فینگەر : هیچ یاریزانێکمان دەست نیشان نەکردووە
19/01/2014 نوسەر: bzavpress

فینگەر : هیچ یاریزانێکمان دەست نیشان نەکردووە

دوێنێ ئارسن فینگەری ڕاهێنەری یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامە نووسیدا لەسەر چەند پرسێکی گرنگ قسەی کرد کە تایبەتن بە داهاتووی ئارسیناڵەوە بۆ وەرزی نوێی .

سەرەتا ئارسن فینگەر ستایشی کارزۆلای کرد و وتی : ئەو یاریزانێکی بە توانایە بەڵام بە هۆی ئەوەی چەند پێکانێکی تووش بوو لەسەرەتای وەرزدا  نەمان توانی یاریی پێ بکەین بەڵام لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمەوە ئاستی وەک خۆی لێ هاتۆتەوە و ئەو دەتوانێت بە هەردوو پێی یاری بکات ئەوەش وای لێ دەکات سامناک  بێت بۆ تیمی بەرامبەر .

هەروەها سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانان کاتێک پرسیاری لێ کرا سەبارەت بە گواستنەوەی ڤیوچینیج بۆ ئارسیناڵ , بەم شێوەیە وەڵامی دانەوە ” ئێمە لە هەوڵ داین بۆ دۆزینەوەی کەسێکی شیاو بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێکمان دەستنیشان نەکردووە