23/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
رۆژی 30 ی ئه‌م مانگه پشوی فه‌رمییه له عێراق و هه‌رێم به بۆنه‌ی دابه‌شكردنی كارتی ئه‌لیكترۆنی
وا بڕیاره بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30/4/2014 كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان سوود له كارتی ئه‌لیكترۆنی وه‌ربگرێت بۆ ده‌نگدانی ده‌نگده‌ران .
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه، كه رۆژی 30 ی ئه‌م مانگه پشوی فه‌رمییه‌و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوشدا كارته ئه‌لكترۆنییه‌كه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان.
به‌رێز میقداد شه‌ریفی سه‌رۆكی به‌رێوه‌بردنی هه‌ڵبژارنه‌كان داوا له به‌شداربوانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌كات هانی ده‌نگده‌ران بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان وه‌ربگرن كه كۆمیسیۆن له رۆژی ده‌نگداندا پشتی پێده‌به‌ستێت
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه رۆژی 30 ئه‌م مانگه ده‌كرێته پشوی فه‌رمی له هه‌موو عیراقدا هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه هاوڵاتیان بزانن رۆژی 30 مانگ یه‌كه‌م رۆژی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانه بۆئه‌وه‌ی وه‌ك پێویست هاوڵاتیان بچن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ناوه‌كانیان له بنكه‌كانی تۆماری ده‌نگده‌ران، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و پارێزگاكانی هه‌رێم.
بڕیاره رۆژی ی 30نیسانی ئه‌مساڵ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم به‌رێوه‌بچێت و 270قه‌واره‌و 40 هاوپه‌یمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق تۆماركراوه، له‌لایه‌ن كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، كارتی ئه‌لیكترۆنی بۆ دهنگدهردروست كردووه تا رێگه له ساخته‌كارییه‌كان بگیریت له‌كاتی به‌رێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.