18/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
(قدیم) و (جدید) له فیكر‌و فیقهی ئیسلامی‌دا
پرسیاری له‌خۆوه هاتوو (خۆرسكی بێ زه‌حمه‌ت) یان هه‌ڵكڕاندنی،
هه‌ردووكیان دوو نیعمه‌ت و دوو ده‌روازه‌ی گه‌وره‌ن بۆ ده‌رچوون و
به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و هه‌موو ئامانجه دوور و نزیكه‌كان، پرسیار‌و پرسیار
گۆرینه‌وه ئه‌گه‌ر قورس و ئه‌گه‌ر لێڵ و ئه‌گه‌ر هه‌تا ئه‌گه‌ر خراپ و
خوارو ئیزعاج و ئیستیفزازكهرش بێت ناچارمان ده‌كات و ڕامان ده‌ته‌كێنێت و
خاڵی به هێزو بێ هێزی خۆمان پێ دهناسێنتێنت، به‌وه‌وه ناوه‌ستێت به‌ڵكو
كان و كانگای زانست و ماریفه شارهواكانی نێو مێشك و دڵمان ده‌ته‌قێنێت و
به زۆری یان كه‌مه‌كه‌مه ده‌رژێنه ده‌ره‌وه و خۆیان ناگرن له
ناوه‌وه‌و كێچ ده‌كه‌وێته كه‌وڵیان و به خورتی و خوڕی به‌رده‌بنه‌وه‌و
گوێی مرۆڤه‌كان ئاو ده‌ده‌ن !.
ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌زمونم كردووه له
ژیانمدا پرسیار و دژه پرسیارم نه‌بینیوه مرۆڤ ته‌مه‌ڵ بكات و مێشكی
بخه‌وێنێت و دڵی ته‌وه‌زه‌ل بكات و له به‌خشین رایوهستێنێت، هه‌تا
ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كانیش بێجێ و رێبن!.
پرسیار سروشت وخیلقهتی وایه
سه‌ره‌تای دۆزینه‌وه‌ی نهێنیه‌كانه، نهێنی باش و خراپ، له ته‌كیدا
نهێنیه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هه‌تتا جه‌سته‌یی و فیزیكیه‌كان،
به‌ڵكو شته غهیبیهكانیش وه‌كو زۆرێك له‌و پرسیارانه‌ی كه‌له زه‌مه‌نی
وه‌حییدا له پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا (صلی الله علیه وسلم) كراوه و نهێنی
گه‌وره‌یان له پرسیاره‌كه‌وه ده‌ست كه‌وتووه، ئه‌توانم بڵێم :به پرسیار
نیوه‌ی رێگه‌مان ده‌برین، بێ پرسیاریش له شوێنی خۆمان ده‌مێنینه‌وه
ودهچهقین ئه‌گه‌ر گلۆر نه‌بینه‌وه بۆ دواوه‌و خوار نه‌بینه‌وه بۆ
دامێنی هه‌موو دواكه‌وتنه‌كان.
بۆیه ده‌ڵێم: لۆمه‌ی كه‌س مه‌كه‌ن له
سه‌ر پرسیار هه‌ر پرسیارێك، چونكه دوای پرسیار ده‌زانی داوا‌و گرفت و گرێی
پرسیاركه‌ران چیه و چۆن چاره ده‌بێت، من زۆرتر داواده‌كه‌م و ده‌بێت
هاوار بكه‌ن و بێژن به خه‌ڵك و ده‌وروبه‌ری خۆتان پرسیارتان چیه بیكه‌ن و
مه‌یشارنه‌وه سه‌باره‌ت به خوای گه‌وره‌و خه‌ڵك و شه‌ریعه‌تی خوا و
شه‌ریعه‌ته دانراوه‌كان و ژیان و مردن و دواكه‌وتن و پێشكه‌وتن و دۆران و
سه‌ركه‌وتن ... هتد .
ئه‌وه‌ی پرسیاری نیه یان هه‌یه‌تی و به‌ڵام
نایكات یان رێگره له‌وه‌ی مرۆڤه‌كان پرسیار بكه‌ن جگه له دروێنه‌ی جه‌هل
و به پشتا گه‌رانه‌وه بۆ دواوه و تاریكاندنی هه‌موو ژیان هیچی كه‌یان
ده‌ست ناكه‌وێت.
پرسیاری ئه‌م چركه‌یه‌ی منیش بریتیه له دووانه‌ی
(قدیم) و (جدید) له فیكر‌و فیقهی ئیسلامی‌دا كه ئایا ئه‌م دووانه‌یه چیه‌و
بۆچی زوو زوو به‌رگوێمان ده‌كه‌وێت به‌تایبه‌ت له‌كاتی خوێندنه‌وه یان
لێكۆڵێنه‌وه له ژیانی كه‌سایه‌تیه گه‌وره‌كانی بگارهكانی فیكر‌و فیقهو
فه‌تواو ئیجتیهاد و بزاڤی ئیسلامیانه‌ی ئوممه‌ته‌كه‌مان كه‌چی له‌سه‌ریشی
راناوه‌ستین و نایكه‌ینه پرسیاری میحوه‌ری بۆ ده‌رك و دوواندنی هۆكارو
پاساوه‌كانی پشت به‌كارهێنانیان و چۆنێتی و چه‌ندێتی له ئه‌گه‌ری دووباره
بوونه‌وه‌و كارپێكردنی له ژیانی خۆماندا و له‌م رۆژگاره ئێمه‌دا ؟.
زۆرێك له ژیانی كهساتیه فیكری و فیقهیهكانمان به راسته‌وخۆ یان
ناراسته‌وخۆ ئاماژه‌یان كردووه به‌م دوو قۆناغه له ژیانیاندا، قۆناغی
قه‌دیم و قۆناغی جه‌دید، یان ئه‌وه‌یه مورید و فه‌قێ و رێنماییكراوان و
پهروهردهبووهكانی به‌رده‌ستیان ئه‌م دوو قۆناغه‌یان له ژیانی
فه‌توادان یان فیكرخوازییاندا دیاریكردووه‌و له‌نێو دێری قسه‌و كردار‌و
هه‌ڵوێسته فیكری و فیقهیه‌كاندا خوێندووییانهتهوه، بۆ نمونه جه‌نابی
پێشه‌وا شافیعی له مه‌یدانی فه‌تواو فیقهكاریدا، هه‌روه‌ها جه‌نابی سعید
نورسی له مه‌یدانی فیكر‌و بانگه‌وازو ئیمانخوازییدا، ئه‌م دوو بهڕیزهمان
یه‌كه‌میان هه‌تا له عێراق ده‌ژی كه بار‌و گوزه‌ران و نه‌ریت و كه‌لتور و
زمان و دۆخێكی تایبه‌تیان هه‌یه فه‌تواكانی هه‌مووی له دایك بووی ئه‌و
واقیعه عێراقیهن، ئه‌مما وه‌ختێك ده‌رواته وڵاتی میسر و ده‌بینێت نه‌ریت
و ژینگهیهكیترهو فه‌تواكانی ((سه‌باره‌ت ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه
شه‌ریعه‌ت لێی بێ ده‌نگ بووه یان ده‌رباره‌ی واقیعی دابهواندنی هه‌ر
ئایه‌تێك كه قه‌تعیه و داوای زه‌مان و مه‌كانی خۆی ده‌كات، واته مانا‌و
مه‌به‌ست له حوكمێك یان فه‌توای دیاریكردنی زه‌مان و مه‌كانێك بۆ
دابه‌زاندن یان دانه‌به‌زاندنی هه‌ر ئایه‌تێكی قه‌تعی و فه‌رموده‌یه‌كی
پێشه‌وامان)) شێوازێكیتر و رهنگێكیتر ده‌گرنه‌خۆ كه جیایه له‌وه‌ی له
به‌غداو له عێراق بووه، یانی جه‌نابی شافیعی وه‌كو رۆڵی دوو كه‌سی
بینێبێت، هه‌رچه‌نده راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه واقیعه‌كه بووه‌ته دووان كه
عێراق و میسره، ئه‌گینا كه‌سه‌كه هه‌ر ته‌نها شافیعیه چ له عێراق و چ
له میسر ئه‌وه‌نده‌یه تایبه‌تمه‌ندی بیركردنه‌وه‌ی شافیعی گۆراوه .
له حاڵه‌تی مامۆستا سعید نورسیشدا عه‌ینی دووانه‌یی و دوو قۆناغیی ره‌نگ و
ده‌نگی داوه‌ته‌وه و سه‌عیدی قه‌دیم و سه‌عیدی جه‌دید به ئاشكرا
ده‌بینرێت و ده‌خوێنرێته‌وه. وه‌لێ جیاوازیه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ جه‌نابی
شافیعیدا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كێڵگه‌ی كاره ئیسلامیه‌كانی نورسی له فیقهو
فهتوانیه به‌ڵكو له ئیمان و ئیمانپارێزیدایه.
كه‌واته ئه‌م دوو
ئه‌زمونه‌ی به‌رده‌ستمان سه‌ره‌رای جیاوازی و دووری نێوانیان له زه‌مان و
مه‌كان و تایبه‌تمه‌ندی و زمان و سروشتی كار‌و قورسی و سوكی ئه‌ركه‌كانیان
به‌ڵام واقیعی مرۆڤه‌كان فهرزیكرد له قۆناغێك بچن بۆ قۆناغ و قۆڵێكیتر.
واته قه‌دیم به جێ بێڵن و بچن به‌ره‌و جه‌دید له كار‌و كاروانیاندا .
ئه‌و خاڵانه‌ی زۆر گرنگن و پێویسته بكرێته هه‌م پرسیار و هه‌م تێبینی و
هه‌م ره‌خنه و هه‌م پێشه‌نگ و مامۆستا و به‌دوادا چوون له‌وانه :
یه‌كه‌م : ئه‌وان توانیان به گۆرینه‌وه‌ی قۆناغی قه‌دیم به جه‌دید
گۆرانگاری گه‌وره بكه‌ن و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دونیای تازه‌یان
بده‌نه‌وه نه‌ك ته‌سلیمی ببن و خۆیان كڕوكپ بكه‌نه‌وه .
دووه‌م :
ئه‌وانه زانیان و شعوریانكرد و چاو رۆشن بوون كه پێویستی و پرسیاره‌كانی
خه‌ڵك گۆراوه‌و ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌و پرسیار‌و پێویستیانه په‌یامی نوێی
فیكریی یان فیقهی ده‌وێت و ناكرێت رابووردوو دووباره بێته‌وه .
سێیه‌م : له حاڵه‌تی پێشه‌وا شافیعیدا كه گۆرانهكه به ئاشتی و
ئه‌سپایی بووه‌و وڵاتێك به وڵاتێكی‌تر گۆراوه‌و كۆمه‌ڵگه به
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیتر جێی پڕكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له حاڵه‌تی پێشه‌وا نورسیدا
به جه‌نگ و داگیركاری و شه‌ری ئوممه‌ته‌كان له دژی ئوممه‌تی موسڵمان
دونیای كار‌و بیری ئیسلامی گۆراوه بۆ به‌لاغ و به‌رنامه‌یه‌كیتری ئیسلامی
كه واقیعی تازه‌ی سه‌پێنراو داوای ده‌كات.، به‌م دوو شێوازه كه
یه‌كێكیان سروشتی و له‌سه‌رخۆیه‌و كه‌سێك له وڵاتێك چووه بۆ وڵاتێكیتری
ئیسلامی فه‌رمان و فهههنگهكه گۆراوه به‌ڵام ئهمیدیان ناسروشتیه‌و و
هێزێكی ده‌ره‌كی و دووره دوژمن وڵاتانی ئوممه‌تی ئیسلامی داگیر كردووه و
كه‌سێكی پێشه‌وا ناچار ده‌كات و رووگه‌و ئامرازی كار‌و روانینی بگۆرێت، به
هه‌ردوكیان ئه‌وه رویداوه كه‌ناو نراوه گۆرینی قۆناغی قه‌دیم بۆ جه‌دید.
چواره‌م : ئه‌م قۆناغه‌ی ئوممه‌تی موسلمان تێدا ده‌ژین فیكر‌و فیقهیان ئایا
چووه‌ته بازنه‌ی قهدیمهوهو زه‌روره برواته قۆناغی جه‌دید، یان
نه‌خیر هێشتا ئێمه نه‌مانتوانیوه هه‌موو چركه و رۆژه‌كانی قه‌دیم
پاڵپێوه بنێنت و سات و كاتی زۆر ماوه هه‌تا بازێكی سروشتی بده‌ین یان
پیمانبدرێت، یان ئه‌م پرسیارانه هیچ كه‌ڵكیان نیه‌و راست و دروست
ئه‌وه‌یه كه پێویسته هه‌موو رۆژێكمان جیابێت له‌رۆژی پێشوومان و
چركه‌یه پێش ئێستا هه‌تا دوێنێ و پێرێ و ده‌یان ساڵیتری پێشتر هه‌مووی
قهدیمهو كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو چركه‌یه‌كی دواترمان و سبه‌ینی و دوو
سبه‌یی و ساڵێكی‌تر هیچی له رابووردوو نه‌چێت و پێویسته جه‌دید بێت هه‌م
له فیكر‌و هه‌م له فیقهو فه‌توادا ؟!.
پێنج : هه‌رچی پێی وترا قه‌دیم
ئیتر یانی بێ كه‌ڵكه و باوی نه‌ماوه؟، وه‌هه‌رچی پێی وترا جه‌دید له
بیركردنه‌وه‌و فه‌تواو فیقهداریدا یانی ته‌واوو بێ عه‌یب و مه‌حبوبه؟!،
یان ئه‌وه‌یه قه‌دیم بوون و جه‌دید بوون پێوه‌ر نین بۆ باش و خراپی،
به‌ڵكو راستی و په‌سه‌ندی و گونجاویی له‌گه‌ڵ ده‌قه شه‌رعیه‌كان و واقیعی
مه‌یدانی موسڵماندا ده‌بێته سه‌نگ و مه‌حه‌كی قبوڵ و ره‌تكردنه‌وه؟.یان
نه‌خێر پێوه‌ر بوونی ده‌ق و واقیع هه‌میشه‌ییه و به‌ڵام كۆنپارێزی و
نوێخوازییش پێویستی هاوسه‌نگی هه‌یه؟ .
شه‌ش : ئه‌وان هه‌ردوو
گه‌وره‌مان شافیعی و نورسی له خوتو خۆرایی بازبازێنی قۆناغه‌كانیان
نه‌كردووه و نه‌چوون واقعێكی زه‌مانی و مه‌كانی به جێ بێڵن وبرۆن بۆ شوێن
و شوێكارێكیتر به‌ڵكو (زروف و زه‌مانی مرۆڤه‌كان) یان (مرۆڤی ئه‌و زروف و
زه‌مانه)دۆست بووبن یان دوژمن ده‌ست و ده‌میان هه‌بووه له گۆراندنی
پرسیار‌و په‌یوه‌ندی و پهلهاوێشتندا و ئه‌مانه‌ش وایان كردووه له‌وان زوو
زوو به‌رده‌م به‌و لێشاوه بگرن و پێش وه‌خت بكۆڵنه‌وه بۆ كرینه‌وه‌ی
واقیعه‌كه و گێرانه‌وه‌ی بۆ ئامێزی ئیسلام و سه‌ندنه‌وه‌ی له دوژمنانی
هه‌رچه‌نده زۆری خایاندبێت و خه‌رجی زۆری ماددی و مه‌عنه‌وی تێچووبێت .
حه‌وته‌م : ئێمه چی بكه‌ین ؟، هه‌ر لهچاوروانیدابین هه‌تا دوژمن هه‌موو
شتێك ده‌كات و ناچارمان ده‌كات فه‌تواو فیكرمان بگۆرین یان نه‌خێر ئه‌وه
ئه‌وپه‌ری بێ باكی و بێ منه‌تی و بێ شعوریه به‌ڵكو له‌سه‌رمانه خۆمان به
خوێندنه‌وه‌ی داهاتوو سه‌رنج له دوارۆژ و هه‌ڵدانه‌وه‌ی پیلانه نهێنی و
ئاشكراكانی دژه ئوممه‌ت به بێ پاڵپاڵێنی ئه‌وان خۆمان بگه‌یه‌نینه خاڵی
نوێی قۆناغی نوێمان ؟!. جا ئێستا ئێمه به‌و شێوه‌یه‌ین یان نه‌وه‌ڵا هه‌ر
چاوه چاوهنمانه ئه‌وان چی بكه‌ن ئێمه‌ش به دوایانا بیرێك له خۆمان
بكه‌ینه‌وه؟!، یان له‌وه‌خراپتر هه‌ر ئه‌وان ده‌ستیان گرتوووین و به
ئاره‌زووی خۆیان كه‌ی ویستیان ده‌مانجوڵێنن و كه‌یش گه‌ره‌كیان بوو
ده‌مانوه‌ستێنن و هه‌ركاتێكیش ویستیان و كاتی هات ده‌مانخه‌نه گۆره‌وه