به‌ئاماده‌بونی هه‌ریه‌ك له لێپسراوی ئیداره‌ی راپه‌رین و جێ‌نشین وسه‌رۆكی شاره‌وانی رانیه و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رانیه و بەشێکی زۆری دام و دەزگا حکومی و ناحکومیەکانی دەڤەری ڕاپەرین ئه‌مرۆ شەممە 11/1/2013 له مه‌راسیمێکدا قهتابخانهیهكی خێر خوازی له‌گه‌ره‌كی نه‌ورۆزی شاری رانیه كرایه‌وه
پرۆژه خێرخوازییه‌كه له رۆژی یادی راپەرینی رانیە بەرواری 5/3/2013 به‌ردی بناغه‌ی دانراوه و ئه‌مرۆ له ژێرناوی ئاماده‌یی سید امین ی كچان کرایەوە
ئەم پرۆژەیە لەلایەن هاوڵاتیەکی شاری رانیەوە بەناوی سیدامین سید احمد و لەسەر ئەرکی خۆی بنیاتی ناوە
ئەم قوتابخانەیە دوو نهۆم و دوانزه پۆل و هۆڵێكی گه‌وره‌و به‌شی قاقیگهكان و كۆگا له خۆده‌گرێت وابریاره بكرێت به ئاماده‌ی كچان و به‌شێك له خوێندكارانی ئاماده‌ی رانیه‌ی كچان له‌و قوتابخانه تازه‌یه درێژه به‌خوێندن بده‌ن
دوای کردنەوەی قوتابخانەکەش لەلایەن ئامادەبوانەوە دەست خۆشی لە خێرخوزی ناوبراو کراو خەلاتی رێزلێنانیان پێ بەخشی .