پەیامنێری ڕۆژنامەی لەمۆندی فەرەنسی بۆ مەسعود بارزانی: ئەگەر حاڵتان ئەوەندە باشە بۆچی ناتوانن موچەی پێشمەرگەکانتان بدەن
24/01/2014 نوسەر: bzavpress

پەیامنێری ڕۆژنامەی لەمۆندی فەرەنسی بۆ مەسعود بارزانی: ئەگەر حاڵتان ئەوەندە باشە بۆچی ناتوانن موچەی پێشمەرگەکانتان بدەن


 لەپاش گوتار و لێدوانەکانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبرۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، کەتێیدا، بارزانی، بەچڕوپڕی باسی لەباشیی ژیان و خۆشگوزەرانیی خەڵکی کورد، لەهەرێمدا و بوونی زۆرترین کارگە و کارخانە و کۆمپانیاکان، بەهۆی ئاسایشێکی باشەوە، 

پەیامنێری ڕۆژنامەی لەمۆندی فەرەنسی، پرسیارێکی ئیحراجکەری ئاراستەی مەسعود بارزانی کرد.

پەیامنێرەکەی لەمۆندی فەرەنسی، لەمەسعود بارزانیی پرسی" جەنابی سەرۆك، ئەگەر ئێوە حاڵتان هێندە باشە و خاوەنی ئەو هەموو داهات و دەوڵەمەندییەن، ئەی بۆچی پێشمەرگەکانتان موچەیان نادەنێ و لەبەر مەبوونی و بۆ قوتی خێزانەکانایان، ناچار بوون تفەنگەکانیان بفرۆشن".

لەبەرامبەر، وەڵامی ئەم پرسیارەدا، مەسعود بارزانی، سەری داوەند و بەتەریقییەوە ووتی" ئەوە، قسە و باسی دوژمنەکانمانن بۆمان هەڵدەبەستن و هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە.