ئاوی بوون
24/01/2014 نوسەر: bzavpress

ئاوی بوون



ئای چەند بوونەوەرێکی سەیرە منێک کەبەدوای خۆمدا ئەگەڕێم نایدۆزمەوە، ئەوکە بەدوای مندا دەگەڕێتنامدۆزێتەوە هەموان بەچاوی سەیر سەیرم ئەکەن، کەچی هەر نامبینن ئای خودایە من هێندە بێ ڕەنگم کەکەس ناتوانێت بمبینێت؟ بەڵێ من ویستم لەڕەگەزی ئاو بم ئەگەر ناتوانن ئاوی بوونم ببین، بەڵام خۆ ئەتوانن هاژەی دەنگم ببیستن، ئەزانم هاوڕێ تەنانەت ناتوانی گوێشت لەدەنگم بێت! گوێ مەدەرێ ئەزیزم من بەم ئاوی بوونەی خۆم رازیم دواجار تێکەڵ بەزەرایاکان ئەبم و خۆم ئەدەمە دەست شەپۆلەبەرینەکان.