وه‌كو چاوهڕواندهكرا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌لیساندرۆ ماتری به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به‌ڕیزه‌كانی فیۆرێنتینای ئیتاڵییه‌وه كرد.
یانه وهنهشهویی پۆشه‌كه له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆی وێنه‌ی ماتری بڵاوكردۆته‌وه كه ئه‌و یاریزانه پشكنینه پزیشكییه‌كانی بۆ ئه‌نجامده‌درێت. ئه‌و یاریزانه 29 ساڵانه تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به‌خواستن یاریی بۆ یانه‌كه‌ی شاری فلۆرانسا ده‌كات و ئه‌و ماوه‌یه‌ی رۆسی به‌هۆی پێكان دووركه‌وتۆته‌وه، ماتری شوێنه‌كه‌ی پڕده‌كاته‌وه.
پێشتر ماتری یاریی بۆ یانه‌كانی كالیاری و یۆڤینتوس كردووه.