17/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێران دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌له‌فی راگه‌یاند
سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران دوژمنایه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌وتی ئیسلامی (سه‌له‌فیه‌ت)ی محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب راگهیاندو داوایكرد داموده‌زگاكانی ئه‌منی و هه‌واڵگریه‌كان رێ لهچونهناوهوهی ئه‌ندامانی ئه‌و ره‌وته بگرن بۆ ئێران.
قسه‌كانی لاریجانی له‌كاتێكدایه كه له‌لایه‌ن وڵاتی سعودیه‌وه سه‌له‌فیه‌ت وه‌ك ره‌وتێكی ئایینی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی كاری پێده‌كرێت و له جیهانیشدا هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆچونه‌كانی محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب ده‌دات.
له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ناوچه‌ی بلوچستان-ی هاوسنور له‌گه‌ڵ پاكستان، له‌ماوه‌ی رابوردودا په‌یڕه‌وانی سه‌له‌فیه‌ت ته‌شه‌نه‌یان كردوه.
لاریجانیداوای له وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و سوپای پاسداران كردوه رێ له‌چونه ناوه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ره‌وتی سه‌له‌فی بگرن بۆ ناو ئێران و "هه‌رگیز وانه‌زانن ئه‌و ره‌وته بۆچونێكی جیاوازه له‌نێوان مه‌زهه‌به ئیسلامیه‌كاندا.
پێویسته بوترێت عه‌بدولوه‌هاب، ناوی ته‌واوی محه‌مه‌د عه‌بدلوه‌هاب بن سلیمان ئال موشریف تهمیمیهو له‌ساڵی (1703ز - 1791ز) ژیاوه، له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل كاریكردوه‌و به یه‌كێك لهتازهكهرهوهی ئاینی ئیسلام له‌نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌ب ده‌درێته قه‌ڵه‌م.