گڕوگاڵ و ئیسلامەتی !
23/06/2013 نوسەر: bzavpress

گڕوگاڵ و ئیسلامەتی !


خەندەیەکی دەوێت چونکە هەمومان ئەو گڕوگاڵەمانکردوەو هەندێكجاریش لەدەستی خۆماندا نەبووە چونکە هەر ئەوەندە تێگەیشتبوین ، تازە خەریکی گڕوگاڵکردنمان بوو هەربۆیە لێرەدا حەزدەکەم یەك خاڵێك ڕوونبکەمەوە کە زۆر لە موسڵمانان لێی بێئاگان !

ئەو خاڵەش وەکو لە کیتابە ئوسولی فیقە کاندا هاتوەو کە دەڵێت {  أن قاعدة ( درء المفاسد مقدم على جلب المصالح ) تبحث أكثر كقاعدة فقهية ولذا توجد غالبا في كتب القواعد الفقهية والأشباه والنظائر والفروق الفقهية ينظر : الأشباه والنظائر للسيوطي ( ص97)الأشباه والنظائر لابن السبكي ( 1 / 105 ) الأشباه والنظائر لابن نجيم ( ص90 ) القواعد للمقري( ق 201) إيضاح المسالك للونشريسي ( ق34)قواعد ابن رجب ( ق109 ) الوجيز للبورنو ( ص 265) مجامع الحقائق للخادمي ( ص319) المجلة مادة رقم ( 30 )  } ....... زۆر سەرچاوەیتریش کە نمانویست درێژتر ببێتەوە .

 بەکورتی مانای ئەوەیە کە دوورخستنەوەی خراپەکان پێشترە لەوەی کە هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانی قازانجەکان ، ئەمەش یاساو ڕێساو دەستورێکە لە کیتابە ئوسوڵی فیقهەکاندا و ئەم یاسایانە پەیوەستن بە زۆر لە یاساکانیترەوەو پەیوەستە بە زۆر علمی شەرعیەوە وەکو زانستەکانی قورئان و فەرمودەو شەرع و زۆریتر .

ئەم یاسایانەی کە لە شەرعدا هاتوەو بنەماکانی شەرع لەسەر ئەم یاسایانە دەڕۆن بەڕێوە و بەبێ ئەم یاسایانە شرع پەکی دەکەوێت و ڕەوڕەوەی خۆی بەرداوە ، لێرەشدا دەبێت بزانین کە ئەم یاسایە لە هەموو کاروکردارو گوفتارێکدا ل ژیان دەبێت پێش هەموو شتێك ئەم یاسایەمان لەبیربێت و کاروکردەوەو گوفتارەکانمان بە پێوەری ئەم یاسایە بپێوین ، هەربۆیە ئەم یاسایە کراوەتە یاساو دەستورو ڕەوڕەوەی شەرعی ئیسلامی دەبێت موسڵمانانیش پابەندبن بەم یاسایەوە .

کاتێك کارێك ئەنجام دەدەین و یان قسەیەك دەکەین و یان بابەتێك دەنوسین دەبێت بەم پێوەرە بیپێوین و بزانین تا چەند لەگەڵ ئەم یاسایەدا یەك دەگرێتەوەو تا چەند لەم یاسایەوە دوورە و نابێت ئێمە بەدەم بڵێین پابەندین بە شەرعەوەو هەرچی کاروکردەوەمان هەبێت دژی شەرع ویاساکانی شەرع بوەستێتەوە ، زۆرجار بینیومانە خەڵکانێك کاتێك دەم دەکەنەوەو دەکەونە قسە باسەکانیان تەنها لەسەرباسی دین دەڕۆن و خۆیان وانیشان دەدەن کە زۆرپابەندبن بەدینەوەو کاتێك کە دێتە سەرشتێکی واقعی بۆنمونە / کاتێك دەکەوێتە ئاژاوەیەکی خێزانیەوە یاخود دەمە قاڵەیەك لە گەڵ کەسکیتردا ویاخود هەر کێشەو دەمەدەمێکیتربێت ئەگەر کەسێك بهێننە نێوان باسەکەوەو بڕیاربدات کاکە گیان تۆ لەو شتەدا هەڵەیت و نەت پێکاوە بەم بەڵگەو بۆچوناەنەی کە هەن ، بەڵام ئەوکەسە تەماشای دەکەیت زۆر لاملی دەکات و پێداگری دەکات لەسەر ئەو شتەی کە خۆی باوەڕی پێیەتی و ئەنجامیداوە ، ئەمە هەڵەکە لێرەدا دەردەکەوێت و دەزانین کە ئەوکەسە تا چەند پابەندە بە شەرع ویاساکانی شەرعەوە هەربۆیە لێرەدا ویستم ئەم بابەتە بوروژێنم کە زۆرگرنگە بۆ موسڵمانان بەردەوام ئەو یاسایەیان لەبیربێت و لاملی نەکەن لە یاساکانی شەرع ، لاملیکردن شتێکی زۆر مەترسیدارەو  هەڕەشەی توندی لەسەرە وەکو خوای گەورە دەفەرموێت :{ فلا وربك لا يؤمنون حتى يحكموك فيما شجر بينهم ثم لا يجدوا في أنفسهم حرجا مما قضيت ويسلموا تسليما (النساء:65)، } واتا : سوێند بەخوا ئیمانیان تەواونابێت تاوەکو ئەی پێغەمبەر تۆ نەکەن بە عاکم لە هەموو موشکیلەیەکیاندا ( شجر ) لەزمانی عەرەبیدا بەمنای بچوکترین موشکیلەو دەمەقاڵە ، پاش ئەوەی کە تۆ دەکەن بە عەکەم ودادوەر تۆش هەرحوکمێکتدا ئەوا ئەوان دەبێت گوێڕایەڵبن و لەدڵیشەوە پێیان ناخۆش نەبێت و ڕازیبن بە شەرعەکەت یاخود حوکمەکەت کە عوکمی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم دەبێت بە شەرع بۆ ئێمە .

 

ئەگەر کەمێك بەسەرکاروکردەوەکانی خۆماندا بچینەوەو ووردبینەوە دەبینین لە زۆربی ئیش وکارەکانماندا بەهەڵەدا چوینە لە ڕوانگەی شەرعەوەو کەم کەسمان هەیە کە ئەم یاسایەی لێکدابێتەوە وکو خۆی و لە هەموو ئیش وکارێکیدا کردبێتی بە پێوەر ، بەتایبەتی لە زۆربەی نوسینەکاندا کاتێك کەسێك دەبینیت لە سایتێك یان لە فیسبوك بابەتیك دەنوسێت و ئەگەر بەووردی و کەسێکی ئەکادیمی تەماشای بکات بێگومان بابەتەکانمان نە ئەکادیمیە و نە لە ڕوانگەی شەرعەوە دروستە ، لێرەشدا من کاتێك ئەمانە دەنوسم مەبەستم ئەوەنیە کە خۆم بەباش بزانم بەڵکو ئەم هەموو قسانە لەپێش هەموو کەسێکەوە خۆم دەگرێتەوە بەڵام من بەشێوەیەکی گشتی قسەدەکەم و مەبەستم کەسی دیاریکراو نیە و تەنها بەگشتی دەبێت بەخۆماندا بچینەوەو تەماشایەکی کاروکردەوەکانمان بکەین و بزانین تا چەند لەگەڵ ئەو یاسایەی کە باسمانکرد گونجاوەو یاخود نەگونجاوە .

دوورخستنەوەی خراپەکان پێش ئەوەی بیرلە بەدەستهێنانی قازانجەکان بکەیتەوە ئەوە یاسایەکە ئەگەر موسڵمان لەسەر ئەم یاسایە ئیش وکار ئەنجام بدات بێگومان زۆربەکەمی توشی هەڵەو خراپەکاریدێت ، مەگەر کاتێك پێوەرەکەی بە پێچەوانەوە لێکدانەوەی بۆبکات .

باهەندێك ئاگامان لەخۆمان بێت و بزانین کاتێك بابەتێك دەنوسین بەچی پێوەرێك هەڵیسەنگێنین و بزانین بۆچی دەینوسین ؟ هۆکاری نوسینەکەمان چیەو هەدەف لە نوسینەکەمان چیە ؟ ئەم شتانە بەڕاستی زۆر زەرورە کە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین و بزانین هۆکاری نوسینەکەمان چیە ، و ئامانجی نوسینەکەمان چیە .

ئەگەر ئێمە وەکو موسڵمان نەزانین بۆچی دەینوسین و چی هۆکارێکمان هەیە کە ئەو بابەتە دەنوسین و بڵاوی دەکەینەوە ئەمە شێتیەو کات بەزایەدانە و ئەگەر ئەنجامی نوسینەکەشمان نەمانگەیەنێتە ئامانجێك کە خۆمان دیاریمان کردىێت و بەمەرجێکیش ئامانەجەکەشمان شەرعی بێت ئەوا خۆهیلاککردنە و سەرئێشانە و سەری خەڵکێکی زۆریش بەخۆمانەوە دەئێشێنین ، چونکە لە هەموو کاروکردەوەیەکماندا دەبێت دوو خاڵی گرنگ بخەینە پێش چاوی خۆمان و کاروکردەوەکانمان ئەو دوو مەرجەی تیادابیت :

یەکەم : دەبێت هەموو کاروکردەوەیەکمان نیەتمان پاك وخاوێنبێت لە هەموو شتێك و تەنها لەبەرخاتری خوای گەورەبێت .

دووەم : دەبێت ڕێكبێت لەگەڵ شەرعدا و ناشەرعی تیادا نەبێت .

کاتێك کاروکردەوەکانمان ئەم دوو مەرجەی تیادابێت بێگومان زەرەرناکەین و قازانج بەدەست دەهێنین ، ئەگەر لەسەرەتاوە لە ئەنجامدانی کاروکردەوەکانماندا بەپاکی نیەتمان بۆخوا بێت بێگومان سەرکەوتوو دەبین و پاشتر کاتێك کردەوەکەمان ڕێکبێت لەگەڵ شەرعدا ئەوکاتە ئەنجامەکەی هەروەکو لە یاساکەدا هاتوەو( دفع المفسدة قبل جلب المصلحة ) دوورخستنەوەی خراپەکاریەکان پێش بەدەستهێنانی قازانجەکان ، دێتەدی و کارەکانمان بەرەو ئەو ئامانجە دەمانبات کە خۆمان نەخشە ڕێژیمان بۆ کردوە و سەرکەوتوو دەبین .

کاتێك کەسێك بابەتێك دەنوسێت و تانەو تەشەرە لەخەڵکێك دەدات و لە ڕقی دڵی خۆیەوە ئەوەندە ڕقنە دەگاتە ڕادەیەك بوهتان بۆ کەسەکە دەکات ، ئەگەر بیری لێبکەینەوە ئایە ئەوەی ئەو دەیڵێت وایەو ڕاستە ؟ بێگومان ڕاست نیەو موسڵمانانیش باش دەزانن کە ڕاست ناکات و زۆرکەسیش لەوانەی کە ئاگادارن و دەشزانن ڕست نیە بەڵام چونکە خۆیان ڕقێکیان لە دڵدایە بەرامبەر ئەو کەسەی کە بوهتانەکەی بۆکراوە ئەمیش وەکو توتی دەیڵێتەوەو نازانێت ئەو قسانە بۆکوێیان دەبات ، پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم دەفەرموێت : ( كَفَى بِالمَرْءِ كَذِباً أَنْ يُحَدِّثَ بِكُلِّ مَا سَمِعَ ) رواه مسلم ، واتا : بەسە بۆکەسێك کە ناوی بەدرۆزن دەربچێت بەهۆی ئەوەی کە هەرچی دەبیستێت دەیڵێتەوە ، هەروەها لە فەرمودەیەکیتردا هاتوە ، حديث أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (إِنَّ الْعَبْدَ لَيَتَكَلَّمُ بِالْكَلِمَةِ مِنْ رِضْوَانِ اللَّهِ لَا يُلْقِي لَهَا بَالًا يَرْفَعُهُ اللَّهُ بِهَا دَرَجَاتٍ ، وَإِنَّ الْعَبْدَ لَيَتَكَلَّمُ بِالْكَلِمَةِ مِنْ سَخَطِ اللَّهِ لَا يُلْقِي لَهَا بَالًا يَهْوِي بِهَا فِي جَهَنَّمَ) رواه البخاري (6487 (   .

بەندەی واهەیە کە ووشەیەك دەڵێت و مەبەستی ڕازیکردنی خوای تاك وتەنهایە و خۆی ووشەکە زۆر بەکەم دەگرێت و خوای گەورە بەو ووشەیە چەندین پلە بەرزی دەکاتەوە ، کەسی واش هەیە کە ووشەیەك دەکات و خوای گەورە پێی ناخۆشە کە ئەو ووشەیەی ووتوە و خۆی زۆر بەکەمی دەزانێت و گوێی پێنادات بەڵام لای خوای گەورە زۆر گەورەیەو تاوانێکی گەورەیە دەیبات بەناخی دۆزەخدا ، خوای گەورە وامان لێبکات ووتەو ووشەو نوسین و قسەکردن وکاروکردەوەمان بۆ ڕەزامەندی خوای گەورەبێت .

بۆیە لێرەدا نامەوێت زیاتر باسەکە درێژبکەمەوە و ئەوەندە بەسە کە بزانین ئێمە هێشتا گڕوگاڵ دەکەین لە ئیسلامدا و هیچ فێرنەبوینە و زمانمان پاك نەبۆتەوە و ئەگەر هەرچی دەڵێین وەکو گڕوگاڵی منداڵێکە کە هێشتا قسە فێرنەبووە باکەمێك ئاگامان لە قسەکانمان بێت و بزانین بۆچی دەیکەین و ئامانجمان چیە ؟ با گڕوگاڵکردنەکەشمان نەبێت بە فیتنەو ببێت بەهۆی ئەوەی خوای گەورە لەخۆمان توڕەبکەین و لەسەر شتێکی هیچ و بێ مانا کە هیچ پەیوەندیەکی بە ئێمەوە نەبێت و هەروەکو لەفەرمودەیەکدا هاتوە ، عن أبي هريرة رضي الله عنه قال قال رسول الله عليه وسلم: (من حسن إسلام المرء تركه ما لا يعنيه) حديث حسن رواه الترمذي وغيره . جوانی لە ئیسلامدا ئەوەیە کە کەسێك خۆی هەڵنەقرتێنێتە باسێکەوە کە پەیوەندی بەوەوە نیە و ئەگەر دەمانەوێت جوانبین و کەسانی دەوروبەریشمان جون بکەین دەبێت خۆهەڵقورتێنەر نەبین لە کاری خەڵکیدا و لەسەر کەسێکیتر یان حیزبێك قسە بەخەڵکانێك بکەین و برایەتیەکە نەهێڵین و وەکو لە پێشتر باسمانکرد هەندێ شت هەیە سوننەتە و برایەتیەکەش فەرزە و دەبێت برایەتیەکە بپارێزین نەك دەست بکەین بە قسەکردن و ناشترینکردنی خەڵکانێك بەبێ هۆیەکی شەرعی و بێ ئەوەی بزانین هۆکاری قسەکردنمان چیە و بۆچی ئامانجێك قسەی پێدەکەین و دەرئەنجامی ئەو قسەکردنەمان چی لێدەردەچێت ، ئایە تەنها زویرکردنی کەسانی دەوروبەرمانە و دوورخستنەوەیانە لە کۆمەڵی موسڵمانان و دەرکردنیەتی لە ئیسلام ؟ ئەوەش تاوانێکی زۆر گەورەیە و خوای گەورە ڕازینابێت لێمان و دەبێت لە ئاگرەکەی بترسین و نەك هەرچی بکەین و ئەنجامی بدەین بیانویەك بۆخۆمان بهێنینەوەو بیشەرعێنین و بە بۆچونی خۆمان وابزانین کە شتێکی شەرعیمان ئەنجامداوەو بێ ئەوەی کە بەو پێوەرەی کە لە یاسا شەرعیەکەدا هاتوە بیپێوین و بزانین ئایە ئەمەی دەیکەین دوورخستنەوەی خراپەکانە یان خراپەی زیاتر ڕوومان تێدەکات و چۆن قازانجمانە و قازانجەکەش دەبێت دوای دوورخستنەوەی ناشەرعیەکان وخراپەکان هەوڵی بۆ بدەین .

ئەم کارانە وەکو باسمانکرد کە ئێمە دەیکەین و خۆمان بەشت دەزانین لە دیندا و خۆمان بە موسڵمان دەزانین ، بابزانین کە نازانین و هێشتا گڕوگاڵ دەکەین .

تەنها یەك شت ماوە بیڵێم ئێمەی موسڵمان هەرکەسێکمان بگرن و پرسیارمان لێبکەن چەند کیتابت خوێندۆتەوە ؟ یاخود چەن لە قرئانی پیرۆزت لەبەر ؟ یاخود چەند فەرمودەی پێغەمبەرت لەبەرە بە مەتن و سەندەوە ؟ یاخود لای کێ زانستی شەرعیت خوێندوەو فەقێ و مەلای کوێیت ؟

توخوا با خۆمان لە ناخەوە بیری لێبکەینەوەو بزانین لەم پرسیارانە چەند دەهێنین و ڕێژەی زانستەکەمان چەندە ؟ و چۆن بەخۆمان بڵێین زانا وداناو هۆشیاری ئیسلامی ! لە کاتێكدا لە ووڵاطیکی وەکو عێراقدا کە هەزارەها کەسی ئیماندارو حافیزی قورئان کە هەموو قورئانیان لەبەرەو چەندەها فەرمودەی پێغەمبەریان لەبەرە و لەوانەیە سەندو ڕاویەکانیشیان بزانن و چەند هەزار مامۆستای ئاینیمان هەیە کە زۆرینەیان شەهادەی بەرزیان هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا لە حێراقدا زانایەکمان نیە کە لە ووڵاتانی جیهاندا بەزانایەکی تەواو بناسرێت جگە لە مامۆستا علی قەرەداغی کە ئەویش تەنها سەرۆکی زانایانی جیهانەو مەرجەعیەت نیە لە ناو ئومەتی ئیسلامیدا کە پرۆفیسۆرە لە بواری ئابوری ئیسلامیدا و یەکێك وەکو دکتۆر مصطفی زەڵمی خوای گەورە نمونەیان زۆربکات ، هێشتا نەبونەتە مەرجەعیەتێك لە ناو ئومەتی ئیسلامیدا ، نابێت لە خۆمان بپرسین بزانین ئێمە لەچاو ئەو خەڵکەو ئەو زانایانەدا چین ؟ بەخوا هێشتا فێری گڕوگاڵیش نەبوینە و با بە قسە ماڵی خۆمان وێران نەکەین .

کۆتا قسەم ئەوەیە کە کەمێك چاو بە کاروکردەوەکانماندا بخشێنینەوە و بزانین لە پێوەری ئەم یاایەدا چۆنین و خوای گەورە لە هەڵەو خراپەو تاوانەکانمان ببورێت ، آمین .

والسلام

لقمان امین