راهێنه‌رى ئیتالى و یانه‌ى ریال مه‌درید كارلۆ ئه‌نشلۆتى دڵخۆشى خۆى ده‌ربرى به‌سه‌ركه‌وتنى یانه‌كه‌ى به‌سه‌ر یانه‌ى ریال بێتس له میانه‌ى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى بیستى خولى لالیگاى ئیسپانیا به‌ئه‌نجامى پێنچ گۆلى خاوێن .
دواى ته‌واو بوونى یاریه‌كه له لێدوانێكیدا كه‌رۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانیا بلاَوى كردۆته‌وه كارلیتۆ ده‌لێت : سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان توانیان ئاستێكى باش پێش كه‌ش بكه‌ن له رووى هێرشبردنه‌وه ، ئێستا هه‌ست به ئارامى ده‌كه‌ن دواى ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا له قۆستنه‌وه‌ى بۆشایهكانى تیپى به‌رامبه‌ر .
ئه‌نشلۆتى زیاتر ده‌لێت : كۆى خاڵه‌كانمان بوه (50)خاڵ و ئه‌گه‌ر بۆرۆژێكیش بێت هاوبه‌شین له‌گه‌ڵ پێشه‌نگى یانه‌كان و ئه‌مشه‌و ده‌مه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كى باش بخه‌وم ،وه یاریزانان مۆدریچ و بێل ئاستێكى باشیان پێشكه‌ش كرد و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان نایاب بوون .