24/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌یه‌كه‌م لێدوانی‌دا سه‌رۆكى نوىَ به‌رشلۆنه چى ده‌لێت ؟
ل
سه‌رۆكى نوىَ به‌رشلۆنه جۆزىَ ماریا بارتیمیۆ ئاشكراى كرد ئه‌و كاره‌ى ساندرۆ رۆسێل كردوویه‌تى له ماوه‌ى رابردوو شه‌ره‌فێكى گه‌وره‌یه ، دووپاتى كرده‌وه به‌رشا له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌و پلانى خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت .
رۆژنامه‌ى ئاسى ئیسپانى یه‌كه‌م لێدوانى سه‌رۆكى نوىَ دواى ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى ساندرۆ رۆسێلڕ به‌هۆى تۆمه‌ت بار كردن به‌ئه‌نجامى نرخى یاریزان نیمار داسیلفا بلاَو ده‌كاته‌وه .
بارتیمۆ ده‌لێت : بۆمن شه‌ره‌فێكى گه‌وره‌یه له‌گه‌ڵ ساندرۆ رۆسێل كارم كردووه سوپاسى ده‌كه‌م له‌سه‌ر هه‌موشتێك پێشكه‌شى یانه‌كه‌ى كرد ، ئێمه به‌هه‌مان پلان و هه‌مان ئه‌نجامى داهاتوومان كارده‌كه‌ین و ناوه‌ستین .
سه‌رۆكه نوێكه‌ى به‌رشلۆنه زیاتر ده‌لێت : داواى پاڵپشتى له سه‌رجه‌م هاورێكان و كۆمپانیاكان ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ى روبه‌رووى ته‌حدیه‌كانى داهاتوو ببینه‌وه ، بلوگرانه سووره له بردنه‌وه‌ى نازناوه‌كان.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه سه‌رۆكى نوىَ به‌رشلۆنه به‌شێوه‌ى كاتى تا كۆتایى ئه‌م وه‌رزه به‌رده‌وا ده‌بێت بریاره هه‌لبژاردن ئه‌نجام بدرێت و ئه‌مرۆ نیوه‌رۆ كۆنگره‌یه‌كى رۆژ نامه‌وانى ساز ده‌كات .