14/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
تیشكی هه‌تاو
سه‌رده‌مێ بوو
دونیا پڕ بووله تارمایی
ئه‌ی محمد !
كه تۆ هاتی
ژیان گۆڕا به ڕۆشنایی
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر
له پێش تۆ دا
مرۆڤ ژینی ژان و تاڵ بوو
كۆیله هه‌بوو
ژن بێ به‌ها
كچ هه‌ر به‌شی زوڵم و چاڵ بوو
ئه‌ی محمد !
پێغه‌مبه‌ر گیان
كه تۆ هاتی
زوڵم نه‌ما
دونیا پڕ بوو له عیشق و نور
له‌گه‌ڵ خۆتدا
ئاشتیت هانی
دادپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی
بۆ گشت خه‌ڵكی نزیك و دوور
به‌ڵێ ئازیز
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر
خودا فه‌رمووی
تۆی رحمه للعالمین
بۆیه ئێستا
ڕووناكایی په‌یامه‌كه‌ت
هه‌ربه چه‌شنی تیشكی هه‌تاو
دای له هه‌موو سه‌ر ڕووی زه‌مین