نووسینگەی د. بەرهەم: كۆنگرە بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی پرسەكانی یەكێتی دەدات
16/01/2014 نوسەر: bzavpress

نووسینگەی د. بەرهەم: كۆنگرە بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی پرسەكانی یەكێتی دەدات



لەبارەی هەواڵێكی شارپرێس، نووسینگەی د. بەرهەم ساڵح جێگری سكرێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.

لەڕوونكردنەوەیەكدا نووسینگەی، د. بەرهەم، دەڵێت: "هیچ جۆرە رێكەوتنێك لەنێوان كەسایەتییەكانی یەكێتی نەكراوەو كۆنگرە بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی پرسەكانی یەكێتی دەدات".

لەڕوونكردنەوەكەدا نووسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سكرتێری گشتی، ەو هەواڵەشی رەتكردووەتەوە كەلە شارپرێس‌و چەند سایتێكی تر بڵاوكراوەتەوە، كە باس لەڕێكەوتنێكی سێ‌ كەسایەتی ناو یەكێتی دەكات بەدانانی بەرهەم ساڵح وەك كەسی یەكەمی یەكێتی‌و، رایگەیاندووە: "زانیارییەكانی ناڕاستە"