22/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پێش ئه‌وه‌ی مسوڵمان بین كوردین؟
ئێستاش لێره و له‌وێ ئه‌و پرسیاره ده‌كرێت كه ئێمه وه‌ك كوردانی مسوڵمان كوردین جا مسوڵمانین ، یاخود به پێچه‌وانه‌وه؟ بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی كورد بووون و مسوڵمانێتی دوو ڕه‌هه‌ندی ناسنامه و كه‌سێتی نیشتمانی ئێمه‌ن و،یه‌كتر ته‌واو كه‌رن و،به‌و ئاسانیه قابیلی لێك جیا كردنه‌وه نین. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ده‌ڵێین:
1-له ڕووی مێژووییه‌وه ئێمه پێش ئه‌وه‌ی مسوڵمان بین كورد بووین.
2-نابێت له په‌یوه‌ندی به گه‌یشتن به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان و،له‌وانه‌ش مافی دیاری كردنی چاره‌نووس و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ،هیچ به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌كی ڕوپۆشكراو به ئیسلاممان قه‌بوڵ بێت . كه‌بانگه‌شه بۆ بێ مافكردنمان له‌م مافانه بكات . چونكه ناكرێت یه‌كێ بڕوای به دادپه‌روه‌ری ئیسلام هه‌بێت و له هه‌مانكاتدا ، بڕوای به جیاكاری نه‌ته‌وه‌یی و ، بێ به‌شكردنی چواره‌م نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست واته كورد له مافه‌كانی هه‌بێت .
كه‌واته :
أـ ئێمه له یه‌ك كاتدا موسڵمان و كوردین و یه‌كه‌میان ئاماژه‌یه به ناسنامه‌ی عه‌قیدی و ئاینی و ژیاری و ، دووه‌میشیان ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ،كه یه‌كتر ببڕنین و شانازی به هه‌ردوو ناسنامه‌كه‌وه ده‌كه‌ین .
ب ـ له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مافه سیاسی یه‌كانمانه‌وه هه‌یه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی موسڵمان بین كوردین . بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌توانێ به ناوی ئیسلامه‌وه چه‌واشه‌مان بكات . پێشم وایه سه‌رده‌می چه‌واشه‌كردنمان به‌و ناوه‌وه خۆشبه‌ختانه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌سه‌رچووه .