ئەفسانەی سێوەكەی نیوتن
16/01/2014 نوسەر: bzavpress

ئەفسانەی سێوەكەی نیوتن


ئەمەی لێرەدا ئاماژەی پێئەدەین بریتیە لە نوسینێكی "خالد الخویطر" كە بەناوی (خرافة تفاحة نیوتن) بڵاوی كردۆتەوە:
 
ئیسحاق نیوتن (مردووە لە 1727ز) بەهۆی داهێنانەكەیەوە ناونراوە بە (أبو الجاذبیة) ئەمەش بەهۆی چیرۆكێكی دروستكراوەوە دانراوە كە بە سوتفەوە بەستراوەتەوە. لەكاتێكدا لە شارستانیەتی ئیسلامیدا كۆمەڵێ زانای داهێنەر ئاماژەیان بەو هێزی ڕاكێشانە كردووە و بەپێی سەردەمەكانیش شێوازی ڕونكردنەوە لەسەر هێزی ڕاكێشان ڕون بۆتەوە، لەوانە: 
سابت كوڕی قرە (مردووە لە 288ك) دەڵێ: "شتەكان بەهێزێكی ڕاكێشانی گەورە بەستراونەتەوە". 
ئیبن ئەلحائك (مردووە لە 334ك) دەڵێ: "زەوی و ئەوەی لەسەریەتی و دەوری داوە لە ئاوو هەوا بە هێزێكی موگناتیسی چۆن ئاسن ڕادەكێشێ بەرەو خۆی بەو جۆرە ڕاگیر بووە". 
بیرونیش (مردووە لە 440ك) دەڵێ: " خەڵكی لەسەر ئەم گۆی زەویە بۆیە ئەتوانن ڕابوەستن چونكە لەسەر دابەزینی قورس بۆ سوك وەستاوە". 
ئەلخازنیش (مردووە لە 550ك) دەڵێ: " تەنەكان دەكەونە سەر زەوی بەهۆی هێزی كێشكردنەوە و پەیوەندی هەیە لەنێوان خێرایی و دووری و كێشدا". 
ئیدریسی (مردووە لە 560ك) دەڵێ: "زەوی هێزێكی ڕاكێشانی وای هەیە كە تەنەكان بەرەو خۆی ڕادەكێشێ هەروەك چۆن موگناتیس ئاسن بەرەو خۆی ڕادەكێشێ". 
لە كۆتایدا دەمەوێ‌ بڵێم ئەوەی نیوتن وتویەتی هیچی زیاتر نیە لەو هەوڵانەی زانا موسڵمانەكان وتویانە لەبارەی هێزی كێشكردنەوە.