19/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌شته‌م و پرسی چاكسازی
هۆكاره‌كانی پشت شكستی هه‌وڵه‌كانی چاكسازی له قۆناغی رابردوودا
دووه‌م ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی كه به‌بڕوای ئێمه پێویسته له به‌رنامه‌ی كابینه‌ی هه‌شته‌م جێگای بۆ بكرێته‌وه به‌و جۆره‌ی له وتاری (سڕینه‌وه‌ی كابینه‌ی پاشماوه‌كانی دوو ئیداره‌یی پێشمه‌رجی هه‌وڵێكی به‌دامه‌زراوه‌كردن) خستمانه روو، چاكسازیی راسته‌قینه‌یه.
گه‌نده‌ڵی دوژمنی هه‌موو جیهانه ، ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه تازه‌ترین وه‌سف و پێناسه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی یه، بۆ رۆڵی گه‌نده‌ڵی له ئاستی جیهاندا. ئه‌م وه‌سفكردنه‌ش دوای ماوه‌یه‌كی كورت له بلێوبوونه‌وه‌ی راپۆرتی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دێت، له‌مه‌ڕ ئاستء به‌ربلێوی ئه‌م دیارده ترسناكه له‌سه‌ر ئاستی ولێتاندا. به‌داخیشه‌وه كه هێشتا عێراق له ریزی حه‌و ولێته هه‌ره‌گه‌نده‌ڵه‌ی جیهاندایه، ئه‌مه‌ش زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ هه‌رێمی كوردستان به حوكمی ئه‌وه‌ی به‌شێكه له‌م ولێته.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی بۆ هه‌موو ولێتء گه‌ل و ده‌وڵه‌تێك مه‌ترسی و سه‌رچاوه‌ی جۆره‌ها كێشه و ئاڵۆزی بێت، ئه‌وا بۆ ئێمه‌ی گه‌لی كوردستان له هه‌رێمدا، جگه له‌وه، ده‌بێته ئاسته‌نگێكی تری به‌رده‌م دۆزه نه‌ته‌وه‌یه‌كه و، لاوازكردنی پێگه‌ی یاسایی و سیاسی ء ئه‌خلاقی هه‌رێم، له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌یدانخوازی ء مه‌ترسیانه‌ی رووی تێده‌كه‌ن، چونكه ئه‌ركی مه‌زنی ته‌واو نه‌كراوی وه‌كو، دیاریكردنی چاره‌نووسء، به‌ره‌و پێش بردنی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی ء ، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سنور و، دامه‌زراندنی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆء ، یارمه‌تیدانی پارچه‌كانی تر ، خوازیاری بناغه و پێگه‌یه‌كی به‌هێز و پته‌و و، به‌ره‌و ریزێكی ناوخۆیی یه‌كگرتوو ئاوێزانء، بوونی متمانه‌ی شایسته به سه‌ركردایه‌تیء دامء ده‌زگاكانء، ئومێد به دواڕۆژێكی گه‌شتر ء، ژیانێكی شایسته‌تر، ده‌خوازێت.
مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵیش له واقیعی هه‌رێمی كوردستاندا ، شتێ نیه پێویستی به ساغكردنه‌وه و سه‌لماندن بێت، چونكه له به‌رزترین ئاستی سیاسی ء یاسایی هه‌رێمه‌وه، نه‌ك هه‌ر دان به‌م دیارده‌دا نراوه، به‌ڵكو زیاد له جارێكء له‌لای زیاتر له گه‌وره به‌رپرسێكه‌وه، تۆڕه‌كانی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمدا به مافیا چوێنراون ئه‌م به مافیا چواندنه‌ش ، ته‌نها بۆ ده‌رخستنی ره‌گداكوتانی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیء گه‌وره‌یی قه‌باره‌كه‌ی ء ئاڵۆزی ره‌هه‌نده‌كانی نه‌بووه، به‌ڵكو به‌داخه‌وه بۆ نیشاندانی جۆرێ له ده‌سته‌وستانیء بێتوانایش بووه بۆ ئابڵۆقه‌دانء روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران.
گه‌نده‌ڵیش له هه‌رشوێنێ بوو به تۆڕء باند، ده‌توانین بڵێن به‌جۆرێ له جۆره‌كان بووه به تاوانێكی رێكخراوء، هه‌ندێ جاریش به یاسایی كرا‌و، كه ئه‌مه‌ش ئاستێكی مه‌ترسیداری گه‌وره‌بوونء ئاڵۆز بوونی كێشه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
بوونی ئه‌م دۆخه و ، نه‌بونی ده‌ستور و ئه‌و چوارچێوه رێء شوێنانه‌ی كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی پێویستن، له رابردوودا كارێكیان كرد، هیچ هه‌وڵێكی جدی بۆ چاكسازیء، هیچ پرۆژه و نیاز نیشاندانء،ته‌نانه‌ت به رواڵه‌ت بڕیاردانێكیش بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، به‌ره‌نجامێكی وایان لێنه‌كه‌وێته‌وه‌ء، توانای ئه‌وه‌یان نه‌بێت له‌م روه‌وه هه‌ندێ پێشڤه‌چوونی راسته‌قینه به‌ده‌ست بێن.
چونكه ئه‌گه‌ر نیازه ده‌رونیه‌كانیش تۆمه‌تبار نه‌كه‌ین، ئه‌وه واقیع به هه‌موو ده‌ركه‌وته‌كانیه‌وه پێی ده‌وتین، هیچ ئیراده‌یه‌كی سیاسی راسته‌قینه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ئارادا نیه، ئیراده‌یه‌ك مكوڕ بێت له‌سه‌ر به‌دواداچوونی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵیء ، له‌م میانه‌شدا له ناسنامه‌ی حزبیء سیاسیء كۆمه‌لێیه‌تیء بنه‌ماڵه‌یی گه‌نه‌ده‌ڵكاران نه‌پرسێت.
له سایه‌ی (غیاب)ی ئیراده‌یه‌كی له‌و جۆره و، نه‌خشه رێگایه‌كی رونء مكوڕی سیاسیش‌دا، هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به‌ناوی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی یه‌وه له قۆناغی رابردوودا ده‌نرانء پڕوپاگانده‌یان بۆ ده‌كرا، ده‌بون به به‌شێ له پێداویستیه‌كانی به‌ڕێكردنی قۆناغه‌كه و ، روی خۆ جوانكردن له ده‌ره‌وه و ، رێگرتن له به بنبه‌ستگه‌یشتنی دۆخی سیاسی له ناوه‌وه و ، سوتاندنی وه‌ره‌قه‌ی ده‌ستی به‌رامبه‌ره‌كانء،ئیداره‌كردنی ململانێی حزبی!! به واتایه‌كی تر، هێنده‌ی مۆركی پڕوپاگانده‌یان به‌سه‌ردا زاڵبوو، به‌و ئه‌ندازه‌یه، هه‌وڵی كۆنكرێتی راسته‌قینه نه‌بوون، بۆ ده‌ستكردن به چاكسازییه‌كی راسته‌قینه و، سنوردانان بۆ گه‌وره‌بوونی زیاتری دوومه‌لێنی گه‌نده‌ڵیء ته‌شه‌نه‌كردنی. ئه‌و لیژنانه‌ی له‌م هه‌لء مه‌رجه‌شدا به ناوی چاكسازی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی یه‌و پێكده‌هێنرانء، هه‌ندێ جاریش به نازانستی و ناواقیعی ناوی پرۆژه‌یان لێ ده‌نرا، دوای ئه‌نجامدانی هه‌ندێ كاری سنوردار ء، گۆڕانی هه‌لء مه‌رجه‌كان، ده‌نگء باسیان نه‌ده‌ماء ، ده‌چوونه‌وه قۆناغی متبونی خۆیان!!
ئه‌و پرۆژانه‌ش كه له‌م روه‌وه ده‌سه‌لێت خۆی ئاماده‌ی ده‌كردن، یاخود پێشكه‌ش ده‌كران، له ره‌فه‌ی ئه‌رشیفه‌كاندا تۆزیان لێ ده‌نیشتء نه‌ده‌خرانه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. چونكه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه چوارچێوه و فه‌زایه‌كی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنیان له ئارادا نه‌بوو، له دۆخی بالێده‌ستی حزبء سه‌ركرده‌ی حزبیشدا، هه‌ندێ كاربه‌ده‌ستی حكومی گه‌ر بیشیان ویستایه هه‌نگاوێكی جدی له‌و باره‌یه‌وه بنێن، نه‌یانده‌توانی. له سۆنگه‌ی نه‌بوونی ده‌سه‌لێتێكی كرداریء ، قبوڵنه‌كردنی حزبء باندء ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی ناوی، هه‌ر بۆیه له‌سه‌ر ئاستی هه‌ندێ هه‌نگاوی سنورداری چاكسازیش، هه‌ندێ كه‌س له سه‌ره‌وه‌ی هه‌ره‌می ده‌سه‌لێتی حكومه‌تدا، تووشی به‌ریه‌ك كه‌وتن له‌گه‌لأ خودی حزبه‌كانی خۆیان ده‌بوون. ئه‌وه‌ش به جوانی ئه‌وه‌ی ده‌خسته‌روو، كه چاكسازی مۆدێلی حزبی له كوردستاندا، پێشمه‌رجی هه‌ر هه‌نگاوێكی راسته‌قینه‌ی چاكسازی یه له دامء ده‌زگاكانی حكومه‌تدا، چونكه حزبه ده‌سه‌لێتداره‌كان پاشخانێكی ئایدۆلۆژی شۆڕشگێڕانه و تا راده‌یه‌ك شمولیء، میلیشیاگه‌ریء ئاڵۆز و پڕ كێشه‌یان هه‌بوو جگه له‌و كێشانه‌ی كه نزیكه‌ی كۆی بزوتنه‌وه چه‌كدارییه نیشتمانیه‌كان ء شۆڕشگێڕان دوای سه‌ركه‌وتنء به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌لێت هه‌یانبوو، ئه‌مانیش به حوكمی شۆڕشی شاخء به‌شداری له هه‌مان پێناس ء پێناسه‌دا، به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌یاننالێند ، نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و سروشتی ململانێیه‌كی دور و درێژی نێوانیان له ده‌یان ساڵی رابردوو، تایبه‌تمه‌ندی بارودۆخی عێراق، ره‌هه‌ندی تری خستبووه سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی پێشوو.
حزبه مێژوییه ده‌سه‌لێتداره‌كانی ئێمه، هه‌روه‌ك له وتارێكی درێژدا بۆ یه‌كێ له كۆڤاره‌كانی نزیك له پارتی له‌سه‌روبه‌ندی گرێدانی دوایه‌مین كۆنگره‌ی خۆیدا ئاماژه‌م پێكردووه، بۆ ئه‌و ئه‌ركء وه‌زیفانه دروست نه‌بوون كه ئێستا روویان تێكردوون. وه‌ك ئه‌ركی بیناكردنی پایه‌كانی سیستمێكی حوكومڕانی دادپه‌روه‌ر و هاوچه‌رخء، به دیموكراتیزه‌كردن و. .. هتد.
(نمگ) و مۆدێلێكی حزبیش له هه‌ر ولێتێكدا، ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌سه‌ر جۆری حوكومڕانی ء سیستمی سیاسی‌دا هه‌یه، به جۆرێك ده‌توانی بڵێی ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت سیستمێكی سیاسی بناسیته‌وه، سه‌یری سیستم ء مۆدێله حزبی یه‌كه‌ی ء، كلتورء ژیانی حزبایه‌تی یه‌كه‌ی بكه. نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ش یه‌كێ بوو له‌وانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا له‌گه‌لأ سه‌رۆكی هه‌رێم له ساڵی(2008)دا سه‌رنجی به‌ڕێزیانم بۆ لای ئه‌وه راكێشا كه تا پارتی و یه‌كیه‌تی چاكسازی له خۆیاندا نه‌كه‌ن و، په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ له نێوان حزب و حكومه‌تدا دروست نه‌بێت، قورسه باس له چاكسازییه‌كی شایانی باس له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تدا بكه‌ین.
ئێستاش بۆ ئه‌وه‌ی كاری هاوبه‌ش بۆ بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی جیاواز له‌م روه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین، ده‌بێت به وردی بۆچوونء، لێكدانه‌وه و، جۆری مامه‌ڵه و، به‌ره‌نجامگیریء، كۆسپه‌كانی قۆناغی رابردوو بخوێنینه‌وه و، لێكدانه‌وه‌ی زانستی ء قوڵیان بۆ بكه‌ین.
له‌م روه‌شه‌وه له په‌یوه‌ندی به شكستهێنانی زۆربه‌ی هه‌ولأء دروشمه‌كانی چاكسازی و به گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له قۆناغی رابردوودا، ده‌توانین ده‌ستنیشانی چه‌نده‌ها خالأ بكه‌ین، له‌وانه‌ش:
1ـ دابه‌شكردنی هه‌رێمی كوردستانء جومگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنء حوكومڕانی له نێوان دوو حزبی ده‌سه‌لێتداردا، له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنێكی سیاسی‌دا، كه ئامانجی بنه‌ڕه‌تی تیایدا دوای توانای هه‌ڵكردن به‌یه‌كه‌وه وازهێنان له شه‌ڕكردن له‌گه‌لأ یه‌كتردا.
دابه‌شكردنی ده‌ستكه‌وتء( امتیاز)ه‌كان بوو ئه‌مه‌ش گه‌ر له هه‌ندێ روه‌وه هه‌ندێ خزمه‌تی به هه‌رێمی كوردستان كردبێت، له چه‌ندین رووی تره‌وه و، له‌وانه‌ش له‌م رووه‌ی ئێستا باسی ده‌كه‌ین زیانی گه‌وره‌ی لێدا، له‌و زیانانه‌ش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه یه:
(أ) درێژه‌دان به پاشماوه‌ی دووئیداره‌یی ء، میرنشینی حزبی ء، كۆنترۆڵی ده‌ڤه‌ره حزبی یه‌كان.
(ب) چاوپۆشین له هه‌ڵه و گه‌نده‌ڵیء كه‌مو كوڕییه‌كانی یه‌كتر ء، ناكاراكردنی رۆڵی حكومه‌ت له هه‌ندێ روه‌وه به‌م هۆیه‌وه.
(جـ) درێژه‌دان به ململانێی ناته‌ندروستی حزبی له‌ناو حكومه‌تداء( استغلال)كردنی توانا و دامه‌زراوه‌كانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی تا ئه‌وپه‌ڕی ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێت.. ئه‌مه‌ش جه‌سته‌ی حكومه‌تی هه‌ڵئاوسان ء، بێكاری ده‌مامكداری گه‌وره‌كردء ، ناكارایی ئیداریی زیاتر كردء، به‌های كاركردنی هێنایه خواره‌وه و، گه‌نده‌ڵی ته‌شه‌نه پێدا. چونكه له‌سه‌ر بناغه‌ی پێویستی حكومه‌تء ، گه‌شه‌كردنی ئابوریء، خستنه سه‌ر رێی ئابوری یه‌كی هاوسه‌نگ، سود له تواناكانی حكومه‌ت وه‌رنه‌ده‌گیرا، به‌ڵكو وه‌ك غه‌نیمه‌ت سه‌یری توانسته‌كان ده‌كرا و، بۆ كڕینی (ولاء)ی حزبی و رازیكردن به‌كار ده‌هێنران !!
د ـ ئیداره‌كردنی ململانێء كێشه‌كان، له جیاتی چاره‌سه‌ر كردنیانء، دواخستنی نیمچه به‌رده‌وامی كۆمه‌ڵێ كێشه بۆ ئاینده و، هێشتنه‌وه‌ی دۆخه‌كه له حاڵه‌تی نیمچه له ناكاویدا. ره‌نگه تاكه شتێ له‌م روه‌وه هه‌ندێ ناوێزه بێت، مه‌سه‌له‌ی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت بێت، كه ئه‌ویش هێنده‌ی هه‌ندێ كه‌س ده‌وریان تێدا هه‌بوو، به‌و ئه‌ندازه دامه‌زراوه‌كانء حكومه‌ت ئه‌و رۆڵه‌یان نه‌بووه و، رووه‌كه‌ی تری ئه‌و مه‌له‌فه‌ش كه په‌یوه‌سته به گرێبه‌ست ء داهاته‌كانه‌وه جارێكی تر چۆته‌وه ناو هه‌مان پانتایی گوماناویء ناجێگیر و تۆمه‌تبار كراوه‌وه.
هـ ـ بوونی ئه‌و كێبڕكێیه و ، كه‌مه‌ربه‌ندێكی ئه‌منی وه‌ك ناوچه‌ی كۆنترۆڵكراوی حزبی ده‌ڤه‌رء، گه‌نده‌ڵبوونی ژیانی حزبی، كارێكیان كردبوو، هه‌ر باسكردنێ له چاكسازی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی، بازنه‌یه‌كی دیاریكراوی حزبیء حكومی تێنه‌په‌ڕێنێ. واته هه‌ندێ پێگه و عه‌ڵقه و لێپرسراوێتی و ناونیشان، چووبوونه سه‌رو هه‌موو لێپرسینه‌وه و ملكه‌چ بوونێكی یاسایی یه‌وه.. ئه‌م جۆره مامه‌ڵه كردنه‌ش مسداقیه‌تی هه‌وڵه‌كانی لاواز ده‌كردء، ترسی خستنه‌ڕووی هه‌ندێ زانیاریء دۆسێی گه‌نده‌ڵی بكه‌ره گه‌وره و راسته‌قینه‌كانیشی ده‌هێنایه پێشه‌وه، به‌گوێره‌ی هه‌ندێ زانیاریش به كرده‌وه هه‌ندێ كاربه‌ده‌ستی حزبیء حكومی له خواره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كارێكی له‌م جۆره‌یان ده‌كرد. ئه‌مه‌ش ئه‌وه بوو له سه‌روبه‌ندی كۆتایی هاتنی كابینه‌ی پێنجه‌م و له كاتی خستنه رووی راپۆرتی كۆمپانیایه‌كی خۆرئاوایی ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر كردنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمدا ئاماژه‌م پێكردوو جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیشی قه‌ڵس كرد. له‌و دانیشتنه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا له به‌شداریه‌كدا باسم له‌وه كرد. ( كه ئێوه (2)ملیۆن دۆلارتان داوه به كۆمپانیایه‌ك كه پێمان بڵێت دۆسێكانی گه‌نده‌ڵی چۆن ده‌ركه‌ونء بدۆزرێته‌وه و، چۆناش چاره‌سه‌ر بكرێت؟ له كاتێكدا هه‌رێم په‌كی له ته‌كنیكی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی نه‌كه‌وتووه ، به‌ڵكو په‌كی له‌سه‌ر ئیراده‌یه‌كی سیاسی راسته‌قینه‌ی به‌هێز كه‌وتووه، بڕیار بدات ء توانای جێبه‌جێكردنی هه‌ڵت، ئه‌و توانایه‌ش ته‌نانه‌ت لای سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تیش نیه و، په‌یوه‌سته به سه‌ریڕه‌ش و قه‌لێچوالانء بارزانی و تاڵه‌بانی یه‌وه، لای ئێمه نیمچه روونه كێ گه‌نده‌ڵی ده‌كاتء چۆن ده‌یكاتء قه‌باره‌كه‌ی چه‌نده؟ كێشه‌ی راسته‌قینه‌ش له عه‌ڵقه هه‌ستیاریه حزبی ء حكومه‌تیه‌كاندایه نه‌ك خواره‌وه، هه‌ربۆیه ناكا به نیاز بن هه‌ندێ كاربه‌ده‌ستی مام ناوه‌ندیء بچوكی حزبی به ئامانجبگرنء وای ده‌رخه‌ن دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن).
ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكیشی خستبووه سه‌رووی چاودێری و لێپرسینه‌وه‌وه، كۆمه‌ڵێ هۆكار بوون له‌وانه‌ش :
( أ ) تێكه‌لێو بوونی سیفه‌تء ره‌هه‌نده‌كانی نوخبه‌ی سیاسی ء ئابوریء كۆمه‌لێیه‌تی ء حزبی له یه‌ك كاتدا له نوخبه‌ی حوكومڕاندا، كه لێره جێی ئه‌وه نیه قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر بكه‌ینء ئه‌وانه‌ی له كایه فكری و سیاسیه‌كه‌دا به‌دواداچوونیان هه‌یه تێده‌گه‌ن ئاماژه به‌چی ده‌كه‌ین.
(ب) كاریگه‌ری عه‌قڵی شۆڕشگێڕی كه له‌سه‌ر ئاستی مێژوی جیهاندا و به شێوه‌یه‌كی گشتی، هۆكارێكی گرنگی گه‌نده‌ڵیء ناعه‌داله‌تی ونه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسایه، ئه‌م عه‌قڵه جگه له‌وه‌ی لافی خاوه‌ندارێتی مێژوی نه‌ته‌وه لێده‌دا، كۆنترۆڵی جومگه‌كانی حوكومڕانیش ده‌كاتء ، به حوكمی پاشخانه شۆڕشگێڕی یه‌كه‌شی، ملكه‌چ بوون بۆ حوكمی یاساء لۆژیكی ده‌وڵه‌ت به جۆرێك له به‌دنمه‌كی به‌رامبه‌ری و، بچوك بونه‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار سوكایه‌تیش ده‌زانێت.. با له رواڵه‌تیشدا سیمایه‌كی تر له خۆی نیشان بدات. عه‌قڵی شۆڕشگێڕی زۆر دره‌نگ له په‌نا بردنه به‌ر زه‌بر و زه‌نگ رزگاری ده‌بێتء ، سه‌ركرده شۆڕشگێڕه‌كانیش زۆر به كه‌می نه‌بێت، ته‌نها به رواڵه‌ت خۆیان له‌گه‌لأ هاولێتیانی تردا به یه‌كسان ده‌زانن.
(جـ) ململانێ له‌گه‌لأ حزبی به‌رامبه‌ر یاخود حزبء نه‌یاره سیاسیه‌كان ، هه‌ندێ له سه‌ركرده حزبی یه‌كان وا بیریان ده‌كرده‌وه، له دۆخی بوونی ململانێیه‌كی له‌و چه‌شنه‌دا ، گرتنه پێشی هه‌ر رێ و شوێنێ دژ به سه‌ركرده و كادره‌كانی حزب، به زیان بۆ سه‌ر پێگه سیاسیه‌كه‌یء توانای بۆ ئیداره‌كردنی ململانێكه ده‌شكێته‌وه ؟.
ئه‌وه‌ی ئه‌م ره‌هه‌نده‌شی له ئه‌زمونی حزبایه‌تی هه‌رێمدا مه‌ترسیدارتر كردبوو، میكانیزمه‌كانی كاری حزبی ء په‌یداكردنی ئه‌ندامء جه‌ماوه‌ری حزبی بوو حزب له‌م روه‌وه هێنده‌ی پشتی به رازیكردنء به‌خشینه‌وه‌ی پاره و (امتیازات)ده‌به‌ست، به‌و ئه‌ندازه گوێی به شێوازه ته‌ندروسته‌كانی كاركردنء چالاكی حزبی نه‌ده‌دا.
د ـ باڵباڵێنی ناوخۆ هه‌ناوی حزب و، چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ململانێی نێوان نوخبه‌ی سه‌ركردایه‌تی ء، باڵه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سه یه‌كه‌مه‌كانه‌وه. ئه‌مه‌ش له ناو حزبه ده‌سه‌لێتداره‌كاندا به‌لێم به شێواز و ئاستی جیاواز له ئارادا بووه و ، هۆكارێكی زیاتر گه‌نده‌ڵبوونی ژیانی حزبی ء سیاسیء حوكومڕانی هه‌رێم بوون، بۆ كورت كردنه‌وه‌ی ئه‌م خالێنه‌ش ده‌توانین ره‌نگدانه‌وه خراپه‌كانی به‌سه‌ر ته‌شه‌نه‌كردنی گه‌نده‌ڵیه‌وه له‌م خالێنه‌ی خواره‌وه‌دا بخه‌ینه روو :
1. نه‌بوونی هیچ بناغه‌یه‌كی فكری راسته‌قینه، بۆ باڵباڵێنه‌كه و، تێكه‌ڵبوونی به شه‌ڕی ده‌ستكه‌وتی شه‌خسی و گروپی ، ئه‌مه‌ش كارێكی كرد كه:
(أ) هه‌ندێ خه‌ڵكی لاواز و بوده‌ڵه ببه‌نه پێشه‌وه.
(ب) پاره و پێگه له ئاستێكی به‌ربلێودا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بالأ، یاخود راستتر(باند)ی حزبی به‌كار بهێنرێت به‌مه‌به‌ستی خۆگه‌وره‌كردنء راكێشانی زۆرترین ئه‌ندامء به‌ڕه ڕاكێشان له‌ژێر پێی باڵه‌كانی تر.
(جـ) چاوپۆشین له گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كار هێنانی ده‌سه‌لێت ء یاسا شكێنی له سۆنگه‌ی لایه‌نگری بۆ باڵی حزبیء به‌رگریلێكردنیان له كاتی كه‌وتنه به‌رده‌می لێپرسینه‌وه‌دا.
( د ) له هه‌مووی خراپتر ء، قێزه‌ونترء به ئازارتر له‌م كه‌یسه‌دا په‌نابردن بووه بۆ شێوازی موخابه‌راتی له ماڵه‌كردنی ناوخۆی حزبی ء به‌هێزكردنی میكانیزمه‌كانی كۆنترۆڵی حزبی ء ئیداره‌كردنی ململانێكان، هه‌ندێ له‌و شێوازانه‌ش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون :
• هه‌وڵدان بۆ رازیكردنی هه‌مووان له رێی پێدانی (امتیازات)ی زۆر و زه‌وه‌نده و خه‌یاڵی، به جۆرێك كه‌م كه‌س بتوانێ بیرله ده‌رچوون و ململانێ بكاته‌وه، چاره‌نووسی به حزب و ده‌زگاكه‌وه ببه‌سترێته‌وه.
• هه‌وڵدان بۆ تێوه‌گلاندنی سه‌ركرده و كادری حزبی و حكومی له هه‌ندێ دۆسێی گه‌نده‌ڵی و مالی ء ئه‌خلاقی، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كارت به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه دواتر به‌كار بێتء له ترسی ئاشكرابوون ء ئابڕووچوون توانای ئه‌نجامدانی هه‌ندێ شتیان نه‌مێنێ و، ناچاریش بن هه‌ندێ شتی تر قبولأ بكه‌ن. .
هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌م خاڵه‌دا و له هه‌ندێ خاڵی تریشدا، له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی كه (مودیل)و ( نمگی) حزبی بالێده‌ست له هه‌رێمدا، ته‌نها له‌و روه‌وه به‌ربه‌ستی له‌به‌ر ده‌م چاكسازیدا دانه‌نابوو، كه له‌رووی مێژویی یه‌وه له‌ژێر كاریگه‌ری مۆدیلی كۆنی سۆڤیه‌تیء لینینزمء، نمونه بالێده‌سته‌كه‌ی جیهانی سێهه‌مدا پێكهاتووه و سه‌ریهه‌ڵداوه، به‌ڵكو له‌م رووه‌شه‌وه كه له دوای راپه‌ڕین مه‌ودایه‌كی راسته‌قینه له نێوان حزب و حكومه‌تدا نه‌مایه‌وه و ، حزب بووه سه‌رچاوه‌ی كار و كاسبی ء خۆده‌وڵمه‌ند كردنء، پاڵپشتێك بۆ گوێنه‌دان به یاسا و ، ده‌ستكه‌وتی ناڕه‌وا و ، بوو به به‌ربه‌ستێكی راسته‌قینه له سه‌ره‌ڕێی هه‌وڵه‌كانی چاكسازی،كێشه‌ی گه‌وره‌ی خوڵقاند. هه‌ڵبه‌ت كه‌سانێك له ناو حزبه‌كاندا هه‌بوون، كه ده‌ركیان به‌م مه‌سه‌لانه و پێویستی چاكسازی ده‌كرد ، به‌لێم به‌و ئه‌ندازه‌ش كه ئه‌وان ده‌یانویست چاكسازی بكه‌ن كه‌مینه بوونء نه‌یانتوانی ئه‌وه‌ی له‌م روه‌وه پێویسته ئه‌نجامی بده‌ن.
4ـ كێشه‌یه‌كی تری قۆناغی رابردوو ، له په‌یوه‌ندی به شێوازی ژیانی حزبی ء ن مودیلی حوكومڕانی و چاكسازییه‌وه، فۆبیای چاكسازی بوو، واته ترس بوو له به‌ره‌نجامه‌كانی چاكسازیی ریشه‌یی و، ده‌ستكاری كردنی جۆری په‌یوه‌ندی نێوان حزب و حكومه‌ت.
هه‌ر بۆیه هه‌ندێ جار هه‌ندێ له سه‌ركرده حزبی ء حكومیه‌كان له‌م روه‌وه په‌نایان بۆ هه‌ندێ میكانیزم و پاساو و وێناكردن ده‌برد له‌وانه‌ش :
(أ) داننان به بوونی گه‌نده‌ڵیدا ، به‌لێم به ناسروشتی نیشاننه‌دانی، به حوكمی ئه‌وه‌ی دیارده‌یه‌كی جیهانی یه و، پێویست ناكات زیاد له پێویست زه‌ق بكرێته‌وه..
(ب) قسه‌كردن به لۆژیكی یاسا له سایه‌ی نه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسا و ده‌رفه‌تی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری ء زۆر شتی تر.
له‌م روه‌وه ئاماژه به‌و ده‌كرا كه نابێت هه‌روا به ره‌هایی باسی گه‌نده‌ڵی بكرێتء ده‌بێت به‌ڵگه‌ی یاسایی له‌سه‌ر كه‌س ء به‌رپرسه‌كان هه‌بێت ده‌نا ده‌بێته ناو زڕاندن، له كاتێكدا هه‌موو ده‌زانین له شوێنێكدا گه‌نده‌ڵی بووبێت به دیارده‌ء، باند ء تۆڕی هه‌بێتء له هه‌ندێ فۆرمیشدا به سیستم كرابێت ئه‌م جۆره قسه‌كردنانه بۆ په‌رده‌پۆشكردنی راستیه‌كانه.
(جـ) به‌ستنه‌وه و وروژاندنی پرسی گه‌نده‌ڵی به مه‌ترسی خستنه سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییء ده‌رگا كردنه‌وه بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و ناشیرینكردنی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ء نائومێدكردنی هاولێتیان له ناوه‌وه..
(د) تۆمه‌تباركردنی ئۆپۆزسیۆن به‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی كردۆته ئامرازێكی ململانێی سیاسی ء ، قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره ده‌كاتء، پرسیار خستنه سه‌ر راستگۆییان له رێی تۆمه‌تباركردنیان به‌وه‌ی ئه‌وانیش له رابردوودا به‌شێ بوون له جه‌سته حوكومڕانیه‌كه ء، ده‌بێ ئۆباڵی به‌شێ له‌و گه‌نده‌ڵیه‌ش بگرنه ئه‌ستۆ؟.
(هـ) قۆستنه‌وه و سودوه‌رگرتن له لێدوان ء نوسینی هه‌ندێ وه‌فدی ده‌ره‌كی ء رۆژنامه‌نووس و چاودێری بیانی له‌مه‌ڕ سه‌ركه‌وتویی ئه‌زموونی حوكومڕانیی هه‌رێمء، گه‌شه‌كردنء ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی خێرا. واته هه‌ولأ ده‌درا گه‌شه‌ی ئابوری به گه‌شه‌پێدانی ئابوری بخرێته روو، ره‌ونه‌قی ته‌لار و مۆڵه‌كانیش توانای بینینی چاو بۆ بینینی ناوچه تاریكه‌كانی گه‌نده‌ڵی كه‌م بكاته‌وه.
به‌لێم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له هه‌ندێ كاتء له‌سه‌ر زمانی هه‌ندێ گه‌وره به‌رپرسی حزبی و حكومی وه‌ك شێوازێك بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ء ، فشار دروستكردنء، ئه‌ستۆپاكیء، حساب بۆ ئاینده‌كردنء، شتی تر گومان له خۆ دورخستنه‌وه دانیان به بوونی مافیای گه‌نده‌ڵیدا ده‌ناء، قسه‌یان له‌وه‌ش ده‌كرد كه ئه‌و باند و مافیایانه‌ش به‌هێزن و ئاسان نیه له به‌رژه‌وه‌ندیان بدرێتء روبه‌ڕوویان ببینه‌وه، له هه‌ندێ دانیشتنی حزبی تایبه‌تیشدا، باسیان له خراپی دۆخه‌كه و تێوه‌گلانی كه‌سانی خاوه‌ن نفوز ده‌كردء، ته‌نانه‌ت له لوتكه‌ی ده‌سته‌لێتدا ده‌وترا چاكسازی له هه‌رێمدا كارێكی هه‌روا ئاسان نیه..
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌پێی هه‌ندێ زانیاری و لێدوانء نوسینیش به‌شێ له نوخبه حزبی یه‌كه مه‌سه‌له‌ی چاكسازی و هه‌ره‌سهێنانی ده‌سه‌لێتی خۆیان ء پێگه‌ی حزبه‌كانیان به یه‌كه‌وه ده‌به‌سته‌وه ء، پێیان وابوو هه‌موو هه‌نگاونانێك به‌ره‌و ئه‌و چاكسازییه‌ی ئۆپۆزیسیۆنء میدیا و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی داوای ده‌كه‌ن، یه‌كسانه به روخانی ده‌سه‌لێتی حزبه‌كان ؟. به‌لێم نازانرێت ئاخۆ ئه‌و به‌شه له نوخبه حزبیه‌كه له به‌ره‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێ ئه‌زموونی جیهانی ء مۆدیلی ژیانی حزبایه‌تی هه‌رێم، گه‌یشتبوه ئه‌و قه‌ناعه‌ته، یاخود رێكار و شێوازێك بوو بۆ درێژه‌دان به‌و (امتیاز)اتانه‌ی هه‌یانبووه و چاكسازیی له ده‌ستیانی ده‌دا؟.
هه‌ولأ ده‌ده‌ین له وتارێكی تردا زیاتر قسه له‌سه‌ر ئێستا و ئاینده‌ی ئه‌م پرسه بكه‌ین.