24/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هێزه‌كانی پۆليس له قه‌زای پشده‌ر خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی
بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەرین رایگەیاند بەمەبەستى پاراستنى سەرو ماڵى هاوڵاتیان هێزەکانى پۆلیسى قەزاى پشدەر بە کۆڵانەکاندا بڵاوەیان پێ کراوە
لەو بارەیەوە ڕائيد عبدالله حسێن به‌رێوه‌به‌ری به‌شی پۆليسی قه‌ڵادزێ ڕاگه‌ياند: له پێناو پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتيان له سنوری قه‌زای پشده‌ر ته‌واوی هێزه‌كانی پۆليس خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و له شه‌قام و گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كاندا بڵاوه‌يان پێكراوه.
وتيشی: له‌هه‌موو كات و ساتێك‌دا هێزه‌كانمان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشيدان بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتيان ژيان له كه‌شوهه‌وايه‌كی ئارام‌دا و دور له دوودڵی ببه‌نه‌سه‌ر،
وتیشى ئه‌م ئاماده‌باشيانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن و ڕێگه‌ش له هه‌موو ديارده‌يه‌كی تاوان و دزيی و دیاردە دزێوه‌كان له ناوچه‌كه ده‌گرين.