13/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كێتی: جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تمان ده‌وێت ، گۆڕان پۆسته‌كان یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی،له‌لێدوانێكیدا بۆ ئێن ئاڕتی،وتی" ئه‌گه‌ر ناچار بكرێن به هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له پۆسته‌كان، ئه‌وا یه‌كێتی پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ده‌وێت ".
هه‌روه‌ها:ئارام شێخ محه‌مه‌د به‌رپرسی ژوری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان،رايگه‌ياند"ئێمه هێشا له گفتوگۆداین بۆ چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كابینه‌تی نوێی حكومه‌ت،به‌لآم نه‌گه‌یشتوینه‌ته خاڵی كۆتای.
له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت،هه‌ر یه‌كه له‌پۆسته‌كانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وسه‌رۆكی په‌ڕله‌مان بونه‌ته جێگه‌ی مشتومڕی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌وبزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
به‌پێی زانیاریه‌كانیش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دژی هه‌موو هه‌وڵێكه بۆ دانانی دوو جێگر بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت،ئه‌مه له‌كاتێدایه كه دابه‌شكردنی هه‌ر یه‌كه له‌پۆسته‌كانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وسه‌رۆكی په‌ڕله‌مان له‌نێوان یه‌كێتی وگۆڕاندا یه‌كلای نه‌كراوه‌ته‌وه.