13/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕۆناڵدۆ: وەک باشترین یاریزان دەستنیشانکرا و خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی پێدرا
لەدواین بەشی دیارکردنی باشترینەکانی ساڵی ٢٠١٣ دا ، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وەک باشترین یاریزان دەستنیشانکرا و خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی پێدرا بەوەش لەکۆتاییدا سەرکەوت بەسەر لیۆنێل مێسی کە بۆ چوار سآڵی لەسەریەک نازناوەکەی داگیرکردبوو.
ڕۆناڵدۆ بە گریانەوە وتی “قسەکردن لەم ساتەدا ئاسان نیە ، سوپاسی هاوڕێیانم دەکەم لە ریاڵ مەدرید . ئەمە شەرەفێکی زۆر گەورەیە بۆ من ، بە پێویستی دەزانم ناوی ئۆزێبیۆ بهێنم و هەروەها سوپاسی تەواوی ستافی یانەکە و خێزانەکەم و هەموولایەک بکەم”.