20/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
وریای یه‌كێتی بن
دلێر عەبدوڵڵا
یه‌كێتی كه هه‌میشه وه‌ك هێزێكی گه‌وره‌و سه‌ره‌كی‌و هاوتای پارتی خۆی نمایش كردووه، له‌پاش شكسته‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی 21ی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو كه تاراده‌یه‌كی زۆر سهنگو قورسایی كه‌مبووه‌وه، ده‌یه‌وێت شكۆمه‌ندی به‌زۆر بۆخۆی دروستبكاته‌وه‌و وه‌ك پێشوو لێبخورێت، بۆ ئه‌وه‌ش په‌نا بۆ زۆر شت ده‌بات، كه جگه‌له زیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی‌و تێكدانی ژیانی هاوڵاتیان هیچ به‌رهه‌مێكی تری نییه.
یه‌كێتی كه ماوه‌ی 20 ساڵه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پارتی له نازو نیعمهتدایهو دهسهڵاتو نهوتو پاره‌و هێزو جوگرافیای له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه دابه‌شكردووه، به ئه‌سته‌می ده‌زانێت هه‌روا ئاسان هه‌موو شتێكی لێبسه‌نرێته‌وه، بۆیه ئێستا یه‌كێتی رۆڵی گۆم كه‌وتووه مه‌له نهزانهكه دهبینێتو بۆ رزگاربوونی خۆی په‌نا بۆ هه‌موو شتێك ده‌بات، ئه‌گه‌ر چڵه‌پوشێكیش بێت.
یه‌كێتی له‌پاش شكستهكهوه ته‌واو تێكچووه، به‌هه‌موو مانایه‌ك دژبووهتهوه به‌ناوه‌كه‌ی خۆی‌و هیچ بنه‌مایه‌كی یه‌كێتی بوونی تێدا نه‌ماوه، رێك ئه‌و پاصهیه كه راگه‌یاندنی حزبه‌كه نه‌خشه‌ی بۆ كێشا‌و فره كوێخایی تێدا نمایشكرد.
رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی سلێمانی‌و تێكچوونی دۆخی ئابووری‌و سیاسی‌و ئه‌منی شاره‌كه، ته‌واو په‌یوه‌ندی به‌یه‌كێتییه‌وه هه‌یه، یه‌كێتی له‌رێی دروستكردنی ئه‌و قهیرانو كێشانه‌وه په‌یامێك بۆ پارتی‌و حزبه‌كانی تر ده‌نێرێت، ده‌یه‌وێت ئه‌وه بڵێت كه سلێمانی‌و یه‌كێتی دوانه‌یه‌كی لێكدانهبڕاونو ئه‌سته‌مه ده‌ستبه‌رداری ببن، ده‌یه‌وێت به‌دروستكردنی ئه‌و كێشانه ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسهپێنێتو به‌هه‌مووان بڵێت كه‌س به‌ته‌مای سلێمانی نه‌بێت.
لێره‌وه پێویسته وریای یه‌كێتی بین، وریا بین له‌وه‌ی چی تر سلێمانی نه‌كرێته ئامانج‌و له‌وه زیاتر قوربانی پێ نه‌درێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه كه‌سی، ناكرێت لێ گه‌ڕێین به‌مجۆره‌و له‌سه‌ر حسابی سلێمانی عه‌رزی عه‌زه‌ڵات بكرێت، نابێت بێ ده‌نگ بین‌و بینه‌رێكی دڵره‌قی ئه‌و فیلمه ترسناكانه بین كه هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان‌و زۆرجاریش ده‌ره‌كییه‌كان به‌رهه‌می ده‌هێنن.
قه‌یرانی سوتهمهنیو نه‌بوونی پاره لهبانكو كێشه‌ی كاره‌باو ته‌شه‌نه‌كردنی دیارده‌ی تیرۆری سیاسی‌و فكری‌و بوونی ده‌نگی ناڕهزاییو نه‌بوونی خزمهتگوزاریو زۆر شتی تر، به‌رهه‌می ئه‌و شكسته‌یه كه به‌سه‌ر یه‌كێتیدا هاتووه، بۆیه ئه‌گه‌ر سنورێك بۆ ئه‌وه داده‌نرێت ره‌نگه لهداهاتووداو رێك له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكاندا، دۆخه‌كه خراپتر ئاڵۆز ببێت‌و گه‌مه سیاسییه‌كه‌ش خراپ كۆتایی بێت.