17/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڵمه‌تی پاك كردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌بۆنه‌ی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر (صل الله علیه وسلم)
له ژێر دروشمی ( به بۆنه‌ی له‌دایك بوونته‌وه،له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه،گه‌وره و بچووك پێكه‌وه،ژینگه پاك ده‌كه‌ینه‌وه ) و له‌یادی مه‌ولودی فه‌خری عالم رسول الله (صلی الله علیه وسلم) له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كومه‌ڵێك له زانایان و مامۆستایانی ئایینی و فه‌قێیان و هه‌ندێك له خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی هه‌ڵه‌بجه له پیر و منداڵی ئه‌م شاره هه‌ستان به پاك كردنه‌وه‌ی شار .
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17/1/2014 و له دوای ووتاری هه‌ینی به‌شێكی زۆر له مامۆستایانی ئایینی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له ووتاری هه‌ینیان باسیان له‌م هه‌ڵمه‌تی پاك كردنه‌وه‌یه كرد و خه‌ڵكیان لێ ئاگادار كرده‌وه كه وه‌كو سوننه‌تێكی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان زیندووی بكه‌نه‌وه ، وه خه‌ڵكانێكی زۆر له مناڵ و گه‌نج و پیر هاتن به ده‌م ئه‌م هه‌ڵمه‌ته و له كاتژمێر 2 ی پاش نیوه‌ڕۆ له به‌رده‌م باخی گشتی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید هه‌ڵمه‌تی پك كردنه‌وه‌ی شار ده‌ستی پێ كرد و به‌شێكی زۆریان له‌و ناوچه‌یه پاك كرده‌وه .