16/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڤینگه‌ر و یاریزانه‌كانی له‌پێناو یه‌كه‌می پریمه‌رلیگ ده‌جه‌نگن
ئارسن ڤینگه‌ر و پیێر مێرتیساكێر سوورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌یه‌كبوونی خۆیان له پریمه‌رلیگ و ده‌یانه‌وێت تاكۆتایی ئه‌م وه‌رزه یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی له‌ده‌ست نه‌ده‌ن.
دوای بردنه‌وه‌یان له ئه‌ستۆن ڤێلا، تۆپهاوێژه‌كان پله‌ی یه‌كه‌میان گرته‌وه كه پێشتر به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌ده‌ستیاندابوو، ئێستا به‌كۆكردنه‌وه‌ی 48 خاڵ سه‌ر لیستی یانه‌كانی پریمه‌رلیگیان گرتووه.
ڤینگه‌ر له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی گوتی”ئێمه تاكۆتایی وه‌رز له‌پێناوی پله‌ی یه‌كه‌م ده‌جه‌نگین، توانیمان وه‌ڵامی ركابه‌ره‌كانمان بده‌ینه‌وه‌و یه‌كه‌می وه‌ربگرینه‌وه، ئه‌وه له‌م هه‌فته‌یه بۆ ئێمه زۆر گرنگبوو”.
مێرتیساكێرییش له‌لای خۆیه‌وه ئاماده‌گی خۆیانی بۆ تێكۆشان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگ دووپاتكرده‌وه‌و له‌باره‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی خۆیان گوتی”وابزانم ئارسناڵ له‌سه‌ر هێلێكی راست ده‌ڕوات، هه‌رچه‌نده زۆر ململانێیه‌كه به‌هێز و سه‌ختیشه، له‌ئێستادا زۆر زه‌حمه‌ته هه‌ر خاڵێك له‌ده‌ست بده‌یت، پێویسته له‌هه‌مووان بگه‌یه‌نین كه ئارسناڵ یه‌كه‌می ریزبه‌ندی له‌ده‌ست نادات”