24/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
"یه‌كیه‌تی هاوشێوه‌ی پارتی شیرینی نه‌وتی وه‌رگرتووه"
رۆژنامه‌نوسێكی نزیك له‌پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتیش هاوشێوه‌ی پارتی شیرینی نه‌وتی وه‌رگرتوه كه‌نزیكه‌ی 500 ملیۆن دۆلاره. ئاماژه‌شده‌دات، بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له‌ژێر گوشاردان بۆ ئاشكراكردنی چاره‌نوسی ئه‌و پاره‌یه.
هه‌ولێر، ئاوێنه‌نیوز: له‌وتارێكیدا له‌هه‌فته‌نامه‌ی روداوی نزیك له‌نێچیرڤان بارزانی، رێبورا كه‌ریم وه‌لی، رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌هۆی ناته‌باییه‌وه نه‌یانتوانیوه له‌ناوخۆیاندا رێككبكه‌ون له‌سه‌ر دانانی كه‌سێك به‌سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم‌و ناچار تاڵه‌بانییان كردوه به‌سه‌رۆكی لیست.
رونیشیده‌كاته‌وه "به‌پێی یاسا‌و مه‌رجه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی كاندید ده‌كرێت ده‌بێت به‌ده‌ست‌و خه‌تی خۆی فۆرمێكی تایبه‌ت پربكاته‌وه‌و په‌نجه‌مۆری بكات ئینجا له‌م بارودۆخه‌دا ئایه تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ی پێده‌كرێت؟ چونكه له‌وه‌یاندا نه‌بریكار‌و نه‌دكتۆره‌كه‌ی قبوڵناكرێت‌و كه‌س ناتوانێ له‌جێگای ئه‌و ئه‌وكاره بكات"
رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ی روداو، ئاماژه‌شده‌دات، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌م كارانه‌یان، هاوشێوه‌ی پارتی كه بۆ رزگاركردنی حزبه‌كه‌یان مه‌لا مسته‌فا بارزانی‌یان به‌كارهێناوه، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش مام جه‌لال به‌كارده‌هینێت.
ئاشكراشیكردوه، ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ناو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاشكران له‌سه‌ر چاره‌نوسی تاڵه‌بانی‌و سه‌روه‌ت‌و سامانی یه‌كێتی‌و ده‌ركه‌وتوه یه‌كێتیش به‌قه‌د پارتی شیرینی نه‌وتی وه‌گرتوه، كه‌چی ئه‌و پاره‌یه‌ش دیارنیه له‌كوێیه‌و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له‌ژێر گوشاردان بۆ ئاشكراكردنی پاره‌كه، كه‌نزیكه‌ی 500 ملیۆن دۆلار ده‌بێت.
رێبوار كه‌ریم وه‌لی، هێما بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، "دیاریكردنی تاڵه‌بانی بۆ سه‌رۆكی لیست ئه‌و پرسیاره له‌سه‌ر حزبێك ده‌وروژێنێت كه دو ده‌یه‌یه كه‌سیان له‌سه‌ركردایه‌تیدا، ئه‌هلیه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بوه ببنه سه‌ركرده".