13/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌زگای دژه تیرۆری یه‌كێتی له چه‌مچه‌ماڵ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی هاوڵاتيه‌ك
كاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ13/1/2014 هێزێكی سه‌ر به ده‌زگای دژه تیرۆری یه‌كێتی له چه‌مچه‌ماڵ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی هاوڵاتی(هێمن مه‌حمود
كاكی) و خوشك و براكانی
پاش ده‌ستگیركردنی خۆیی و برازایه‌كی 16 ساڵانی و دواتریش ده‌ستگیركردنی (شه‌هاب و زوبێر و شوانه)ی پورزای.دواتریش سه‌رجه‌م مۆبایلی دایك و خۆشكهكانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردووه.
شیاوی باسه پێشتر( هێمن ) به بیانووی ئه‌ندامێتی ئه‌نسارولئیسلامی پێشوو له لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه ده‌ستگیر كرابوو. به‌ڵام پاش ته‌واوكردنی ماوه‌ی زیندانیی تایبه‌ت، هه‌ر خۆیان ئازادیان كردبوو.