23/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
چۆن چارەسەری چرچی ناوچەوان بکەین
شارەزایان چرچ بوونی ناوچەوانیان بە یەکەم شوێن داناوە کە تێێدا نیشانەکانی پیری دەردەکەوێت هۆکاری ئەمەش دەگەڕێننەوە بۆ زۆری جوڵەی ئەم شوێنە بەتایبەتی لەکاتی قسەکردندا و هەروەها زۆرێک دەیگەڕێننەوە بۆ وشکی پێستەکەی، بۆیە بۆ چارەسەرکردنی ئەمەش دەتوانیت پەیڕەوی ئەم ئامۆژگارییانە بکەیت:
- هەموو شەوێک پێش خەوتن کەمێک ڤازەلین بدە لەم جێگایە و پاشان بە دەست بە باشی مەساجی بۆ بکە تا بەتەواوەتی پێستەکە دەجوڵێت و پاشان بخەوە بەیانیان پاش لە خەوهەستان بیشۆ.
- لەگەڵ ئەمەشدا دەتوانیت بە ڕۆژ کرێمی شێدار(مورەتیب) بەکاربهێنیت بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە تەمەنیان زۆرە.
- ئەگەر دەزانیت ئەم چرچیانە زۆرن و شێوازی دەم و چاوتیان ناشرین کردوە ئەوا دەتوانیت بە مکیاج بیشارێتەوە