لێره‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین باسێكی گشتگیر ده‌رباره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی پاڵنه‌ری كاری سیاسی و چۆنیه‌تی زیادكردنی ئاستی رۆشنبینی و ئاگایی سیاسی باس بكه‌ین .
یه‌كه‌م : به‌رزكردنه‌وه‌ی پاڵنه‌ری كاری سیاسی ..
بۆ په‌یدا بوونی ئه‌م پاڵنه‌ره له زه‌مینه‌ی گرنگی دان به پرسی سیاسی , پێویسته ئاستی ناسینی خود بۆ به‌رپرسیاری كۆمه‌لایه‌تی و ئایینی و توانانی رۆڵی خود له كۆمه‌لگا به‌رز بكه‌ینه‌وه , و وه‌كو تاكێكی به‌رپرسیار له دیدی راستی و به‌رپرسیاریه‌تی سه‌یری مه‌قوله‌ی سیاسی و به‌شداری سیاسی بكه‌ین .
دیدی ئایینی و به پیاچوونه‌وه به ده‌ق و بنه‌ماكانی ئیسلامی , به‌شداری سیاسی و هه‌ستیاری به كاروباری كۆمه‌لگا وه‌كو مافێك و ئه‌ركی هه‌موان , جێی بایه‌خه , له سه‌ر بنچینه‌ی جیهان بینی ئیسلامی و ئایه‌تی پیرۆزی ( انی جاعل فی الارچ خلیفه ) مرۆڤ جێنشینی خوا یه له سه‌ر زه‌وی و كائینێكی ئازاد و خود موختاره و ئه‌م ئازادییه و هه‌لبژاردنی له گه‌ل ئاگایی و هێزی هاوته‌ریب ئه‌بێت , به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌خولقێنێت , له‌م رووه‌وه مرۆڤ له به‌رامبه‌ری خوا و خۆی و خه‌ڵك به‌رپرسیاره , ئه‌م به‌رپرسیاریه‌ته له لایه‌ك ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ له ئاستی چاره‌نووس و كه‌مال و سه‌عاده‌تی خۆی هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بكات و لایه‌كی دی هه‌روه‌ك چون له به‌رامبه‌ر هه‌لسوكه‌وت و كاریگه‌ری خود له گه‌ل كۆمه‌لگا وه‌ستاوه ,خۆی به‌رامبه‌ر كۆمه‌لگا به به‌رپرسیار بزانێـت.
پێغه‌مبه‌ری خوا حه‌زره‌تی محمد ( درودی خوای له سه‌ر بێت ) ئه‌فه‌رموێت ( الا كلكم راع و كلكم مسئول عن رعیته ) .
له لایه‌كی دی رۆلی به‌شداری سیاسی و هه‌ستیاری به‌رامبه‌ر به كاروباری سیاسی نیازمه‌ندی رۆشنبینی سیاسی و ئاگایی سیاسی وورد و شرۆڤه‌ی دروست و لۆجیكی بابهتهیانه و ته‌فسیر و ته‌ئویلی ره‌فتاری كه‌سه‌كان و ده‌وله‌ت و ره‌وه‌ندی سیاسی و بارودۆخی ناۆخۆیی و نێوده‌وله‌تیه .
دووه‌م : رۆشنبینی و شرۆڤه‌ی سیاسی ...
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری دروست له زه‌مینه جۆراوجۆره‌كانی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و ئابووری ...رێگه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه كه له بایه‌خی هه‌ریه‌كه‌یان له سه‌ر بابه‌ت گه‌لێكی وه‌كو راده‌ی دروستی زانیاری و قوولی یان سه‌تحی بوونی و راده‌ی نزیكی له واقیع جیاوازییان هه‌یه , به‌لام باشترین ریگه كه ئێمه پێشنیاری ئه‌كه‌ین ئه‌نجامدانی ئه‌م قۆناغانه‌یه :
قۆناغی یه‌كه‌م : هه‌ول بده‌ین ئاستی زانیاری خود له‌باره‌ی بنه‌ماكانی ئه‌ندیشه‌ی سیاسی له ئیسلام له رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه بایه‌خدارانه‌ی له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه به‌رز بكه‌ینه‌وه و نیسبه‌ت به بنه‌ما و بونیادی تیۆری ئیسلام له باره‌ی سیاسه‌ت , زانیاری وورد و ئوصولی وه‌ربگرین .
قۆناغی دووه‌م : هه‌ول بده‌ین ئاگایی سیاسی له سه‌ر پرسه‌كانی رۆژ و رووداوه‌كانی وولات زیاد بكه‌ین و زانیاری دروست له‌مباره‌وه وه‌ربگرین بۆ ئه‌مه ئه‌توانین پشت به‌م رێگایانه ببه‌ستین :
1-
بخوێنینه‌وه ,كتێبه زانستیه‌كان كه له لایه‌ن نووسه‌ره ئاگا و ژیره‌كان نووسراوه بخوێنینه‌وه یاخود رۆژنامه و گۆڤاری تایبه‌تمه‌ند , دیدی كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان و حیزب و لایه‌نه‌كان وه‌ربگرین و بێ لایه‌نانه له دید و ئاگاییه‌كان بروانین , چونكه په‌نا بردن بۆ لایه‌ك و ته‌نها گرنگی دان به ئه‌فكاری لایه‌ك به‌س نیه , پێویسته دیدی جیاواز بخه‌ینه ژێر باس و لێكۆلینه‌وه , له ره‌وه‌ندی سیاسی دا تهعهصوبی لایه‌نگری و موتله‌قه‌ن دیدی لایه‌ك په‌سه‌ند كردن و هه‌ر جۆره دیدیكی تر ره‌فز كردن دووره له ئینصاف و له ئه‌نجامدا ئه‌بێته هۆی پێنه‌گه‌یشتنی مرۆڤ .
2-
له گه‌ل لێكۆله‌رانی شایسته و بێ لایه‌ن و ئاگادار به پرسه‌كان گفتۆگۆ بكه‌ین .
3-
وه‌رگرتنی زانیاری له رێگه‌ی رایه‌ڵه ناوخۆییه‌كان وه‌كو ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ و بیستنی هه‌واله‌كان و شرۆڤه‌كانیان .
4-
به‌شداری له میزگردی سیاسی پێكهاتوو له خاوه‌ن را سیاسیه‌كان و شاره‌زایان .
قۆناغی سێیه‌م : پێویسته بزانرێت كه وه‌رگرتنی زانیاری هه‌ر چه‌نده به دروستیش و به ته‌نهایی وه‌ربگیرێت ناتوانێت مرۆڤ به رۆشنبینی و ده‌ركی سیاسی به‌هێز بگه‌یه‌نێت و هه‌ڵه و كه‌موكوری نه‌بێت , كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری دروست كاتێك كاریگه‌ر و سوود مه‌ند ئه‌بێت كه له پرۆسه و ره‌وندی شرۆڤه‌ی سیاسی به‌كار بێت .شرۆڤه‌ی سیاسی له ئه‌ده‌بیانی سیاسی واته ناسینه‌وه‌ی به‌شه‌كان و په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه . هه‌موو شرۆڤه‌یه‌كی سیاسی له چوار قۆناغ پێك دێـت :
1-
كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌واڵ .
2-
دیاری كردنی ئامانج .
3-
هه‌لبژاردنی رێگا .
4-
ده‌رئه‌نجام .
هه‌روه‌ها هه‌ر شرۆڤه‌كارێكی سیاسی پێویسته خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی خۆی بێت كه گرنگترینیان بریتیه :
1-
واقیع بینی : شرۆڤه‌كار پێویسته به خۆ دوور خستنه‌وه له غه‌ره‌زی شه‌خصی , بریار و را و مه‌یلی خۆی ,به واقیع بینی خه‌ریكی لێكۆلینه‌وه بێـت , به‌هێزترین هۆكارێك كه مرۆڤه‌كان له هه‌ڵه و كه‌موكوریه‌كان ئه‌پارێزێت و مرۆڤ به‌ره‌و واقیع بینی هیدایه‌ت ئه‌دات , ته‌قوایه ( یا ایهاالژین امنوا ان تتقوالله یجعل لكم فرقانا ) .
2-
دووركه‌وتنه‌وه له شك : پێویسته بزانین هه‌ر ناسین و شرۆڤه و كۆكردنه‌وه ی هه‌ر شرۆڤه‌یه‌ك پێویسته پشت ئه‌ستوور به زانست و به‌ڵگه بێت ناتوانرێت شك به بنه‌مایه‌كی شیكردنه‌وه بزانین .
3-
دووركه‌وتنه‌وه له نه‌فس : هۆكاری به‌شێكی زۆری له لادان و هه‌له‌كان و گرنگی نه‌دان به راستیه‌كان , شوێنكه‌وتنی مه‌یل و ئاره‌زووی نه‌فس و خود په‌رستیه .
4-
شوێنكه‌وتنی كوێرانه : شرۆڤه پێویسته به ووردی ئه‌نجام بدرێت , شرۆڤه‌كار پێویسته به‌ده‌ر له میدیا ره‌شه‌كان له سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه و راستی هه‌بوو به لێكۆلینه‌وه‌ی سیاسیه‌وه خه‌ریك بێت , ئه‌گه‌ر كه‌سێك توانا و هێزی شرۆڤه‌ی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی به شێوه‌ی وورد هه‌یه و به بوونی تایبه‌تمه‌ندی شیكردنه‌وه ئه‌توانێت شرۆڤه‌ی سیاسی بكات , به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌م توانایه‌ی نه‌بوو یا خود پیداویستی پێویست و زانیاری ته‌واوی له به‌رده‌ستدا نیه پیویسته بگه‌رێته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك كه خاوه‌نی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بێت , پێویسته له شرۆڤه‌ی ده‌ره‌وه‌یی و ناوخۆیی كه له رێگه‌ی میدیاكان و هه‌ندێك له بلاوكراوهكانهوه ههلئهستن به ئاوه‌ژوو كردنه‌وه‌ی راستیه‌كان دوور بكه‌وێته‌وه .
ئه‌وه‌ی باسكرا به كورتی پوخته‌یه‌ك بوو له رۆشنبینی سیاسی و ریگاكانی په‌ره‌سه‌ندنی دید و زیهنیه‌تی سیاسی و چونیتهی شرۆڤه‌ی پرسه سیاسی یه‌كان و تایبه‌تمه‌ندی شرۆڤه‌كاری سیاسی .