ئه‌فسانه‌ی فه‌ره‌نسی میشێل پلاتینی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وڕوپی به لێدوانه‌كانی جه‌نگێكێ له‌سه‌ر یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی “فیفا ” هه‌ڵكرد ، به‌هۆی گۆڕینی بنه‌ماكانی به‌خشینی تۆپی ئاڵـتونی كه ساڵانه ده‌به‌خشرێت به باشترین یاریزانی جیهان.
پلاتینی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆمه‌تبارده‌كات به‌وه‌ی نا ڕوونی هه‌یه له به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه دوای یه‌كخستنی له‌گه‌ڵ خه‌ڵاتی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ، ئه‌مه‌ش دوای ئاهه‌نگه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه هات كه له زیورخی سویسرا به‌رێوه‌چوو.
پلاتینی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ شایسته‌ی خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونیه ، له‌هه‌مانكاتتدا بێ هیوایی خۆی ده‌ڕبڕی به نه‌گه‌یشتنی هاونیشتمانیه‌كه‌ی فرانك ریبێری ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بایه‌رن میونشن به خه‌ڵاته‌كه.
رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ره‌نسی لێدوانه‌كانی پلاتینی بڵاوكردۆته‌وه كه ده‌ڵێت: رۆناڵدۆ شایسته‌ی خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونیه ، به‌ڵام هه‌ست به بێ هیواییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌م له پێناو فرانك ریبێری .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌ساڵی داهاتوو خه‌ڵاته‌كه جارێكی‌تر ده‌گه‌رێته‌وه بۆ رۆناڵدۆ یان مێسی ، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خه‌لاتی تۆپی ئاڵـتونی ده‌به‌خشرا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجام و نازناو ، به‌ڵام له‌كاتی ئێستادا ئه‌و شته روونادات.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێت: پێموایه كه ریبێری نه‌یتوانی له‌ساڵێك خه‌ڵاته‌كه بباته‌وه كه سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی تێدا به‌ده‌ست هێنا ، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان .