێشو زۆربەی دەزگا هەواڵگریەکانی سەر بە ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کەوا باری تەندروستی شارۆن ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو خراپی دەچێت و کاتێکی زۆری نەماوە لە ژیاندا.
د. زیڤ روتستەین بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی تێل هاشومەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامە نوسیدا ڕایگەیاندبوو کەوا باری تەندروستی شارۆن بەرەو خراپی دەڕوات و زۆربەی زۆری ئەندامەکانی لە کار کەوتوون.
بۆیە ئێمە ناتوانین هیچ کارێک بکەین دەبێت چاوەڕی بین تا دەمرێت.
ئارێل شارۆن یەکێک لە جەنەراڵە ناسراوەکانی ئیسرائیل بوو کەلە چوار جەنگی ئیسرائیلدا بەشداری کردووە کە لە ساڵی ١٩٤٨ دەستی پێ کرد.
لە ساڵی ١٩٨٢دا کەسی یەکەم بوو وەک وەزیری جەنگی ئیسرائیلی پلاندانەرو ئەنجام دەری داگیرکردنی لوبنان بوو، لە و جەنگەدا ٣٥٠٠ کەسی بێتاوانی فەلەستینی کوژران لە ئوردوگاکانی سابرا و شەتیلا لە بەیروت لەلایەن سوپای نەسرانی لوبنانی کە لەگەڵ ئیسرائیل ڕێکەوتننامەیان لە نێواندا بوو.
کەدواتر لە ئیسرائیل کۆمیسیۆنێک پێکهێنراو شارۆن بە بەرپرسی ئەو کوشتارەی فەلەستینیەکان ناسێنرا بۆیە وەک وەزیری جەنگ لەسەر کارەکەی لابرا.
لە ساڵی ٢٠٠١دا بوو بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، دوو ساڵ دوای ئەوەی کە بوو بە سەرۆک وەزیر لە کۆبونەوەیەکی پارتەکەیدا لە لیکیود بە هاوپارتەکانی ڕاگەیاند کەوا ئەوان ناتوانن بەردەوام بن لە داگیرکردنی بۆ هەتاهەتایی کەرتی غەززەو ضیفەی ڕۆژئاوا.
هەر لەو کۆبونەوەیەدا ئەوەشی باسکرد کەوا داگیرکردنی بەشێکی فەلەستین کە ٣،٥ ملیۆن کەسی تێدا دەژیکارێکی ئاسان نییە، بۆیە گەیشتومەتە ئەو قەناعەتەی باشتر وایە ڕێبکەوین لەگەڵ فەلەستینیەکان.
پرۆفیسۆرێکی زانکۆی ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نەرویج پێی وایە کەوا ئاریل شارۆن ناوێکی باشی بۆ خۆی تۆمار نەکردووە لە مێژوودا و وەک کەسێکی قاتڵ و بەرپرس لە کوشتاری خەڵکی بێ تاوانی فەلەستین لە بیری خەڵکیدا دەمێنێتەوە.