14/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌شواق جاف: په‌رله‌مان ئاڵوگۆڕی حوكمدراوه‌كانی ئێران و عێراقی په‌سه‌ند كرد
نوێنه‌رێكی كورد له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق پرۆژه یاسای ئاڵوگۆڕی حومكدراوه‌كانی نێوان عێراق و ئێرانی په‌سه‌ند كرد و ئاڵگۆڕی زیندانیی عێراق و سعودییه ده‌نگی نه‌هێنا.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌هاوپه‌یمانی كوردستانی ئه‌شواق جاف به (بزاڤ پرێس)ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پرۆژه یاسای ئاڵگۆڕی حوكمدراوای نێوان عێراق و ئێرانی په‌سه‌ند كرد، پرۆژه یاسای ئاڵوگۆڕی زیندانیانی حوكمدراوی نێوان عێراق – سعودییه‌ی ده‌نگیدا به‌په‌سه‌ند نه‌كردنی.
ئه‌وه‌شی گوت، دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه یاساكه له‌په‌رله‌مانه‌وه ده‌چێته سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و له‌وێ په‌سه‌ند كرا له‌رۆژنامه‌ی وه‌قائیعدا بڵاو ده‌كرێته‌وه و حكوومه‌تی ناوه‌ندی پابه‌نده به‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كه په‌سه‌ند بكات و ئاڵوگۆڕی زیندانیانی حوكمدراوی هه‌ردوو وڵاته‌وه.
باسی له‌وه‌ش كرد، پرۆژه یاسای ئاڵوگۆڕی زیندانیانی حوكمدراوی نێوان عێراق و ئێران له24ی نیسانی 2011 له‌شاری تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌نێوان هه‌ردوولا په‌سه‌ندكراوه.
جه‌ختی كرده‌وه كه به‌و هۆیه‌ی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه یاساكه دواكه‌وتبوو نووسراوێكم ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كرد له‌رێی لیژنه‌ی مافی مرۆڤه‌وه، له‌رێی نووسراوێكی دیكه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رۆژی 7ی كانوونی دووه‌می 2014 خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ كرا.
باسی له‌وه‌ش كرد، له‌سه‌ر داوای ئه‌و زیندانییه ئێرانیانه‌ی له‌گرتووخانه‌ی مه‌عه‌سكه‌ر سه‌لامی شاری سلێمانی ئه‌ویش دوای مانگرتنیان بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه یاسای ئاڵوگۆڕی زیندانیانی حوكمدراوی عێراق و ئێران په‌سه‌ند بكرێ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، كه‌له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه ره‌تكرایه‌وه، ئێمه‌ش له وه‌رزی پێشوودا خستمانه خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا.