ئەم بەیانە بەرواری ٢٥/١/١٠١٤ کەناڵی تەلەڤزیۆنی ٢ی نەرویجی ناسراو بە (تێڤێ تو) لە زاری مامۆستا کرێکارەوە بڵاوی کردوە کە مامۆستا کرێکار دوو هەفتە مان دەگرێت، هەروەها لەسایتی تەلەڤزیۆنی ٢ نەرویجی ئاماژەی بەوە داوە مانگرتنەکەشی لە ١١ی مانگەوە دەستی پێکردوە کرێکار.. ئەو مانگرتنەی کە دەستی پێکردوە هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە ماوەی دوو مانگ زیاترە کە هەموو جلەکانی دەپشکنن و جلەکانی لەبەر دادەکەنن و پاشان قژو ریشی دەگەرێین، هەرچەندە چاوپێکەوتنەکانی لە پشتی شوشەوەیە ، کرێکاریش بەم کارە زۆر نیگارانە بڕیاریداوە دووهەفتە مان بگرێت..
مێلین پارێزەرەکەی م.کرێکار دەڵێت: تەندروستی لاشەی کرێکار زۆر باشە ، بەڵام بەدڵنیایەوە لاشەی لاواز دەبێت، ئەوەی جێگای سەرنجە تا ئیستا لە زینداندا هیچ پزیشكێك نەهاتووە بۆ بینینی م.کرێکارو پشکنینی بۆ بکات..
گاوتە ئینگەر: بەرپرسی زیندانی کۆنگسڤینگەر دەڵێت: ئەم کارە تایبەت نیە بە کرێکارتەنها کە لەپشت شوشەوە لەگەڵ کەسوکارەکەی ئاخاوتن بکاتو ، بپشکنرێت، بەڵكو بۆ هەموو زیندانەکانە و کرێکاریش وەك ئەوان ئەو یاسایەی بە سەردا دەسەپێت ئەمە تەنها بۆ پاراستی ئاسایشی زیندانیەکان..!
شایانی باسە لەکەنڵەکانی راگەیاندنی نەرویجەوە باسی ئەوە کراوە کە م.کرێکار داوای کردوە ١٥/٢ ئازاد بکرێت، چونکە دوولەسەر سێی حوکمەکەی تەواو دەکات.. تا ئێستاش پێنجار دوای کردوە کە وانەی زمانی نەرویجی پێبوترێت رەدکراوتەوە..
بزاڤ: ئەمە لە کاتێکدایە ووڵاتی نەرویج وەك گورگ کەڵبەیان لە جەستەی مامۆستا کرێکار چەقاندوە بێ ئەوەی تا ئێستا هیچ تاوانێکی ئەنجامدابێت، تەنها لەسەر شوبهەو قسە بۆ هەڵەبستن و پاشان تەخمین کردنی ووتەکانی بە هەڕەشەو بە وەی فتوای کوشتنی داوە .. لەکاتێکدا ئەمانە هەمووی قسە لەسەر قسەکانی ئەوە کراوە لە مەیداندا هیچ تاوانێکی مەیدانی ئەنجامنەدراوە لە هەموو دونیادا کەباس لە ماف دەکرێت .. ئەگەر سزایی قورس بە سەر تۆمەتباریکدا لەم شێوەی م.کرێکارە بسەپێنریت ناگاتە شەش مانگ، بەڵام مامۆستا نزیکەی سێ ساڵ زیندان کراوە لەسەر تەنها قسەی بۆ تەخمین کراو، بەڵام بریگڤەی تیرۆرستی نەرویجی، کە ٧٠ کەسی لە خەڵکی ووڵاتەکەی خۆی کوشت، بەوپەڕی رێزەوە مامەڵەی لە گەڵ دەکرێت، یاخود ئەوانەی کە رۆژانە حيشیش و دەرمان وماددە هۆشبەرکان دێنە ووڵاتی نەرویج مامەڵەی مرۆیان لەگەڵ دەکرێت، بەڵام لە ووڵاتی نمونەی دیموکراسی نەرویج و بەناو ئاشتی خواز بۆ موسڵمانان وەك گورگ وان ئەوەی رێزو مافی مرۆڤ بێت لای یان دەست ناکەوێت بۆ موسڵمانان، خەڵکی جیهانیش بابزانێت، تەنها بۆ موسڵمانان ماف نیە .. ئەوەیش باشترین نمونەی م.کرێکارە لەبەرچاودا.. کە بۆرایگشتی "بزاڤ"ئەم نوسینەی خستە بەردەم خوێنەرانی .
بێجگە ئەوەی ووڵاتی ئەڵمانیا بیانو بە م. کرێکار دەگرن.. چەند مانگێکە وەك خەڵکی دۆڕاو لەسەر قومار ئێخەی م. کرێکاریان گرتوە.. دەڵێن..
دەسەڵاتدارنی
ئەڵمانیا.. پێیان وایە کە م.کرێکار ڕابەرایەتی ڕێکخراوێکی تیرۆرستی
دەکات، کە رێکخراوەکە لەژێرلێکۆڵینەوەدایە لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە..
ملین پارێزەرەکەی دەڵێت: بە تەشەردانەوە وەك گاڵتە پێکردن بە بە
دەسەڵاتدارانی نەرویجی دەڵێت.. بۆ نەرویج زۆر باش دەبێت.. ئەگەر م. کرێکار
ڕادەستی ئەڵمانیا بکات، ئەمە هاوکاری ووڵاتانی ئەوروپایە بۆئەوەی نەرویج
رزگاری بێت لەم سەرئێشەیە، پێشی وایە ئەم کێشیە- کێشەیەکی دروستکراوی سیاسی
یە ئاژانسی هەواڵی ئەبی سی ئەوەی بڵاوکردوە کە لەم کێسەدا دە کەس
تاوانبارن، کە م. کرێکار ڕابەرەکەیانە، لە کۆتای مانگی ٣ وسەرەتای مانگی
٤دا پۆلیسی ئەڵمانی دێتە نەرویج بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵ م.کرێکاردا.. ئەنجامی
ئەم لێکۆڵینەوەی دادگای کردنێك دەبێت لە ئەڵمانیا، کە ئەگەر ئەوە هەیە
حوکمی دە ساڵ زیندانی بدرێت بەسەر م. کرێکاردا..!
پارێزەرەکەی م.کرێکار،
بەدردەوام دەڵێت: بە دڵنیایەوە کرێکار رازی نابێت بەم بڕیارەو سکاڵای خۆی
دەبێت، بەردەوام دەڵێت هەموو ئەم کێشەی ئەڵمانیا بۆ من جێگای سەرنجە،
کێسێکی دروست کراوە، خۆم هەموو دێکۆمێنتەکانم بینیەوە بەدەستم گەیشتوە
خوێندومەتەوە بۆیە ئیجازە بەخۆم ئەدەم وبڵێم کە ئەمەدەستێکی سیایسی لە
پشتە، لە نێوان ئەو لایەن و ووڵاتانەی کە پەیوندیان بە م. کرێکارەوەیە، هەر
بۆ ئەم مەبەستە پرسیار لە وەزیری دادی نەرویجی (ئەندەرس ئانۆنسن) کرا
دەربارەی ئەم کێشیە ووتی من هیچ کۆمێنتێکم لەسەری نیە، کرێکار ئێستا لە
زینداندایە، وەبەردەوامیش دەبێت لە زیندان تا بەردەوامی حوکومەکەی،
حوکومەتی نەرویج لەچەندین لایەنەوە کار لەسەر ئەوە دەکات، بۆ ئەوەی لە
نەرویج بیکاتە دەرەوە بەزووترین کات.
بریار بوو لە گۆڤاری بزاڤ راپۆرتی لەسەر بەکەین ، بەڵام بە هۆکاری کەمی زانیاری بەوەندە وازمان لێهێنا..