22/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عێراق له جه‌نگی فیكری‌و سیاسی به‌رده‌وام دا
(عێراق) به‌و وڵاته ناسراوه كه هه‌میشه كۆمه‌ڵێك بیروباوه‌ڕی هه‌مه چه‌شنه‌ی ئاسمانی‌و زهمینیو به‌هاو قیمه‌تی رۆحی‌و ماددیی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌ك هه‌ندێك له بیروباوه‌ڕه هاورده‌كانی ئه‌ملاولا له بۆشاییه‌كی عه‌قائیدیی كهمبڕو كاتیی تێدا پیاده‌كراوه، به‌ڵام هه‌میشه خه‌ڵكی بۆ بیروباوه‌ڕه رهسهنو پتهوهكهیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
لێره‌شدا ده‌توانین بڵێین زیاده‌ڕه‌ویی (یان زیاده‌گۆیی) ناكه‌ین ئه‌گه‌ر بڵێین (عێراق) ئه‌و وڵاته‌شه كه چه‌ندین قیهمو به‌هاو بیروباوه‌ڕیشی تیادا پارچه پارچه یان وردوخاشكراوه، وه‌ك چه‌ندین وڵاتی دیكه كه له قۆناغی بنیاتنانی شارستانیدا پیایدا تێپه‌ڕیوه‌و له چه‌مكی گشتی‌و تایبه‌تی، یان سهرتاپاگیریو لاوه‌كی تێنه‌گه‌یشتووه.
ئه‌وه‌ی پێیشی ده‌ڵێن سه‌رده‌می نوێ (سا ئیدی له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی (یان عوسمانی)یه‌وه له قه‌ڵه‌می بده‌ن یان له دوای جه‌نگه جیهانییه‌كانی سه‌ره‌تاو ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی پێشووه‌وه بووبێت، هاوزه‌مانی نوێگه‌ری هوشیاریی گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه كه عه‌ره‌به‌كان بهنوێگهریی (الوعی العربی)ی دادهنێنو گه‌لانی تری وه‌ك تورك‌و فارس‌و هیندو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو رۆژهه‌ڵاتی نزیك‌و رۆژهه‌ڵاتی دووریش به ژیانه‌وه‌و نوێبوونه‌وه‌ی شارستانیه‌تی خۆیان داده‌نێن. ئه‌وه‌ی زیاتر به ئاڕاسته‌ی رووناكبیریی ئێمه‌شه‌وه به‌نده وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی له عێراقی ئه‌مڕۆدا ئه‌و دۆخی به‌ناو (نوێگه‌ریی)یان (نوێخوازیی رێنیسانسه) عهرهبیهكهیه كه له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه به ئاشكرا له شۆڕشه عه‌ره‌بییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه بهدهركهوتو كه گوایه به توندی تێكۆشاون بۆ لێكترازاندنی كۆت‌و پێوه‌ندی ئیمپریالیزم كه له‌ماوه‌ی چه‌ندان سه‌ده‌ی پێشوو به‌ده‌ستیه‌وه ناڵاندوویانه.
(كوده‌تای ریشه‌یی فیكریی)
به‌وه‌ش له رووداوه‌كانی گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی سیستمی حوكمی ئیمپریالیستییه‌وه كوده‌تایه‌كی گه‌وره‌یان له چه‌مكی دهسهڵاتو فه‌رمانڕه‌واییدا ئه‌نجامداوه‌و دواتر ده‌روازه‌یان بۆ ململانێی فیكری واڵاكردووهو له‌به‌ره‌نجامی ئه‌وه‌شدا چه‌نده‌ها حزب‌و گرووپ‌و لایه‌نی ههمهجۆر هاتوونه‌ته ئاراوه‌و هه‌ریه‌كه‌و جۆره ئایدۆلۆژیا‌و به‌رنامه‌یه‌كی فیكرییان داڕشتووه یان هاورده كردووه، بێگومان وه‌ك لای چاودێران‌و پسپۆڕانی ڕه‌وتی رووداوه‌كانی پتر له نیو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ری ئه‌م وڵاته‌وه روون‌و ئاشكرایه هه‌ڵگرانی ئه‌م بیروڕاو بیرۆكه‌و ئایدیا هه‌مه‌جۆرانه له‌نێوه‌ندی دروستبوونی بۆشایی فیكریی‌و ئایدیایی سه‌رساحه‌ی ئه‌م وڵاته‌وه بیروباوه‌ڕو ئهفكاریشیان له رێچكه‌و ڕه‌وته زه‌مینیه‌كانی وه‌ك (ماركسی)و (سۆشالیستی)و (سه‌رمایه‌داری)و (دیموكراسی)و (لیبراڵی)و (ناسیۆنالیستی)یشه‌وه هاورده‌و (ئسیتیراد)كردووه‌و به هۆكاری ئه‌وه‌ش كه گه‌لانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تیش گه‌لانی عێراق له ئاكامی دۆخی داگیركاری‌و مهینهتیهكانیهوه تووشی سه‌رده‌مێكی نهفامیو دواكه‌وتوویی‌و ته‌نانه‌ت كۆیلایه‌تیش بووبوون.
هه‌ڵگرانی ئه‌و ئایدیا‌و فیكره به‌ناو پێشكهوتنخوازیانهش خۆیان به چینی فریادڕهسو رزگاركردوو رۆشنگهرو (مونه‌وه‌ر)دادهناو تا ماوه‌یه‌ك هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ندین چین‌و توێژ‌و نه‌وه‌یان له رۆڵه‌كانی ئه‌م وڵاته فریودابوو ژماره‌یه‌كی زۆریشیان له‌نێو پارت‌و گرووپ‌و حیزبه به‌ناو ئهنتهرناسیۆنالیو چهپو ناسیۆنالیستیه‌كانی خۆیاندا رێكخست‌و چه‌ندین رۆڵی سهركردایهتیو لێهاتوویشیان پێسپاردن، ئه‌وه‌بوو له دوای شۆڕشی(14)ی ته‌مموزی ساڵی (1958)ه‌وه كه سیستمی پاشایه‌تی تیایدا ڕووخێنراو سیستمێكی كۆماریی داهاتو به‌هۆیه‌وه چه‌ندین پارتی چهپو ڕه‌وتی سۆشیالیستی‌و كۆمۆنیستیش كه توندترین جۆری سیستمی سۆشیالیزمه له عێراقی دوای شۆڕشدا سه‌ریان هه‌ڵداو به وته‌ی نه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه كه ئێستا هه‌ندێكیان له ژیاندا ماون سه‌خترین قۆناغی سه‌پاندنی بیروباوه‌ڕی كۆمۆنیستی به‌سه‌ر كه‌شوهه‌وای فیكری‌و سیاسی ئه‌م وڵاته‌دا هێنرابوو، ده‌بوایه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی پابه‌ندیی بیروڕاكانی كه‌مینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار یان كه‌مینه‌ی باڵاده‌ستی فیكری بووایه، هه‌مان ته‌وژمی هاوشێوه‌ی بیروباوه‌ڕه زه‌مینییه‌كانی سۆشیالیستی‌و ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی له وڵاتانی وه‌ك سوریا‌و لوبنان‌و میسردا سه‌پێنرابوو، ده‌یانویست گوایه به‌و جۆره بیروباوه‌ڕه پێشكهوتنخوازیانه به‌ربه‌ره‌كانی سیاسه‌ته‌كانی ئیمپریالیزم‌و كاپیتالیزم (سه‌رمایه‌داری) بكه‌ن، هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تانه‌ش به پاڵپشتی هێزێكی دیاری وه‌ك یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كه له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه بیروباوه‌ڕه شۆشیالیستییهكهی خۆی هه‌نارده‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات دهكردو ده‌یویست له هه‌مبه‌ر به‌ره‌ی سه‌رمایه‌داری رۆژئاوادا زۆرترین ناوچه‌ی باڵاده‌ستی بۆ خۆی پاوان بكات‌و سوود له به‌رهه‌مه كانزاو نهوتو كه‌ره‌سه سروشتییه‌كانی دیكه‌یان وه‌رگرێت.
به‌ڕاستی سه‌رده‌مێكی هێجگار تاریك‌و دواكه‌وتوویی (به‌ڵام به به‌رگێكی پێشكه‌وتنخوازییه‌وه) باڵی ره‌شی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌و عێراقدا كێشابوو.
زنجیره‌ی گۆڕانكارییه‌كان له عێراقدا
وه‌ك گوتمان سه‌رده‌مێكی تاریك‌و دواكه‌وتوویی‌و نه‌فامی له‌و سه‌رده‌مه‌وه باڵی ڕه‌شی به‌سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌تیش به‌سه‌ر گه‌لانی وڵاتی عێراقدا سه‌پاندبوو، ڕه‌وتی ڕاسته كه ئه‌و گۆڕانكارییه فیكرییهش هاوكاتی گۆڕانكاریی تهكنهلۆژیابوو خه‌ڵكی له جیاتی (گاسنو گا)به ئامێری تازه‌ی تراكتۆر زه‌ویان دهكێڵاو له جیاتی كه‌رو بارگیرو ئێستر سواری ئۆتۆمبێل بوون‌و پاشان سواری فڕۆكه‌و پاپۆڕو شه‌مه‌نده‌فه‌ریش بوون‌و ئه‌م پێشكه‌وتنه تهكنهلۆژییانهش بۆ مهرامو خواست چه‌سپاندنی بیروباوه‌ڕه زه‌مینییه‌كان زهقكراو قۆسترایه‌وه، به‌ڵام له عێراقداو له دوای شۆڕشی (14)ی ته‌مموزی ساڵی (1958) هێنده‌ی نه‌برد سیستمه تازهساوا كۆمارییه‌كه كه‌وته به‌ر زه‌مین له‌رزه‌ی كوده‌تایه‌كی نوێ له رۆژی (18)ی شوباتی (1963)دا به ڕابه‌رایه‌تی دوو گرووپی عه‌ره‌بی وه‌ك (عه‌ره‌به قه‌ومییه‌كان)و (حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیست)كه له‌دوای چه‌ند ساڵێكی كه‌م له‌وه‌ش عه‌ره‌به قه‌ومیه‌كان به مومارهساتو هه‌ڵسوكه‌وتی به‌عسیه‌كان وه‌ڕس بوون‌و له ململانێی فیكری‌و سیاسیاندا كوده‌تایه‌كی ناوخۆیی‌و پاشقول گیرییان به‌سه‌ر به‌عسیه‌كاندا كرد‌و زۆربه‌ی سه‌ركرده دیارهكانیشیان خسته‌نێو زیندانه‌كانه‌وه كه له نێوانیاندا (ئه‌حمد حه‌سه‌ن بكر)و (سدام حسین) هه‌بوون، به‌ڵام دوای مردنی سه‌ركۆماری ئه‌وسا (عبدالسلام عارف) به‌هۆی سوتانی فڕۆكهكهیهوهو سپاردنی حوكم به براكه‌ی خۆی (عبدالرحمن عارف)و له ئه‌نجامی سستی‌و لاوازیی حوكمی ناوبراوداو به نه‌خشه‌و پلانی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و به‌سه‌رپه‌رشتی زلهێزانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش حزبی به‌عس توانی به‌ڕه‌ی حوكم له‌ژێر پێی سه‌ركۆماره لاوازه‌كه‌ی ئه‌وكاته‌دا له ساڵی (1968)دا دهربهێنێتو ئه‌مانیش (واته به‌عسیه‌كان)به‌سه‌پاندنی بیروباوه‌ڕه ژه‌هراوییه‌كان خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی عێراقداو به‌پیاده‌كردنی حوكمی تاكڕه‌وانه‌ی حزبی فه‌رمانده‌و دوای پاكتای ره‌گه‌زیی سه‌رجه‌م نه‌یاران‌و به‌رهه‌ڵستكارانیان توانیان بۆ چه‌ند ده‌هه‌یه‌ك له ساڵانی حوكم بمێننه‌وه، به‌ڕاستی سه‌رده‌می حوكمی به‌عسییه‌كان به‌ناخۆشترین سه‌رده‌می حوكمڕانی سیاسی له عێراقدا داده‌نرێت، چونكه وێڕای جه‌نگه ناوخۆییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی(كورد‌و عه‌ره‌ب)دا دوو جه‌نگی ده‌ره‌كی گه‌وره‌شیان له دژی ئێران هاوسێو له دژی كوهیتو وڵاتانی میرنشینی كه‌نداو بهرپاكردو دوای ده‌سپێكردنی گه‌مارۆی ئابووریش له‌سه‌ره‌تای ساڵانی نهوهدهكانهوهو تا ڕووخان حوكمی سه‌دام حسین‌و حزبی به‌عس له به‌هاری (2003)دا‌و ته‌نانه‌ت به‌رده‌وامی ئاسه‌واری گه‌مارۆی ئابووری تا رۆژگاری ئه‌مڕۆشمان، هێشتا گه‌لانی عێراق له فڕوفێڵو ته‌ڵه‌كه‌بازیی سه‌ركرده سیاسیهكانیو به‌رنامه ده‌سكرده‌كانی حوكمی پڕ له هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕییان ڕزگاریان نه‌بووه، به‌رده‌وام تا ئه‌مڕۆش وتاری بهجوانیو وته‌و لێدوانی توند‌و پڕ له هه‌ڕه‌شه‌ی نائومێدی‌و سه‌پاندنی دۆخی تازه‌ی شه‌ڕو ململانێ به گوێی هاوڵاتیاندا ده‌ده‌ن، سه‌روه‌رییه‌كانی خۆیانیان به‌گرانترین نرخ پێده‌فرۆشنه‌وه.
بیریان چۆته‌وه كه هه‌ر ئه‌م ده‌سته‌و تاقمانه‌ی به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری دوێنێی دژی حوكمی به‌عس چۆن هێنرانه‌وه بۆ ئه‌م وڵاته‌و له‌چ سیناریۆو گه‌مه‌یه‌كی نوێی سیاسی ده‌سكردی بڕیاربه‌ده‌ستانی خۆرئاوادا حوكمی بێسهروهریی ئه‌م وڵاتانه‌یان درایه‌ده‌ست، له‌كاتێكدا وڵاته‌كه‌ی خۆی دابه‌شبووه به‌سه‌ر پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد‌و عهرهبو توركمان‌و كلدان‌و ئاشووری‌و یهزیدیداو چه‌ندان ئایینی وه‌ك ئیسلام‌و مهسیحیو سابیئیو یه‌زیدیی تیادایه‌و ته‌نانه‌ت موسڵمانه‌كانیش بۆ سوونیو شیعه دابهشبوونو سوننییه‌كانیش به‌ناوی سهلهفیو وه‌هابی‌و ناوی تره‌وه ناوبراون‌و دیاره شیعه‌كانیش بۆ (سبعی)و (اپنا عشری)و (اسماعیلی)دابه‌ش بوون‌و كوردستانی خۆشمان هه‌ر چوار شێوه‌زاره‌كه‌ی سۆرانی‌و بادینانیو لوڕی‌و هه‌ورامی تیادا كۆبۆته‌وه وێڕای ڕهوتو مه‌زهه‌به ئاینی‌و سیاسییهكانیشو پاشان به‌سه‌رجه‌می هه‌موو ئه‌م پێكهاته فرهڕهنگو فرهجۆرانهی عێراق‌و كوردستان سیمای وڵاتێكی جه‌نجاڵی فرهپێكهاتهو فرهقهیرانو فرهگرفتیش نمایشده‌كات جارێكی دی رووبه‌ڕووی بارودۆخێكی ناهه‌موارو نه‌خوازراوی وه‌ك جه‌نگی ناوخۆ ده‌كرێته‌وه‌و له‌لایه‌كه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی سوپای دیجله خراوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ دروستكردنی بارگرژی‌و ئاڵۆزی له ناوچه دابڕاو‌و جێناكۆكه‌كانی نێوان ههرێمو ناوهندداو كه پێده‌چێت خوانه‌خواسته سه‌رده‌مێكی نوێ له مێژووی ململانێی خوێناوی له نێوان كورد‌و عه‌ره‌بیشدا بێنێته‌كایه‌وه‌و له‌وانه‌یه ته‌نها له‌ناوچه جێناكۆكهكانیشدا دوایی پێنهیهتو په‌لبهاوێت بۆ ناوچه ئازاده‌كانی نێوخۆی هه‌رێمه‌كه‌شمان، ئیدی به‌م پێیه سه‌رده‌می(جه‌یشی شه‌عبی)و (فرسانو فه‌وجه‌كانی دیفاعی وه‌ته‌نی)و (شاڵاوی حه‌ره‌س جمهوری)و (حه‌ره‌سی وه‌ته‌نی)و (حه‌ره‌سی خاص)یش به‌سه‌ر كوردستانی ئازاد‌دا بسهپێنرێتهوهو جارێكیدی مێژوو له ترسناكترین قۆناغیدا به‌سه‌رماندا دووباره‌و چه‌ندباره بێته‌وه.
خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌م ئه‌گه‌رو پێشهاته ترسناك‌و نه‌خوازراوانه‌ش بووه‌ته دیدو تێڕوانین‌و پێشبینیكردنی نه‌وه‌كانی ساڵانی پێش نه‌وه‌ده‌كانه كه‌چه‌ندین ئه‌زموونیان بینیوه‌و كه به‌داخه‌وه نه‌وه‌ی نوێی دوای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان زۆر خه‌مساردو بێباكن له ئاستیاندا.