ئارسناڵ هیچ یاریزانێک ناکڕێت
23/01/2014 نوسەر: bzavpress

ئارسناڵ هیچ یاریزانێک ناکڕێت


ئارسن ڤینگەر راهێنەری یانەی ئەڕسینال ئاشکرای کرد پێناچێت لەم گواستنەوەی زستانە هیچ یاریزانێک بکڕن.

لەم دواییانە دەنگۆی زۆر هەبوو کە یانەی ئەڕسینال دەیەوێت گرێبەست مۆربکات لەگەڵ جولیان دراکسلەری یاریزانی یانەی شاڵکە، هەرچەندە یانە ئەڵمانیەکە نایەوێت دەستبەرداری ئەم ئەستێرەی بێت بە ئاسانی، هەروەها دوای پێکانەکەی تیۆ والکۆت دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە یانەی ئەڕسینال لە دوای هێرشبەرێک دەگەڕێت.

بەڵام ئارسن ڤینگەر رایگەیاند ئەوان جارێ دوورن لە مۆرکردنی هەر گرێبەستێک، کاتێک گووتی "پێدەچێت لەم گواستنەوەی زستانە هیچ گرێبەستێک مۆرنەکەین، بەڵام ئەگەر رێکیش کەوت بە دڵنیایەوە یاریزان دەکڕین".

هەروەها ئارسن ڤینگەر دووپاتی کردەوە ئەوان بە نیاز نین بۆ دەستبەرداربوونی تۆماس ڤێرمایلنی بەرگریکاری یانەکەی، کاتێک گووتی "من ئامادەم بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤێرمایلن، ئەو یاریزانێکی چاکە".