16/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ كار ده‌كات
ئه‌شواق جاف: ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 135ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ مامه‌ڵه‌ی كرد
نوێنه‌رێكی كورد له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: به‌بێ ناردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2014 بۆ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند و هه‌وڵدانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆیی په‌رله‌مانه و ئه‌مڕۆش كورد نه‌چووه هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی مایه‌وه.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌هاوپه‌یمانی كوردستانی، ئه‌شواق جاف به (بزاڤ پرێس)ی راگه‌یاند: سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئوسامه نوجێفی ئه‌مڕۆ 16كانوونی دووه‌م، ویستی ره‌شنووسی بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق بیخاته خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێ، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 135ی په‌یڕه‌وی ناوخۆیه كه باس له‌وه ده‌كات هه‌ر ره‌شنووسێكی یاسا كه دێته په‌رله‌مان پێویسته ئاراسته‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی لێبكۆڵنه‌وه دواتر بخرێته خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ره‌شنووسی پرۆژه یاسای بودحه‌ی 2014 بكات له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆبوویه‌وه و نه‌گه‌یشتنه رێكه‌وتن و ئێمه‌ش وه‌ك كورد نه‌چووینه هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی ته‌واوی ده‌نگدان ته‌واو نه‌بێ.
باسی له‌وه‌ش كرد، مه‌به‌ستی به‌شداری نه‌كردنی كورد له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌مڕۆی بۆ ئه‌وه بوو كه پرۆژه یاساكه پێشتر رێگه چاره‌یه‌كی بۆ بدۆزرێته‌وه، چونكه ره‌نگه به‌م شێوه‌یه بێ ببێته هۆكارێك بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی و پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن.
زیاتر گوتی، تێپه‌ڕاندنی ره‌شنووسی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2014ی عێراق ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئێمه‌ی تووشی سه‌رسوڕمان كرد، له‌بری ئه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووین كه شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غداد بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ردانی پێشوو له‌مجاردا له‌سه‌ری رێكبكه‌ون، كه‌بۆخۆی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه حكوومه‌تی ناوه‌ندی نایه‌وێ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئاماژه‌ی كرد كه ناردنی بودجه‌ی 2014ی عێراق به‌و هه‌موو كه‌موكوڕیانه‌وه بۆ په‌رله‌مان كاره‌ساته، چونكه ساڵی رابردوو له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراقدا هه‌مان تێپه‌ڕاندنی بودجه روویدا به‌بێ ره‌زامه‌ندی كورد، كورد نایه‌وێ هه‌مان سیناریۆ دووباره بێته‌وه و داواكارم شاندی كوردی سه‌ردانی به‌غداد بكه ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
ئه‌وشاق جاف ئه‌وه‌شی گوت، نیازه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دیاره له‌تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی ئه‌مساڵ به‌بێ ره‌زامه‌ندی كورد كه ده‌یه‌وێ رای شه‌قامی عێراقی به‌لای خۆیدا رابكێشێ، ئه‌ویش وه‌ك قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ له‌ده‌ستدانی متمانه‌ی هاوڵاتیان له‌هه‌ڵبژاردنی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا له‌زۆربه‌ی پارێزگاكان متمانه‌ی له‌ده‌ستدا، هاوكات له‌رێی ئه‌و كرده سه‌ربازیانه‌ی له‌ئه‌نبار ئه‌نجامیده‌دات ده‌یه‌وێ كارێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه بكات.