به‌پێ دواین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانكۆی پرینستۆن ئه‌مریكی له 80% ی به‌كارهینه‌رانی فه‌یسبوك بڕیاریان داوه چیتر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌كارناهێنن.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا هاتووه فه‌یسبوك وه‌ك هه‌موو جۆره‌كانی تری میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی سایكلی ژیانی به‌ره‌و كۆتایی دێت، به‌تایبه‌تی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك وه‌ك په‌تا به‌په‌له بڵاوبۆیه‌وه وادیاره به‌په‌له‌ش كۆتایی پێدێت.
ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریده‌خات له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2015 تا 2017 تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له 80% ی به‌كارهێنه‌رانی له‌ده‌ست ده‌دات.
هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه زۆر له‌به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوك ئێستا گرنگی و چێژیان نه‌ماوه بۆ فه‌یسبوك، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه هاوڕێكانی ئه‌و كه‌سانه‌ش گرنگیان بۆ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نه‌مێنێت، وه‌ك حاڵه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌ك، به‌خێرایی كۆتایی پێبێت .