یەکێتی و تاڵەبانی و سوپای پاسداران!
14/01/2014 نوسەر: bzavpress

یەکێتی و تاڵەبانی و سوپای پاسداران!



دوای ئەوەی یەکێتی نیشتیمانی ئاخرین دانوستانی لەگەڵ بەعسدا ئەنجام دا لە ساڵی هەزارو نۆسەدو هەشتاو سێداو شکستی خوارد،دوای ئەوەی کە شەڕی هەموو حیزبەکانی سەرساحەی کوردستان کردو نەیتوانی" پەنجەکان بشکێنێت" خۆیان
ڕاگرت تا یەک ساڵ بەرلەپرۆسەی ئەنفال و تالەبانی خۆی گەیاندە ئێران،لەیەک کاتداهەم بەرەی کوردستانیان دروست کردومەسعودیان کردەسەرۆکی،هەم لە گەڵ ئێران ڕێکەوتنێکی ئیمزاکرد کە تا ئەم ساتەوەختە سوکانی یەکێتی بە دەست ئێران و سوپای پاسدارانەوەیە، ئەمە بە جۆرێکە کە تاڵەبانی"ئاغای محەمەدی" هێنایە ناو سەرای سلێمانی و بە ئەقڵی خۆی دژایەتی ئەمریکا دەکات و شیعاری"ئەمریکا شەیتانی گەورەیە" هەڵدەگرێت،هەرلەوێدا هاواری دەکرد" با ئەمریکا بڕوات لە کوێوە دژایەتی ئێران دەکات بیکات لێرەوە ناهێڵین،باش بیرمە کە"هاواری دەکرد   "ئاغای محەمەدی بارانی هێنا" دوای ئەمە قۆشمەکانی سلێمانی بۆ ڕابواردن ناویان نا"ئاغای مەتەری"،هەر ئەم هەڵخلیسکانەی تاڵەبانی بوو بۆ ناو باوەشی ئێران سی ویەکی ئابی بەدوای خۆیدا هێناو پارتی و بەعس هەولێریان داگیرکردو ئەمریکایش هیچی نەوت،لەبەر وابەستەیی جەلال و یەکێتی بە  جمهوری ئیسلامی ئێرانەوە.
هەموومان دەزانین خاڵی مانەوەو یەکگرتویی یەکێتی بەوحاڵە شەق وشڕەوە کە هەبوە خودی جەلال تاڵەبانی بوو،دوای ڕژانی پارەی زۆرچ ئەوەی لە بەغداوە دێت و چ نەوت و بوونی پۆست،تاڵەبانی چونکە عاشقە کورسییە تەنها بۆ  پۆستی سەرۆک کۆماری،یەکێتی بەتەواوی ئیهمال کردو لە لایەک ئێران کاری لەسەردەکردو بەکاری دەهێنا لەلایەک بنەمالەی بارزانی،لە خۆوە نەبوو تالەبانی یەکەم کاری ئەوە بوو کە چوە سەرگۆڕی مەلا مستەفاو داوای لێبوردنی کرد،ڕۆیشتنی نەوشیروان مستەفاو پاشانیش باڵی ڕیفۆرم  لەم سەردەم وحالانەدا ڕوویداو  یەکێتی گڵۆڵەی کەوتە لێژی،بە کورتی ئەوە تالەبانی بوو یەکێتی بەم دەردە بردو کردی بە گروپێک تەنها خەیاڵیان لای پۆست وپارە بێت و کار بۆ مانەوەی خۆیان لە ڕێگای ئەم دوانەوە بکەن.
ئێستا کە تاڵەبانی سەرنگوم بووەو  یەکێتی سات بەسات گەڕو گول تر دەبێت،تەنها جێگایەک کە دەتوانێ بە  مۆقەت  یەکێتی بهێڵێتەوەو نەهێڵێ پارچە پارچە بێت  ئێران و سوپای پاسدارانە،دوای تاڵەبانی تەنها ئێران برا گەورەیەو تا دێگەڵە   سوپای پاسداران ڕۆڵ دەبینێت و  لەولاشەوە تورکیا،یەکێتی ئێستا بە کردار هیچ سەربەخۆییەکی نەماوەو ئیرادەی تێکشکاوەو مەجبوورە پەنا بە ئێران بەرێت تا باڵەکانی ناوخۆی  ڕێک بخات،جا ئەمە تاکەی درێژە دەکێشێت ئەوە باسێکی ترە.
 ئەوەی ئێستا ئێران بۆ یەکێتی دەکات و ئامادەیان دەکات بۆ کۆنگرەو داوا لە پارتی دەکات کە بیکاتە شەریکێکی باش،بەدەرەجەی یەکەم لەو خاڵەوە هاتوە کە تا ئێستا ئێران نەیتوانیوە سەرکەوتوو بێت لە گرتنی نەوشیروان مستەفاو بزوتنەوەی گۆڕان،واتە لە هەوڵەکانیدا نەیتوانیوە نەوشیروان مستەفا بکاتە  تاڵەبانی  و گۆرانیش بە یەکێتی کە بێئیرادەیان بکات و بیان خاتە خزمەتی خۆی، خۆ ئەگەر  ئەمەیان بکردایە  ئەوا  ئێران ئیشی بە یەکێتیەکی شەق و شڕ نییەو خۆیشی دەزانێت ئەم وشکە کەڵەکە هەروا درێژە ناکێشێت وئاخری هەرەس دێنێت، بۆیە پشتیوانی یەکێتی دەکات تا ئەو کاتەی بۆ دەسەلاتی ڕەهای خۆی بەسەر زۆنی سەوزدا بەدیلێک پەیدا دەکات،ئەوەیشی ئێستا هێزە لە  زۆنی سەوزدا بزوتنەوەی گۆڕانەو گۆڕانیش بە ئاسانی دەستەمۆ نابێت،بۆیە مەجبورە لەم و قۆناغەدا یەکێتی بانگ بکات و هەوڵی یەکخستنی بالەکانی ناوی بدات و بە هەرجۆرێک بێت تەمەنیان درێژ بکاتەوە.