20/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌لی قادر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم له‌پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه
به‌بڕیارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، عه‌لی قادر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی به یه‌كجاری له پۆسته‌كه‌ی دوور خسته‌وه، ناوبراویش داوا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات هه‌ڵوێستیان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له شاری هه‌ولێر سازیدا، عه‌لی قادر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و بڕیاره‌ی خوێنده‌وه كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه ده‌رچووه‌و ئیمزای نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره، به‌پێی ئه‌و بڕیاره عه‌لی قادر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم به یه‌كجاری له پۆسته‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه.
عه‌لی قادر، بێ تاوانی خۆی نیشاندا له‌هه‌ر تۆمه‌تێك كه ئاڕاسته‌ی بكرێت و راشیگه‌یاند: ئه‌و هیچ سه‌رپێچییه‌كی یاسایی نه‌كردوه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم راشیگه‌یاند: پێشتر دوو جاری دیكه دوور خراوه‌ته‌وه، جارێكیان له هه‌ڵبژاردنی 25-7-2009 و جارێكی دیكه‌ش له 21ی ئه‌یلولی 2013.
هاوكات داواشی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد هه‌ڵوێستیان هه‌بێت له‌سه‌ر لادانی له كاره‌كه‌ی، به‌و پێیه‌ی پێشتر هیچ تۆمه‌تێكی ئاڕاسته نه‌كراوه و هیچ لیژنه‌یه‌كی له‌سه‌ر پێك نه‌هاتووه.
وتیشی: نوری مالیكی، به ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لای بدات، به‌ڵكو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه، به‌ڵام به‌بێ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و بڕیاره ده‌رچووه.
ئه‌مه‌و به‌پێی زانیارییه‌كانیش مازن عه‌بدولقادر له لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم دیاریكرا.