17/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركرده‌يه‌كى یه‌كگرتوو: یه‌كێتی نیشتیمانی وایکردووە پێکهێنانی کابینە درێژە بکێشێ.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێ بۆ پەلە کردن لە پێکهێنانی حکومەت بێ دەنگ نەبوون و لەمەولا فشاری زیاتر دەکەن.
لەباره‌ی دواکەوتنی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، محه‌مه‌د ره‌ئوف، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، دەڵێ تێکچوونی هاوسەنگی هێز لە ئیدارەی ژێر دەسەڵاتی ی.ن.ک وایکردووە، پێکهێنانی کابینە درێژە بکێشێ.
محەمەد رەئوف بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "له هەلومەرجی ته‌وافوقدا، پێكهێنانی حكومه‌ت كارێكی ئاسان نییه، وەکو ئەم دۆخەی لە کوردستان هەیە. هێشتا هەرێمەکە دابەشکراوە بەسەر زۆنی سه‌وز و زەرد دا.