مەولودی پێغەمبەر بیدعەیە و خوکمی خواش بڤەیە
13/01/2014 نوسەر: bzavpress

مەولودی پێغەمبەر بیدعەیە و خوکمی خواش بڤەیە



                 محمد(صلی اللە علیە وسلم)

یادی لەدایك بونت یادی لەدایکبونی ئازادی و دادپەروەری یە

یادی چەسپاندنی شەریعەتی خوا و بەهای مرۆڤ و سەروەری یە

بەداخەوە موسلمانان زۆربەگەرمی خەریکی بیدعە لابردنن خۆ نالێم کارێکی خراپە بەلام کەسیان ناوێرن بەئاشکرا باسی لابردنی حوکمی مرۆڤ بکەن و داوای هینانەوەی حوکمی خوابکەن تەنها ئازان بلێن ئەوە بیدعەیە و ئەوە گومرایە فلان موشریکە و فلان کافرە کەس هەر بەلای ئەم بابەتەش دا ناچێت و باسی حآکمیەت بڤەیە لەبری ئەوەی بیر لە وە بکەنەوە کە قورئانەکەمان لابراوە لەحوکم کردن کە مونکەری هەرەگەورەیە بەهەمو موسلمانان خەریکی هێنانەوەی بن و لە کۆیلایەتی حوکمی مرۆڤ رزگارمان بێت بەرەو حوکمی خوای بەزەیی بچین کەچی  رێزم هەیە بۆ مامۆستایان  زۆربەیان خەریکی یەکتر بەزاندنن و کێشمە کێشمە و گروپ گروپانێن و کەسیش کەس قەبولناکات ، بەراستی ئەمە زۆر ناشیرینە کە مەلا و داعی کورد خریکی ئەم بەزمەن سەریان لەخەلکی شێواندوە هەرکەسە و خۆی پێ راستەو کەسیش نە ئیعتراف بەبەرامبەرەکی ئەکات نە رێزی ئەگرێت توخوا ئەمە کەی سەقافەت و ئسلوبی ئیسلامیە دەپێم بلێن کەی سەروەرمان ئاوا خەلکی شکاندۆتەوە کەی ئاوا بانگەوازی بۆ دینی خوا کردوە ئەی ئەگەر خۆتان پێ شوێنکەوتی رسول اللە یە بۆ چی ئەم پشێویەتان لەناو خەلکیدا بلاو کردۆتەوە هەندێکیان ئەلێن شەرابی بخۆوە باشترە لە شەربەتی مەولودەکان هەندێکیان ئەلێن مەولود بەرەکەت و موتفەرکە هەندێکیان ئەلین دۆستی گاور و جولەکەبە باشترە لەبیدعەچی و....جگەلەوە خەریکی ناو ناتۆرەن کەس ناوێری باسی کوفر و ئیمان بکات پێی ئەلێن تەکفیری کەس ناوێری باسی بیدعەبکات پێی ئەلێن موبتەدیع کەس ناوێری باسی جیهاد بکات پێی ئەلێن جیهادی کەس ناوێرێت باسی حوکمی خوا بکات پێی ئەلێن خەواریج بۆخاتری خوا پێم نالێن ئەو خەلکە باسی چی بکات؟ پێم نالێن ئەو خەلكە چۆن شارەزای ئەم حوکمانە بێت؟ بەهەزاران رەخنە لە شوێنکەوتوانی ئیمامی حەنەفی و ئیمامی شافعی دەگرن پێیان ئەلین کەلە رەق و وشك و بیر تەسك و مەزهەبی و...بەلام کەسیش ناوێرێت هەلەیەکی ئەوان راست کاتەوە یەکسەر لێی هار ئەبن و هەزار ناو و ناتۆرەی لێ ئەنێن و ریسوای ئەکەن و جنێویشی پێ ئەدەن. زۆر بەداخەوە قەدیم لەسەردەمی زانا بەرزەکان کارو باری زانایان بریتی بوو لە ئامۆژگاری کردنی خەلکی و چارە سەر کردنی کێشەو گرفەتەکانیان و رێگرتن لە تەفرەقەو شەر و ئاشوبیان بەلام ئێستا لەم ئاخیر زەمانەدا بە پێچەوانەوە خەلکی سادە ئامۆژگاری زانایان دەکەن و رێگریان دەکەن لەوەی شەر و ئاشوب تەفرەقە نەنێنەوە! وەك کورد گۆتەنی (توخوا ئەوە چەندی بەچەند) بەهەر حال من لێرەدا پرسیار ئەکەم ئایا ئەگەر لەجیاتی ئەوەی لە رۆژی لەدایکبونی سەروەرمان خەرکی گفتوگۆی بێ سودبین باشترنیە بیکەینە رۆژی ئاشت بونەوەو رێزگرتن و یەكگرتن؟ بیکە ینە رۆژی زیندوکردنەوەی سونەتی سەروەرمان؟ لەبری ئەوەی بیدعە لابەرن باشتر نیە حوکمی مرۆڤ لابەرن و داوای حوکمی خوا بکەن؟ لەکۆتایدا ئەلێم پێش ئەوەی هیچ لایەنێك بم موسلمانم جا هەر بیرو باوەرێکت هەبێ ئازادی هەمومان لە موسلمانیەتەکە یەك ئەگرینەوە و لە چوار چێوەی مزگەوتدا یەك ئەگرینەوە وە لە نوێژ کردندا هەمومان لەیەك ریزین با ئەو برایەتیە دینیە بتەو تر کەینەوە لە بەر خاتری خوا یەکترمان خۆش بوێت ئاورێك لە خۆمان و چواردەورمان بدەینەوە بزانین خۆمان خەریکی چین و دوژمنانیشمان خەریکی چین.