12/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
خۆبپارێزیی لە چایی و قاوە دوای خواردن
پرۆفیسۆرێکی زانکۆی گیرەسون دەڵێ خێرا خواردنەوەی چایی و قاوە دوای نانخواردن زیان بە کۆئەندامی ھەرس و سووڕی خوێن دەگەیەنێ.
خواردنەوەی چایی و قاوە یان شلەمەنییە گەرمەکانی دیکە دوای نانخواردن زیان بە کۆئەندامی ھەرس دەگەیەنێ.
پرۆفیسۆر نەزیھی کوچوکارسڵان لە زانکۆی گیرەسون رايگهياند" لە کۆمەڵگەی ئێمەدا دوای نانخواردن چایی و قاوە دەخورێتەوە، بەداخەوە ئەوە زیانێکی زۆر بە کۆئەندامی ھەرس دەگەیەنێ و سیستمی ھەرسکردن تێکدەدا، ھەروەھا کاریگەریی خراپ لەسەر سووڕی خوێن دروستدەکا بەوەی خوێن بە پچڕپچڕی کۆدەکاتەوە کە ھەندێ جار خوێن مەیین بەدوای خۆیدا دێنێ."
کوچوکارسڵان ھەروەھا گوتی: "بەھۆی دروستبوونی ھەڵە لە کۆئەندامی ھەرس لەشی مرۆڤ کاردانەوەی ھەڵە دەداتەوە کە ئەوە یەکێکە لە ھۆکارەکانی جەڵتە و ئیفلیجبوون، ئەوانە بە شێوەیەکی زانستی چاودێری و پشتڕاستکراونەتەوە، ئەوانەی سووڕن لەسەر خواردنەوەی چایی و قاوە با لانیکەم سەعاتێک دوای نانخواردن بیخۆنەوە. بەوشێوەیە زیانیان پێناگا."
کوچوکارسڵان ئامۆژگاریی دەکا بۆ سەلامەتیی گەدە، ریخۆڵە ئەستوورە، ریخۆڵە باریکە پێویستە خۆمان لە خێرا خواردنەوەی چایی و قاوە دوای نانخواردن بپارێزین. ئەوە مانای ئەوە نییە کە خواردنەوە شلەکان زیانیان بۆ لەش ھەبێ، رۆژانە ھەموو کەسێ دەتوانێ دوو لیترو نیو شلەمەنی بخواتەوە، چیش دەخواتەوە با بیخواتەوە.