24/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆمه‌ڵ پرسی كاندیدكردنی عه‌لی باپیر بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ
به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن حیزبه‌كه‌یان كاندیدی نابێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان .
نازم عه‌بدوڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی راگه‌یاند "كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌ی تری ئۆپۆزسیۆن، قسه له‌سه‌ر پرسی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، واته كاندیدی ئێمه به یه‌كه‌وه دیاری ده‌كه‌ین" .
رونیشیكردووه‌ته‌وه "كه ده‌وترێت كاندیدمان نابێت، واته بێ ڕه‌زامه‌ندی دوولایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ی ئۆپۆرزسیۆن (گۆران و یه‌كگرتوو) كاندیمان نابێت، چونكه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك لای ئیمه ناویان هه‌یه بۆ كاندیدكردنیان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم و قسه‌شی له باره‌وه كراوه، بۆیه لێژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئۆپۆزسیۆن ئه‌و كه‌سه دیاری ده‌كات و بریاری كۆتایی له‌باره‌وه ده‌درێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "مه‌رج نیه ئه‌و كاندیده له نێو كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌بێت، بۆ نمونه له‌وانه‌یه مامۆستا عه‌لی باپیر كاندید بێت بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ڵام له دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی تری ئۆپۆزسیۆنیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بنوێنن" .