ئه‌وه منم ..
عه‌یامێکه ده‌ست له ملانی ووشه نه‌بوم
ئه‌وه منم..
به هه‌ناسه‌م په‌ڕه‌ی هیچ گوڵێك ناپسێنم
ئه‌وه منم..
له‌م گرانبه‌هاییه‌ی زه‌مه‌نی سه‌رده‌م
باسی هه‌رزانی ئابڕو مۆڕاڵ ناکه‌م
له‌م گرانبه‌هایی نان ئاو ئه‌مانه‌دا..
باسی هه‌رزانی لا‌شه‌ی مرۆڤ ناکه‌م
وا ئه‌م شه‌و تریشقه‌ی شعرم لێیدا..
بروسکه‌ی هه‌وری چاوم
ڕێژنه ده‌کا
گه‌ڵای هیوای من ده‌وه‌رێ و کۆڤانم
له‌م سه‌وز بوونی وه‌رزه‌دا
نیازم وایه ئه‌م شه‌و من بۆ تۆ بم
به دوای ئه‌دگارت ده‌گه‌ڕێم من به شوێنتا
ئه‌ت دۆزمه‌وه ئه‌گه‌ر چی له ناو ته‌پونم
دێم به دواتا
دڵنیابه ئه‌م شه‌و ناوت دێنم
له ئه‌ستێره پێخاوه‌سه‌کانی ئاسماندا
بۆت ده‌گه‌ڕێم ئاره‌زومه به‌دوات وێڵ بم
ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی که کشان له‌ئاسماندا
خۆت وون مه‌که هیچیان تۆ نین ئه‌ی ڕه‌وه‌زم
بڕسکاندن ئه‌م شه‌و ڕێمه
بۆڕ خواردنیش هه‌ر له ڕێمه
بۆڵیڵیش بێت هه‌ر ڕێ ده‌بڕم
چون ئه‌وه من نیم وا بێ ده‌نگم
پریاسکه‌ی ووشه‌م پڕه
پلوره‌ی ڕسته‌ت بۆ ده‌چنم
بۆ بێ هیوا..
بۆ بێنازان..
ئه‌م شه‌و ناچار خۆلیا ده‌پچڕم
عه‌زایه له ناو سینه‌مدا
واوه‌یلایه ئاه کێشانه
بۆ شیرپه‌نجه‌ی خامه‌کانه
یان بۆ ئایدزی شعره‌کانه
یان بۆ ترسنۆکی خۆمه
هه‌ر بێ ده‌نگم
ئه‌ی ئه‌وانی کیسرا ئاسا دلورێنن
یان وه‌ك قه‌یسه‌رکه‌ڵه‌به تیژن
لیکاوی برسێتی ده‌رژێنن
یان ئه‌و گه‌له گورگه‌ی که هه‌ن
ئاکارێکی بێ ده‌نگیمن
تۆقین له ناخمدا ده‌رده‌که‌م..
هه‌رچی ترسه له هه‌ناوما توڕی ده‌ده‌م
ئه‌م تونی ڕه‌شی ترسه‌یه له رۆحم دا هه‌ڵاوساوه
سه‌دای ڕاستی له‌و عه‌زای سینه‌مدا تۆمار ده‌که‌م
ئه‌م ڕه‌هه‌نده دورو درێژه
ته‌یمان،چه‌په‌ر،په‌رژین به‌دوریدا ئاڵاوه
توێشوی ڕیگام قوزه‌ڵقورته
توند له پشتم گرێمداوه
ئه‌وه منم..
ده‌ست له مالانی هیچ جاویدانی نه‌بووم
ئه‌وه منم..
به‌دوای خلودا نه گه‌رێم
ئه‌وه منم..
جێژوانم خه‌واڵوه
توێی گیانم شه‌قار شه‌قار
ئه‌وه منم..
نامه‌وێت ده‌رباز بم له‌م ته‌پکه..
ئه‌م ته‌پونه ڕابماڵم
ئه‌م ته‌لانه منی ماندوو کردوه
دۆش داماوم له‌م هه‌ڵاته
تیرێژ ده‌رکه‌وتوه
تیژ باڵ چاوی منی به‌ره‌و ئاسمان فراندوه
سینه‌م خرۆك ده‌کات
قاچم خورته
هه‌روه‌ك ئه‌سپێکی یاڵ درێژ سه‌رم ده‌خات
یان له ته‌لانێکه‌وه هه‌موو لاشه‌م هه‌پرون هه‌پرون ده‌کات
دڵنیابه به‌رو دوند ده‌ڕۆم
گه‌ر بچوك بم..
له قوله‌دام
خۆ من وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵب نیم
تانه‌بمه میوانی ده‌وار
ڕه‌شماڵ چادرو خێوه‌ت من ده‌رنابه‌م
گه‌ر گلایشم..
هه‌ر ده‌رنابه‌م
ده‌سته نه‌خواری هیچ کامێك..
له سه‌گه‌کانی سوڵتان نیم
دێواره‌ی شعرم
کۆڵان به کۆڵان له لادێ و شار ده‌یگه‌ڕێنم
ڕازان نابم
له ڕه‌چه‌وه من ڕێ ده‌بڕم
ڕزکانی وورد بۆ من هه‌ر هیوایه
گه‌ر ده‌میشم بدورنه‌وه..
دڵنیابن ڕه‌نوك ده‌بم
وڕووته‌ن نابم
ئه‌م شه‌و له‌گه‌ڵ ووشه‌داده‌نیشم
تا سه‌رم گێژ و کاس ناکات
له‌سه‌ر ته‌ختیسه‌ری یاخیم
سه‌رمنه‌خاته سه‌ر بلۆکی سه‌رینه‌که‌م
بێ ده‌نگ نابم
مۆمی ووشه ده‌سوتێنم
سه‌رده‌می شعر ئه‌م شه‌و ڕۆشن ده‌که‌م
فوی لێناکه‌م
ژاوه مه‌که‌ن، ئێوه سه‌دا مه‌که‌ن
باوێشك له په‌نمدا لێمه‌ده‌ن
هیچی کار ناکاته سه‌ر خۆماریم
به خۆماریم یاخی ده‌بم
یاخی بوونی نیوه‌ی شه‌ووم
گوێ ناسکی ووشه ده‌سمم
گواره‌ی ڕسته بۆ ئه‌م قه‌صیده ده‌نخشێنم
خۆم ده‌زانم چه‌ند ناسکی
که‌زێ و بسکت شانه ده‌که‌م
له لۆکه نه‌رم تر په‌لکه‌ی ده‌که‌م
ئه‌وه منم..
زنگۆڵی وویژادان نام جوڵێنێ
زه‌برو زه‌نگی جه‌لادانیش له سه‌ر زیندان
نام هه‌ژێنێ
ئه‌وه منم..
ئه‌م له‌یلاخه هه‌ناسه‌م گڕی سه‌ندوه
هیچ به فراوێ..
ڕێ له گڕی ئه‌م زۆزانه ناگرێ
ئه‌وه چیه زندوق چووی ده‌ستی فیرعه‌ونم
یا زندۆڵی ده‌ستی سۆزانیه‌کانی سه‌رده‌مم
یه‌شتا سرکم، ڕه‌وه‌ك ده‌که‌م
نه به تۆ نه تۆڕی دوای تۆ
سریواندم لێ ناکڕێ
خوانم به‌رزه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فێری له ته‌نانی ڕه‌قم
چه‌ورایتان گاریگه‌ری بۆ من نیه
پێکی ده‌ستان..
نه سه‌ربه‌ست و مه‌ستم ناکا
ووشه‌کانتان..
چینه به ئۆقره‌ی دڵیشم ناکات
ئه‌وه منم..
قه‌ڵغان و سپێرم بۆ ئه‌م زه‌مه‌نه داتاش ناکردوه
له سۆزك و سیلی ئێوه یه‌شتا خۆم نه پارستوه
من له بیرمه نێزه‌تان چه‌ند قایمه
هه‌موو گیانی من بریندار کردوه
وانه‌زانن من واز دێنم..
شه‌پاڵم و شه‌به‌ق له دیوه‌خانتان ده‌هێنم
هه‌ر مل ده‌نێم به‌رو ئاسۆ
قاشۆی ده‌ستم قه‌ڵه‌مه
فه‌رشی ڕێگام په‌ڕاوی فێبڵه
پاڵه‌وانی داسته‌نه‌که‌م
کۆشش مه‌ندێکی بێ ده‌نگه
ئه‌م کوششه ئه‌رخه‌وانه
ئه‌ڵقه ئه‌ڵقه‌ی ده‌هۆنمه‌وه
قه‌یته‌ڵانه..
پاسه‌وانی قه‌فقه‌فی بم
له کازیوه ..
خۆم به ئاگای ده‌هێنمه‌وه
ئه‌وه منم ..
له پێناوتان هه‌وڵ ده‌ده‌م
کام بۆ یه‌ك به‌یه‌کی ئه‌م ووشانه
بدۆزمه‌وه
له هه‌ر کژێك
کریتێك له گۆڕ ده‌نێمه‌وه
دڵنیابن ئه‌م جاره‌یان..
که دێینه‌وه.
10.6.2009
ماکوان