بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماری ڕووداوەكانی ساڵی (2013) لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەخاتە ڕوو، بەرێوەبەری پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند لە ساڵی رابردوودا 2976 کەس بە تۆمەتی جیاواز گیراون و ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵدا کراوە دەشڵێت بە بەراورد بە ساڵی 2012 رووداوەکان کەمیان کردووە وتیشی لە ساڵی 2012دا 6658 رووداو روویان داوە بەراورد بە ساڵی 2013 ( 731) رووداو کەمی کردووە ، هاوکات بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین کۆی رووداوەکانی 2013ی بەم شێوەیە خستە ڕوو.
كۆی گشتی / 5927 ڕووداو
1-كوشتن/ 13 كەس (10) پیاو (3) ژن
2-دزی سوك / 68
3-دزی گەورە / 231
4-توندوتیژی دژی ژنان / 211 حاڵەت
5-مۆبایل / 89
6-ماددەی هۆشبەر / 13
7-بەدڕەوشتی / 34
8-خۆسوتاندن / 9
9-سوتان / 51
10-تەزویر / 38
11-خیانەتی زەوجی / 18
12-دەست درێژی كردنە سەر فەرمانبەر لە كاتی ئەركەكەیاندا 52
13-هێرش كردنەسەر كارمەندانی هاتووچۆ 19