19/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
چیرۆکی کەڵەشێر وەک هێمایەک لای ماوەتییەکان
ئەگەر کەڵەشێر لای فەرەنسییەکان هێمابێ بۆ ئازایەتی ئەوا لای ماوەتییەکانی هەرێمی کوردستان هێمایە بۆ وەفاداریی و گۆشتەکەی ناخۆن.بە هۆی چیرۆکێک کە زیاتر لە ئەفسانەوە نزیکە، سەدان ساڵە کەڵەشێر لە شارۆچکەی ماوەت سەر نابڕدرێ و خەڵکی ئەو ناوچەیە گۆشتەکەی ناخۆن.
ئەوە تەنیا فەرەنسا نییە کە کەڵەشێری کردۆتە رەمز، شارۆچکەی ماوەت 52 کیلۆمەتر لە باکووری شاری سلێمانی، کەڵەشێری کردۆتە هێمایەک بۆ وەفاداریی.لەگەڵ چوونە ناو ئەو شارۆچکەیە کە لە دامێنی شاخێکدایە، پەیکەرێکی گەورەی کەڵەشێر بە درێژیی سێ مەترو نیو بە دوو مەتر، نیشانی دەدا لەم ناوچەیە کەڵەشێر گیان لەبەرێکی دڵخوازە.
چیرۆکی کەڵەشێر وەک هێمایەک لای ماوەتییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەفسانەی رزگارکردنی ماوەتییەکان لەدەستی لەشکرێکی داگیرکەر، بەو هۆیەشەوە کەڵەشێر سەرنابڕن.