17/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆردی رۆژنامه‌نووسانی بزووتنه‌وه هۆشیاریی ده‌داته سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
له یه‌ك وه‌زاره‌ت كه‌متر وه‌ربگرێت هه‌ڵوێستمان ده‌بێت
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی وه‌ك هێزێكی خاوه‌ن شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕیی و خه‌باتی قۆناغه جیاوازه‌كانی ڕابردووی گه‌لی كورد، له حكوومه‌تداریی و خزمه‌تی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا به‌شدارێكی ئه‌كتیڤ بووه و نموونه‌ش له‌و ڕووه‌وه زۆره، به‌شداریی یه‌كه‌م پرۆسه‌ی سیاسیی و یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن و زۆرینه‌ی كابینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و ئاشته‌وایی و پرس و پرۆسه گرنگه‌كانی ژیانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستان، تا ده‌گاته دواهه‌مین كابینه‌ی حكوومه‌ت به یه‌ك وه‌زاره‌ت كه ئه‌ویش وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بوو.
به‌ڵام ماوه‌یه‌كه پاش هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م و ده‌نگۆی په‌راوێزخستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و لێدوانی هه‌ندێك حیزبی تازه‌پیاكه‌وتوو، بۆ هه‌موو لایه‌كی ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه كه بزووتنه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه پێویستی به به‌شداریی هه‌یه و نه خۆیشی به كراسی حكومه‌تدا هه‌ڵده‌واسێت، بگره ئه‌وه ده‌بێت حكومه‌ت و ئه‌و لایه‌نانه بن موباده‌ره‌ی بزووتنه‌وه بكه‌ن بۆ به‌شداریی كه كابینه‌ی نوێ پێك ده‌هێنن.
بزووتنه‌وه به پێی مافی هه‌ڵبژاردن ڕاسته خاوه‌نی یه‌ك كورسیی پارله‌مانه به‌ڵام هه‌ر به ته‌نیا ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن به‌س نییه بۆ به‌شداریی وه‌ك هه‌ندێك حیزبی سیاسیی خاوه‌ن مێژووی تر جه‌ختی لێده‌كه‌نه‌وه به‌ڵكو مێژووی بزووتنه‌وه و سه‌روه‌ریی و خه‌باتی ڕابردوو ده‌بێت بكرێته پێوه‌ر بۆ به‌شداریی و وه‌رگرتنی لانی كه‌م وه‌زاره‌ت و چه‌ندین به‌ڕێوه‌ری گشتی و قائیمقام و پۆستی دیكه.
ئه‌و لێدوان و قسه ڕووت و چاوپێكه‌وتنه هه‌رزه‌گۆیانه‌ی كه ده‌یبیستین لێره و له‌وێ هیچ نین جگه له ته‌سفییه حسابی هه‌ندێك گه‌نجه‌فه‌ی سیاسیی كه تا ئێستاش به هه‌وای كۆنه‌قین شه‌نی به‌رژه‌وه‌نییه‌كانیان ده‌كه‌ن، كه به‌شێكیان قوڕمیشكراوی كاتین و زوو به زوو له خولگه‌ی خۆیان خاو ده‌بنه‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه‌ره و ماسته‌كه‌یان لێده‌بڕێت.
قسه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ده‌بێت له‌مڕۆدا بزانێت سه‌نگ و قورسایی پارته‌كه‌ی و مێژووه‌كه‌ی له كوێدایه و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی بێت به‌شداربێت له حكوومه‌ت به بێ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تێك و چه‌ندین پۆستی جیاوازی ئیداریی له هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له ناو خیاره‌كاندا به‌شداریی حكوومه‌ت هه‌ڵبژێرێت به بێ وه‌زاره‌ت و پۆسته‌كانی دیكه ئه‌وا سه‌ری خۆی به فه‌تاره‌تدا ده‌بات و نه ئێمه و نه مێژووی زێڕینیش لێی خۆش نابن.
بزووتنه‌وه ده‌بێت بزانێت ته‌نیا حیزبێكه به حه‌قی شه‌رعیی خۆی خاوه‌نی یه‌ك كورسییه و بیشزانێت له هه‌ندێك له‌و حیزبانه له پێشتره كه بانگه‌شه‌ی چاكسازیی و گه‌شه و موماره‌سه‌ی حكوومه‌تداریی ده‌كه‌ن، چونكه هه‌ندێكیان هه‌ر تازه پیاكه‌وتوون و هه‌ندێكیشیان تا ئێستا به‌شدار نه‌بوون له حكوومداریی و پرۆسه‌ی به‌ڕیوه‌بردن و خزمه‌ت به خه‌ڵكی كوردستاندا.
بۆیه سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه ئاگادار ده‌كه‌ین یان به‌شداریی نه‌كردن و بونه هێزێكی ئه‌كتیڤی جه‌ماوه‌ریی و گه‌لخوازیی و ئۆپۆزسیۆنێكی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌ریفانه كه خودی خۆیشی ئۆپۆزسیۆنبوونی داهێنا له پاش ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991ه‌وه یان ئه‌وه‌یه ده‌بێت له یه‌ك وه‌زاره‌ت و پۆسته‌كانی دیكه كه‌متر ڕازی نه‌بێت ده‌نا هه‌ڵوێستی ئێمه توند ده‌بێت و هه‌وڵه‌كانمان چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه و ڕه‌خنه‌كانیشمان قوڵتر ده‌بنه‌وه.
به هیواین بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسییه‌وه كه دواجار ئه‌ندامان و دڵسۆزان و موسڵمانان و خه‌ڵكی ئازیزی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ند بن
بۆردی رۆژنامه‌نووسانی بزووتنه‌وه