18/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌مریكا ڕاهێنان به‌هێزه‌كانی عێراق ده‌كات
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان ئاماده‌یه بۆ راهێنانی هێزه عێراقیه‌كان له‌وڵاتی سێیه‌م ده‌باره‌ی ئه‌ركی روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆر به‌مه‌به‌ستی راوه‌دونانی یاخیبوانی په‌یوه‌ندیدار به‌رێكخراوی قاعیده.
سایتی ئیلاف له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاوه رایگه‌یاندوه، ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه پاش ره‌زامه‌ندی نێوان واشنتۆن‌و به‌غداد ده‌بێت، سه‌باره‌ت بهوڵاتهكهش رایگه‌یاندوه، ئوردون، ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر میوانداریكردنی سه‌ربازانی ئهمریكیو عێراق بدات.
دوابه‌دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای عێراق له‌پاش روخانی رژێمی سه‌دام، سوپای ئه‌مریكا چه‌ندین خولی راهێنانی بۆ یه‌كه‌كانی سوپا‌و پۆلیسی عێراق له‌ئوردون ئه‌نجامدا.
ئوردون، كه هاوپه‌یمانێكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانه، بنكه‌یه‌كی ئهمنیو هه‌واڵی بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق ئاماده‌كرد له‌و جه‌نگه‌دا كه به‌رامبه‌ر رێكخراوی قاعیده له‌وڵاتی رافیده‌ن به‌سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌بو مه‌سعه‌ب زه‌رقاوی، له‌ئارادابو.
ئه‌وكات زانیارییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی هه‌واڵگری گشتی ئوردون هه‌ماهه‌نگ بو له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی بوه‌هۆی كوشتنی ئه‌بو مه‌سعه‌ب زهرقاویو حه‌وت له‌یاوه‌رانی له‌و هێرشه ئاسمانیه‌دا كه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له‌حوزه‌یرانی 2006 له‌باكوری ناوچه‌ی به‌عقوبه ئه‌نجامیدا.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكیه راشیگه‌یاندوه، هه‌ماهه‌نگیه‌كه به‌مه‌به‌ستی زیاتركردنی توانای هێزه‌كانی عێراقه له‌روبه‌روبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی قاعیده له‌ناوچه‌كه‌دا.
بابه‌تی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی دیارترینی ئه‌و خاڵانه بو كه له‌گفتوگۆكانی نێوان نوری مالكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و هاوتا ئوردونیهكهی، عه‌بدوڵا نسور، كه مانگی پێش‌و له‌به‌غداد ئه‌نجامیاندا.
هاوكات به‌مدواییه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان بڕیاریدا ده‌یان موشه‌كی، هیلفایهر،ی ئاسمان به‌زه‌وی بۆ عێراق بنێرێت له‌گه‌ڵ ناردنی چه‌ند فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وان له‌ساڵی داهاتودا، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پشتیوانیكردنی هێزه عێراقیه‌كان له‌جه‌نگی دژه تیرۆر.